ئیره ئارشیفی ساڵی 2011 یه
به‌ڕێزان ئارشیفی ساڵی 2011 ی کوردستان نێت نزیکه‌ی 6000 شه‌ش هه‌زار بابه‌تی جۆراوجۆری تێدایه له‌ڕێگای ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه ده‌توانیت ته‌واوی بابه‌ته‌کانی 2011 بدۆزیته‌وه
| خۆزگه بۆسه‌عاتێك تۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌بویت.. * زانكۆ سه‌ردار |
|
|
|
| Saturday, 17 January 2009 22:18 |
|
قسه كردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه داخۆ كێ ده‌بێته سه‌رۆكی حكومه‌ته‌كه‌ی تۆ؟ و چۆن ده‌توانێ دیزاینێكی نوێ به ژیانت ببه‌خشێت؟ به‌راستی كارێكی هێند سانانیه كه ب بۆیه لێره‌دا ئه‌وه‌ی كه ده‌كرێت قسه‌یه‌كی ته‌واو جدی له‌سه‌ر بكرێت ده‌نگۆی بوونه سه‌رۆكی به‌ڕێز (د. نجم ا‌لدین) ه، كه له‌چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ره‌وه و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ كوردستان سه‌ری هه‌ڵدا، پاشتر گپ بوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و جارێكی دی گه‌رمبوونه‌وه‌ی هه‌مان ده‌نگۆ به‌تایبه‌ت له‌م گه‌ڕانه‌وه جیاوازهیدا. ئه‌وه‌شی ئه‌م ده‌نگۆیانه پشت ئه‌ستور ده‌كات نه‌بوونی كاندیدێكی وه‌هایه كه یه‌كێتی بتوانێ له خولی سه‌رۆكی حكومه‌تی خۆیدا ئه‌و پۆسته‌ی پێ بسپێرێ، چونكه هه‌موو ئه‌وه‌مان بینی كه له‌كۆتای هاتنی خولی حكومه‌تی پارتیدا یه‌كێتی چۆن پۆستی حكومه‌تی كه خه‌ونی چه‌ند ساڵه‌ی هه‌ردوو حیزب بوو له حكومه‌تێكی یه‌كگرتودا به‌خشیه‌وه به‌پارتی، بۆیه له‌ئێستادا ده‌كرێت بڵێین ئه‌مجاره‌یان یه‌كێتی نایه‌وێت هه‌مان به‌خشیشی بۆ پارتی هه‌بێت، ئیدی ئه‌مه‌شه ئه‌و گومانه هێنده‌ی دی به‌وه تۆختر ده‌كاته‌وه كه‌بڵێین یه‌كێتی بیری له كه‌سی جدی و شایسته به‌م پۆسته‌ی خۆی كردتۆته‌وه، وه ده‌كرێت بشڵێین رهنگهلهمهشدا جانسی (د. نجم ڕلدین) له پێش هه‌ركه‌سێكی تره‌وه بێت، هه‌رچه‌نده تا ئێستاش (دكتۆر) وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی یاخود نه‌رێنی بۆ ئه‌م گومان و پرسیاره پێ نیه، یان پێیه‌تی و خۆی دوره‌په‌رێز گرتووه‌و ده‌یه‌وێت داهاتووی ناوچه‌كه له‌بری ئه‌و وهڵامهرهوه بێت.. من وه‌ك مرۆڤێك له‌م چه‌ند ملیۆن مه‌خلوقه پڕ له‌گه‌نجه هه‌میشه ته‌مه‌ننا و خوازیاری گۆڕانی حكومه‌ت ده‌كه‌م به رێگایه‌كی ته‌واو دیموكراسیانه، به‌رێگه‌ی به‌شداری كردنێكی ته‌واو فیعلی خه‌ڵكی له دیاریكردنی هه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كی كاندید كراوی حیزبی، با ئیدی حیزب خۆی له‌و كۆد و به‌نده قوتاربكات و هه‌نگاوێگی ئازایانه‌و جوامێرانه بنوێنێت و له‌بری ته‌نها كه‌سێك چه‌ند كه‌سێك دیاری بكات و له‌گه‌ڵ هاوڵاتیاندا گفتوگۆی جدیان له‌سه‌ر بكات، باسیڤیهكی ژیانی ئه‌و كاندید كراوانه بۆ خه‌ڵكی بڵاو بكاته‌وه‌و ئه‌و كاتیش ئه‌و چه‌ند ملیۆن مرۆڤه لهسهیركهرهوه ببنه یاریزان و حكومه‌تێكی بێ گله‌یش دروست ده‌بێ، نه‌ك وه‌ك ئێستا ده‌می گه‌وره‌و بچوكی مه‌مله‌كه‌ت بكه‌ره‌وه به‌وانه‌شی كه پله‌و مه‌قامی خۆیان هه‌یه پڕبێت له گله‌یی و به‌راست و چه‌پدا قسان بكه‌ن.. ئیدی ئه‌وسا (د. نجم ڕلدین) یان هه‌ر به‌ڕێزێكی دی كورسی سه‌رۆكایه‌تی ته‌واو لی پیرۆز ده‌بێت، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه‌دا ئاماژه‌م پێدا كه چۆن كابرا له كهناڵهئاسمانیهكهوه خۆزگه‌ی ده‌خواست.. ئه‌م خۆزگه خواستنه‌ش ده‌رئه‌نجامی ره‌شبوونه‌وه‌ی هه‌ناوی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه كه‌له‌سه‌رده‌می دڕنده‌ترین ده‌سته‌ڵاتی به‌عسدا ماڵیان بۆ پێشمه‌رگه دووه‌مین سه‌نگه‌ر بووه، به‌هه‌ر حاڵ ده‌كرێت من لێره‌وه ئه‌وه بپرسم كه داخۆ به‌ڕێز (د. نجم ڕلدین) ده‌توانێت به‌مانای كه‌لیمه ببێته سه‌رۆكی حكومه‌ت؟ ئایادهتوانێ هه‌مان ئه‌و كهسایهتیهبێت كه خه‌ڵكی به‌راستی خۆزگه بۆ ده‌سته‌ڵاتی بخوازن، ئایا له بێكه‌سیدا میلله‌ت ده‌یه‌وێت به كه‌س قبوڵت بكات یاخود ههركهسیت بۆ بێكه‌سان؟
Zanko_sardar@yahoo. com |