ئیره ئارشیفی ساڵی 2011 یه
به‌ڕێزان ئارشیفی ساڵی 2011 ی کوردستان نێت نزیکه‌ی 6000 شه‌ش هه‌زار بابه‌تی جۆراوجۆری تێدایه له‌ڕێگای ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه ده‌توانیت ته‌واوی بابه‌ته‌کانی 2011 بدۆزیته‌وه
| چۆپی له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا نه‌بۆته‌وه |
|
|
|
| Saturday, 24 January 2009 10:17 |
|
زانا دڵشاد دزه‌یی: زانا دڵشاد د له‌وباره‌یه‌وه ئیحسان فه‌تاح باوكی هونه‌رمه‌ند تایبه‌ت به (میدیا) ی راگه‌یاند، هه‌موو هه‌واڵێكی له‌و جۆره دووره له راسییه‌وه و ئه‌وان به‌خته‌وه‌رن و خه‌ریكی خوێندنن، گوتی "نزیكه‌ی دوو ساڵه (چۆپی) شووی كردووه به (نامۆ) و زۆریش به‌خته‌وه‌رن و هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه، هه‌روه‌ها هه‌رووكیان سه‌رقاڵی خوێندنن چۆپی له زانستی ده‌رونناسی ده‌خوێنێت و نامۆی هاوسه‌ریشی له یاسا ده‌خوێنی"، باوكی چۆپی نیگه‌رانی خۆی نیشاندا له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵێكی له‌و جۆره و ده‌ڵێ "پێویسته خه‌ڵك هانده‌ر بێت له پێشبردنی هونه‌ری هونه‌رمه‌ند و رێز له هونه‌ر و كه‌سایه‌تی هونه‌رمه‌ند بگیردری، به داخه‌وه پڕۆپاكه‌نده كردن له‌لایه‌ن هه‌ندی خه‌ڵكی ناهۆشیاره‌وه بۆ هونه‌رمه‌ند زۆر ناشیرینه". هه‌روه‌ها ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد ئاهه‌نگی زه‌ماوه‌ندی چۆپی به نه‌هێنی نه‌بووه، كه وا باسكراوه زه‌ماوه‌نده‌كه دوور له چاوی راگه‌یاندنه‌كان بووه، به‌ڵكو له زۆربه‌ی سایت و رۆژنه‌مه‌كان هه‌واڵی زه‌ماوه‌نده‌كه بڵاكراوه‌ته‌وه به چه‌ندین وێنه‌وه و له ئاهه‌نگه‌كه‌شدا چه‌ندین رێخراو تێیدا ئاماده بوون، هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندان (ئاراس فاتیح، ئه‌یاد حوسێن، په‌یوه‌ند جاف)، وه‌ك هاوری به‌شداریان كرد. |