ئیره ئارشیفی ساڵی 2011 یه
به‌ڕێزان ئارشیفی ساڵی 2011 ی کوردستان نێت نزیکه‌ی 6000 شه‌ش هه‌زار بابه‌تی جۆراوجۆری تێدایه له‌ڕێگای ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه ده‌توانیت ته‌واوی بابه‌ته‌کانی 2011 بدۆزیته‌وه
| هه‌ستێكم بۆ ئاوێزه‌ی كچم … ئه‌كره‌م حه‌مه حسێن |
|
|
|
| Thursday, 15 January 2009 09:14 |
|
ئه‌و بێگه‌ردی و پاكییه و، ئه‌و بزێوی و هارو هاجییه‌ی نێو سكۆڵه‌ی دڵی ئاوێزه‌ی من چه‌نده جوانن پاكییه‌ك هه‌ڵگری ڕوونی ئاسمانێكی ساوه ئه‌و سافییه‌ی هیچ هه‌ورێكی ڕه‌ش نایشێوێنی ئه‌و پاكییه‌ی له‌ملا یاری ده‌كات و له‌و لا یاری ده‌كات و له‌و لاش خه‌ریكی هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زه زه‌رده‌خه‌نه به هه‌موو شوێنێك و به هه‌موو ئه‌وانه‌ی تووشی ده‌بن، ته‌نانه‌ت، به‌سه‌ر بی گیانانیشدا بڵاو ده‌كاته‌وه. بی گه‌ردی له‌نێوان هه‌ردوو چاویه‌وه دیاره‌و گه‌وره‌یی په‌روه‌ردگاریش ئه‌وه ده‌زانێت گیانی منداڵی ئه‌وه‌یه كه ئێمه له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانماندا نیازپاكی و بێگه‌ردیی لی وه‌رده‌گرین هار و هاجی ئه‌و منداڵه، جوانی و شیرینی گیانه كامه‌مان نكۆڵی له‌وه ده‌كه‌ین؟ شتێك هه‌بێت له منداڵی جوانتر بێت؟! ده‌ژین و ده‌ڕۆین به‌ڵام منداڵی له ناخماندا ڕه‌گی داكوتاوه منداڵی هه‌ر له خه‌یاڵمانایه و له‌هه‌ر كاتێكدا ئه‌و خه‌یاڵه ده‌یه‌وێت منداڵ بینه‌وه... . با بۆ تامێكیش بێت، نه‌واری یادگاری یه‌كانمان به‌ره‌و منداڵی به‌رینه‌وه... ئـــــــای منداڵی، ، ، چه‌ند خۆشه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌كه‌ی چه‌ند جوانه!! به‌ڵی منداڵی جوانه، به هه‌موو سیفه‌كانیه‌وه هه‌ر خۆشه به پاكییه‌كه‌ی، به هه‌سته بی گه‌رده پڕ له هار و هاجییه‌كه‌ی هه‌ر جوانه... ... ... ... ... ... ... ...
1/11/2008 |
| Last Updated on Friday, 16 January 2009 20:04 |