ئیره ئارشیفی ساڵی 2011 یه
به‌ڕێزان ئارشیفی ساڵی 2011 ی کوردستان نێت نزیکه‌ی 6000 شه‌ش هه‌زار بابه‌تی جۆراوجۆری تێدایه له‌ڕێگای ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه ده‌توانیت ته‌واوی بابه‌ته‌کانی 2011 بدۆزیته‌وه
| گفتوگۆکه‌ی قانیعی فه‌رد له گه‌ڵ عیسا پژمان له شه رق دا |
|
|
|
| Saturday, 29 May 2010 10:09 |
|
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی شه‌رق،پێنجشه‌ممه 30 ی گوڵانی 1389 ی هه‌تاوی،لاپه‌ڕه‌ی 14 /وه‌رگێڕ ڕێناس جاف ڕۆژنامه‌ی شه‌رق: قسه و بابه‌ته نه‌وتراوه‌کانی عیسا پژمان ، نوێنه‌ری شا و فه‌رمانبه‌ری ساواک له هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازیی کوردستانی ئێراقدا ت عیسا پژمان ،کوڕی عه‌بدوڵڵا ،ساڵی 1303 ی هه‌تاوی ( 1924 زایینی )له‌شاری سنه له دایک بوو و له زانستگه‌ی "میللی"، بکالریۆسی یاسا وه‌رده‌دگرێ و پاش خزمه‌ت له ئه‌رته‌شدا ده‌گوێزرێته‌وه بۆ "ساواک" (ده‌زگه‌ی ئه‌منی ڕژێمی شا ) و تا ساڵی 1355 (1976)درێژه به کاره‌که‌ی ده‌دا.عیسا پژمان ،سه‌رۆکی پێشووی نوێنه‌راێتی "ساواک" له ئێراق ده‌بێ و سه‌رۆکایه‌تی پێشووی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری و ئاسایشی پۆلیسی ئێران به‌رله سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران ده‌بێت0عیسا پژمان پێش بینی کۆده‌تاکه‌ی "عه‌بدولکه‌ریم قاسم" له ئێراقی کردبوو و به‌ئاگاداری "به‌ختیار"ی گه‌یاندبوو که ئه‌ویش هه‌مان پرسی له دیمانه‌ی "کێندی" دا خسته به‌رباس که‌چی سی. ئای. ئه‌ی و شا پشت گوێیان خست و ته‌نانه‌ت شا له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆره‌ش قه‌ڵس و تووڕه بوو.فره‌ی پێ ناچێ و کۆده‌تا ڕوو ده‌دا و عیسا پژمان به نوێنه‌راێتی ساواک له ئێراقدا ڕابه‌رایه‌تی هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازیی کوردستانی ئێراق ده‌کات هه‌تا به‌رگی واقیع به وه‌ر داخوازه‌که‌ی شادا بۆ ئه‌نجامی کۆده‌تا به‌دژی "عه‌بدولکه‌ریم قاسم " و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی حکومه‌تی پاشاێتی بۆ سه‌ر ده‌ور له‌و وڵاته‌دا ، بکات. کتێبی "ڕه‌شه‌بای ڕووداو" هه‌ڵگری کۆمه‌ڵه زانیارییه‌کی نه‌پندی و نهێنی ده‌زگه‌ی ساواکی ئێران له سیی تا په‌نجاکانی هه‌تاوییه .