ئیره ئارشیفی ساڵی 2011 یه
به‌ڕێزان ئارشیفی ساڵی 2011 ی کوردستان نێت نزیکه‌ی 6000 شه‌ش هه‌زار بابه‌تی جۆراوجۆری تێدایه له‌ڕێگای ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه ده‌توانیت ته‌واوی بابه‌ته‌کانی 2011 بدۆزیته‌وه
| به‌ناوبانگترین و سه‌ركه‌وتوترین كچه‌بێژه‌ری ئیسرائیلی بۆ قوربانیه مه‌ده‌نیه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه گریا. .. مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی |
|
|
|
| Saturday, 17 January 2009 11:06 |
|
یونیت لیفی كچه‌بێژه‌ری به‌ناوبانگی هه‌واڵه‌كان له‌كه‌ناڵی دووی ئیسرائیل ئێواره‌ی رۆژی 15/1/2009 له‌كاتی ده‌رخستنی دیمه‌نی قوربانیه مه‌ده‌نیه‌كانی كه‌رتی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی كچه‌بێژه‌ره‌كه توره‌یی و بێزاریه‌كی زۆری له‌ناو ئیسرائیلیه‌كاندا دروستكرد و جگه له‌وه‌ی هه‌ندێكیان به‌هاوسۆزی بۆ دوژمنه‌كانی ئیسرائیل له‌قه‌ڵه‌میاندا"به‌شێكی زۆر له‌نێوه‌نده توندرۆكانی ئیسرائیل داوایان كرد (یونیت لیفنی) كه سه‌ركه‌وتوترین كچه‌بێژه‌ری ئیسرائیله و ئه‌و كه‌ناڵه‌ی كاری تێدا ده‌كات زۆرترین بینه‌ری له‌ناو ئیسرائیلیه‌كاندا هه‌یه "داوایان كرد له‌كاره‌كه‌ی ده‌ربكرێت. به‌ڵام تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه ناوبراو هیچ ئیجرائاتێكی فه‌رمی له‌گه‌ڵدا نه‌كراوه و هیچ یاسایه‌كیش له‌ئیسرائیلدا نیه وابكات له‌سه‌ر پیشاندانی هاوسۆزی (به‌بێ مه‌به‌ست) رۆژنامه‌نووس یان كارمه‌ندی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌ربكرێت. شایانی باسه سه‌ره‌رای بوونی ده‌یان كه‌ناڵی ئیسلامی و عه‌ره‌بی و سه‌دان بێژه‌ری عه‌ره‌ب و موسڵمان هێشتا له‌هیچ كه‌ناڵێكی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا نه‌بینراوه بێژه‌رێك بگریه‌ت و ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له‌ماوه‌ی 3هه‌فته‌ی شه‌ری ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه كچه‌بێژه‌رێك راسته‌وخۆ له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كاندا بۆ قوربانیانی غه‌ززه بگریه‌ت"ئه‌ویش كچه‌بێژه‌رێكی ئیسرائیلی بوو.
|
| Last Updated on Saturday, 17 January 2009 11:08 |