ئیره ئارشیفی ساڵی 2011 یه
به‌ڕێزان ئارشیفی ساڵی 2011 ی کوردستان نێت نزیکه‌ی 6000 شه‌ش هه‌زار بابه‌تی جۆراوجۆری تێدایه له‌ڕێگای ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه ده‌توانیت ته‌واوی بابه‌ته‌کانی 2011 بدۆزیته‌وه
| وه‌ڵامێك بۆ مهاباد قه‌ره‌داخی |
|
|
|
| Friday, 23 January 2009 06:41 |
|
چیرۆك سایه: مهاباد خان که‌سێکی ڕۆشنبیری وه‌کو جه‌نابت وابیر ده‌که‌یته‌وه که ته‌نها گۆرانیه‌کانی عه‌زیزوه‌یسی شێرپه‌نجه‌یه‌و توشی ژنانی کورد ده پێم بڵێن بۆ هه‌ر که‌سێك تا پۆستی نیه خۆی وه‌کوو ئاوی شه‌و به خه‌ڵکی نیشان ئه‌دا که گوایهئهوهنده پاکه به‌ڵام که پۆستی وه‌ر گرت ئیتر ته‌نها ئه‌بێته هاوڕێی پاره‌و پیاوانی مێشك پوتی بێ ئاگا له ژیانی خه‌ڵکی؟ مهاباد خان بۆ جه‌نابت نه‌هاتیته وه‌ڵام که له‌یلا عه‌لی خۆی کوشت ئایه بۆ خۆی کوشت یان بۆ کوژرا؟ دیاره جه‌نابت ده‌ڵێی ئه‌و کێشه‌ی خێزانی هه‌بوو هه‌ر چه‌ند وانیه خۆ ئه‌گه‌ر واشبێ ده‌بێ ئێوه‌ی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات لێی بکۆڵنه‌وه‌و بیخه‌نه به‌ر ده‌موو گوێی خه‌ڵکی کێشه‌که چۆن بوه وه‌کوو خۆی پێمان بڵێن به‌ردێکی له سه‌ر دامه‌نێنن که وه‌کوو هه‌موو له‌یلاکانی تر دیزه به ده‌رخۆنه بکرێ ده‌بێ خه‌ڵکی کوردوستان ئاگاداری ئه جۆره شتانه بن ده‌بێ به‌رنامه‌ی تایبه‌تی له‌سه‌ر دابنرێ له که‌ناڵه کوردیه‌کاندا به‌لام به داخه‌وه که‌ناڵه‌کانی کوردی ته‌نها بۆ عه‌زیز وهیسیهکان دانراوه‌و پیاوان زه‌وقی خۆیانی تیا ببیننه‌وه. بۆ ئه کاره ناکه‌ن که بکوژانی ژنان بێنه سه‌ر تڤیهکان و خه‌ڵکی بیان بینێ و ڕای خۆیان بڵێن له‌سه‌ر ئه جینایه‌تانه‌ی که ده‌کرێ که‌س به که‌س نازانێ. ئاخ بۆ کوردوستانی بێ خاوه‌ن و داخ بۆ ژنانی بێ ئاگا له دنیا هیوادارم مهابات خان دڵی زویر نه‌بوبێ و که‌مێك ئاگای له ژیانی ژنانی کوروستان بێ و که‌مێك خۆی ماندوو بکات بۆمان ئێمه چاوه‌ڕێی مهاباتهکانینن که له ده‌سه‌لات دانیشتوو ن ته‌نها ئاگایان له ژیانی خۆیانه و هیچی تر که‌مێك ئاگایان له ده‌ورو به‌ریش بێ. با له‌یلاکان و دۆعاکان به چه‌شنه نه کوژرێن و سوکایه‌تیان پێ نه‌کرێ به مافیان پێ شێل نه‌کرێ و بکوژان وه‌کو به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌رچن ئه‌وه داوای منه بۆ هه‌مو مهاباتهکانی ناو ده‌سه‌ڵات. سوپاس بۆ ئیوه‌ی خوێنه‌رو بمان بورن که که‌مێک به توندی ره‌خنه‌م گرتوه‌و پرسیارم کردوه. 18 / 1 / 2009 |