ئیره ئارشیفی ساڵی 2011 یه
به‌ڕێزان ئارشیفی ساڵی 2011 ی کوردستان نێت نزیکه‌ی 6000 شه‌ش هه‌زار بابه‌تی جۆراوجۆری تێدایه له‌ڕێگای ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه ده‌توانیت ته‌واوی بابه‌ته‌کانی 2011 بدۆزیته‌وه
| پڕۆژه‌كه‌ی به‌ڕێز (مام جه‌لال) و ئاسۆیه‌كی روون... م. عه‌ونی خۆشناو |
|
|
|
| Monday, 12 January 2009 16:08 |
|
وێڕای ئه‌وه‌ی پرۆژه‌که‌ی جه‌نابی مام (جه‌لال) ئاسۆیه‌کی روونی لێ به‌دی ده‌کرێت له ئه‌نجامی به پراکتیک کردنی ئه‌و پرۆژه‌ی له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتا یه‌کێتی وه‌کو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار، بڕیار‌و ئاراسته‌کانی له‌سه‌ر حکومه‌ت و دام وده‌زگاکان کاریگه‌رن، بۆیه چاکسازی کردن له‌ناو حزب پێویستترو له‌پێشتره به‌ر له چاکسازیکردن له ناو حکومه‌ت!!. هه‌ر بۆیه خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه به‌دوای چاره‌سه‌رێکی بنه‌ڕه‌تی کێشه ناوخۆییه‌کانی یه‌کێتی بچین و په‌نجه له‌سه‌ر برینه قووڵه‌کان دابنێین و به شێوه‌یه‌کی زانستیانه‌و دادپه‌روه‌رانه ساڕێژیان بکه‌ین.. دوور له گیانی ئازاردان و شکاندنی که‌سایه‌تییه‌کان، ئه‌و دیارده دزێوانه‌ی کوتله‌بازی و ده‌سته‌گه‌ری دووچاریان بووین ریشه‌كێش و بنبڕیان بکه‌ین و ده‌نگه ناشازه‌کان کۆبکه‌ینه‌وه‌و له خزمه‌تی پێشخستنی ڕیزه‌کانمان و به‌ره‌و پێشبردنی پڕۆسه‌ی سیاسی گه‌له‌که‌مان به‌کاریان بهێنین و به‌دوای هۆکاره‌کان بگه‌ڕێین ئینجا هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنیان بده‌ین، هه‌ر بۆیه پێویستیمان به لێکدانه‌وه‌یه‌کی بابه‌تیانه هه‌یه. ده‌شبێ وه‌ڵامه‌کانیان بدۆزینه‌وه‌و دوای دۆزینه‌وه‌شیان، چاره‌سه‌رێکی تێکڕای کێشه‌کان به شێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی بکرێت و واز له سیاسه‌تی پینه‌وپه‌ڕۆ بهێنین... ململانێ که‌سییه‌کان وه‌لاوه بنێین و گیانی ته‌بایی و پێکه‌وه ژیان و لێك تێگه‌یشتن بکه‌ینه به‌ردی بناغه‌ی کاره‌کانمان. ئه‌گه‌ر چاوێک به خه‌باتی ڕابردووی چه‌ندان ساڵه‌ی (ی. ن. ک) بخشێنینه‌وه.. ده‌بینین له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کان له نێوان خۆیاندا ته‌با بوون توانیان له دژوارترین ڕۆژگاره‌کانی سه‌ختی خه‌باتدا به‌سه‌ر هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌کان زاڵ بن.. به پێچه‌وانه‌شه‌وه له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه کاتێک سهرکردهكان له‌ناو خۆیاندا وه‌کو سه‌رده‌می شاخ رێك و ته‌با نه‌مان، هه‌ر بۆیه تاکو ئێستا پرنسیب و دیسپلینی ناو ئۆرگانه‌کان له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه لاواز بوون و چاو له خراپه‌کاری و که‌م وکوڕی و که‌مته‌رخه‌می و گه‌نده‌ڵی تا ڕاده‌یه‌ک پۆشراوه!!. ئێستا پێویستیمان به ڕێکخستنێکی پته‌وو کاریگه‌رو تۆكمه هه‌یه که بتوانین له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕان و ده‌ستکه‌وت و ڕووداوانه بڕۆین که هه‌یه‌و که به‌ڕێوه‌یه.. ناکرێت به‌م بارودۆخه ڕێکخراویهی ئێستامانه‌وه به‌ره‌نگاری ئه‌و هه‌موو ئه‌رکه گه‌وره‌و گرانه‌و حیزبی و نه‌ته‌وه‌ییه جۆراو جۆرانه ببینه‌وه، چونکه وا هه‌ست ده‌کرێت گیانی نه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌و کاڵبوونه‌وه ده‌چێت له نێو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵدا. دوای چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و یه‌کخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی (ی. ن. ک)، هه‌روه‌ها بۆ سه‌رخستنی پڕۆژه‌که‌ی به‌ڕێز (مام جه‌لال) ه‌وه، بۆئه‌وه‌ی حکومه‌تێکی ته‌ندروست دامه‌زرێنین پێویسته ڕه‌چاوی ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه بکه‌ین...
ئه‌و کات پڕۆژه‌که‌ی جه‌نابی مام (جه‌لال) ئاسۆیه‌کی ڕوون ده‌دات به‌کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان، ده‌بێته یه‌کێ له شیکارو داهێنانه هه‌ره به‌نرخه‌کان و ده‌چێته سه‌ر خه‌رمانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌که‌ی مام (جه‌لال)، چونکه ئێمه‌ی ئه‌ندامانی (ی. ن. ک) هه‌موومان گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که کردنه‌وه‌ی گرێ کوێره‌کان و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان و داهێنانی نوێ له لای جه‌نابی مام (جه‌لال) ه، چونکه مام (جه‌لال) نه‌ک بۆ ئێمه‌ی ئه‌ندامانی یه‌کێتی، به‌ڵکو بۆ ته‌واوی کۆمه‌لانی خه‌ڵکی کوردستان سیمبوله، ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی ووته‌ی زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی جیهان گه‌شبینترین و به ئه‌زمونترین و سه‌رکه‌وتوترین سیاسه‌تمه‌داری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته... به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای داخه هه‌ندێک که‌س به‌بێ ئه‌وه‌ی باردۆخه‌که‌ی کوردستان و تێگه‌یشتنی سیاسی تاکی کورد هه‌ڵبسه‌نگێنن و به شێوه‌یه‌کی زانستیانه‌و واقعیانه سه‌یری ئه‌و گێژاوه سیاسییه‌ی ناوچه‌که بکه‌ن، به‌بێ خۆ ماندوو کردن، وه‌کو پیشه‌ی جارانیان که‌وتونه‌ته توانج و په‌لار له‌سه‌ر پڕۆژه‌که!!!. پێشمه‌رگه‌ی دێرین م. عه‌ونی خۆشناو 07. 01. 2009 لاهای/هۆڵه‌ندا Khaak_66@hotmail. com
|