ئیره ئارشیفی ساڵی 2011 یه
به‌ڕێزان ئارشیفی ساڵی 2011 ی کوردستان نێت نزیکه‌ی 6000 شه‌ش هه‌زار بابه‌تی جۆراوجۆری تێدایه له‌ڕێگای ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه ده‌توانیت ته‌واوی بابه‌ته‌کانی 2011 بدۆزیته‌وه
| به‌شینه‌وه حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی |
|
|
|
| Tuesday, 13 January 2009 19:46 |
|
هه‌ورێك هات و بۆ شۆردنه‌وه‌ی دره‌خته پایزیه‌كان.. بارانێك كه‌وته ڕێگا.. (با) یه‌ك رۆیشتوو كۆڵانه‌كانی پڕكرد له ده‌نگ په‌رچه‌می سنه‌وبه‌ره‌كانی شانه‌كرد بسكی شه‌نگه بیه‌كانی هۆنیه‌وه تۆش ئه‌ی هاوڕی.. له‌ودیوی عه‌شقه‌وه هاتیی و تێكه‌ڵ به ره‌وتی هه‌ور بووی.. بۆ ئه‌وه‌ی له دیواره به‌رزه‌كانی كه‌وشه‌ن، تێپه‌ڕی تا.. په‌نجه‌ره‌ی شیعر به‌ڕووی (شار) ا بكه‌یته‌وه مه‌به‌ستت بوو.. ببیه‌وه.. مناڵه بزۆزه‌كه‌ی جاران و به‌سه‌ر دیواره‌كانا ڕاكه‌ی بۆ دواجار، گیرفانت پڕكه‌ی له هه‌ڵمات جارێكی تر.. به‌رد بگریه (ئازاد سوبحی دڵ ره‌ق و باوكه پاشاكه‌ی) نه‌تده‌زانی وه‌یشوومه، به‌ره‌و ماڵی شانۆ خزیوه و سینگی ده‌رگای (چێوار) ده‌كوتی بۆیه مه‌لی خه‌یاڵت تۆراو به‌دووچاوی نمناكه‌وه زه‌كاتی شیعرت به‌شیه‌وه.
بۆ دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی
|