ئه‌رچی سه‌رهه‌نگ عیسا پژمان پێشتر زۆر نووسین و بابه‌تی له‌م جۆره‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئێران بڵاو کردۆته‌وه به‌ڵام له‌م وتووێژه‌دا به شێوه‌ی ڕوون زۆر شتی نه‌وتراو له مێژووی هاوچه‌رخی ئێران ده‌گێڕێته‌وه. --------------------------------------------------------- پ :پاش کۆده‌تاکه‌ی عه‌بدولکه‌ریم قاسم ،به‌ناوی نوێنه‌ری ساواک چووی بۆ ئێراق و به‌و ئاکامه گه‌یشتی که باشه ئه‌وه‌یه ئێران به کۆدهتایهوه له ئێراقدا سه‌رقاڵ بێت؛ هه‌ر به‌هه‌مان مه‌به‌ست کارتی یاریکردن و دهورپێدان به کورده‌کان ده‌کار هێنرا؛له‌و سه‌ردانه‌دا چلۆن ئاشنا به "بارزانی" و "ئیبراهیم ئه‌حمه‌د" و "جه‌لال تاڵه‌بانی" بوویت؟ و :ساڵی 1958 ئه‌و ڕۆژه‌ی چووم بۆ ئێراق به‌ناوی مامۆستای مێژوو و جۆگرافیاوه چووم که گوایه هاتووم وانه بڵێمه‌وه ، له‌پڕێک له به‌غاوه سه‌رم له سلێمانی ده‌رچوو و ده‌مه‌ویست ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ کوردان په‌یدا بکه‌م.له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ئه‌حمه‌ددا ئاشنا بووم که که‌سێکی گه‌وره و ڕووناکبیر بوو و زۆریش جوامێر بوو.بۆ یه‌که‌مجار له‌و ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌ی به‌رپا کرابوو و جه‌لال تاڵه‌بانی ڕێکی خستبوو ، ئێمه له باڵوێزخانه‌وه بانگی ئاهه‌نگه‌که کراین ؛ سه‌ره‌تا باڵوێز ترسا و وتی : من نایه‌م ؛ من و "ڕائید" چووین و له‌وێ له‌نزیکه‌وه ئاشنا به جه‌لال بووم و بڕیارمان دا دیسان یه‌کتر ببینینه‌وه.واته نه‌ورۆزی ساڵی 1339 (1960) من ئه‌وم دۆزیه‌وه و ئه‌مڕۆ ڕاس په‌نجا ساڵ به‌سه‌ر پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا تێده‌په‌ڕێ و جگه له نیازپاکی و ڕاستبێژی به‌رامبه‌ر ئێران ، هیچ کارێکی دی نه‌کردووه. پ : له‌به‌شی کاروباری کوردستان دا ساواک سه‌ره‌تا ڕادیۆی دانا و ڕۆژنامه‌ی بڵاو کرده‌وه تا له‌و ڕێگه‌وه کوردانی سووریا و ئێراق و ... به‌ره‌و لای خۆ ڕاکێشێ؟ و : له‌ڕێی لێکۆڵنیهوهکانی ئه‌منییه‌تی ساواکه‌وه تێگه‌یشتم ئه‌نجومه‌نێکی کوردی له پاریس چالاکه و سه‌رۆکایه‌تیشی وه‌ئه‌ستۆی دوکتۆر "کامه‌ران به‌درخان"ه که مامۆستای زمان و ئه‌ده‌بی کوردی له زانستگه‌ی سۆربۆن بوو.چوومه لای و پێم وت ،سیاسه‌تی ئێران به‌رامبه‌ر کورده‌کان وا خه‌ریکه گۆڕانی به‌سه‌ردا دێ .وتی گه‌ر ڕاس ئه‌که‌ی ئه‌ی له‌به‌رچی خاوه‌نی گۆڤارێکی کوردی نین؟گۆڤارێکی کوردی بڵاو بکه‌نه‌وه. پ :پاشانیش به‌رنامه‌که‌ی خۆت ڕه‌وانه‌ی ساواک کرد که "پاکڕه‌وان"یش هه‌لێکی ڕه‌خساند چاوت به شا بکه‌وێ و شاش پێملی ئه‌وه بوو کورد له ئێراق دا خه‌باتی چه‌کداری هه‌بێت. و :خه‌باتی چه‌کداری به‌دژی حوکوومه‌تی ئێراق پێشنیازی من بوو ، گه‌ریش ئه‌و ڕاپه‌ڕینه نه‌بووایه،کورد هیچی نه‌ده‌بوو که له‌به‌رامبه‌ر له‌شکرکێشیی ئێراق دا به‌رگه بگرێ و به ته‌واوه‌تی له‌ناو ده‌چوون. برووسکه‌یه‌کم نارد که ده‌مه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه ئێران ؛ چوومه لای پاکڕه‌وان ،ئه‌و له خزمه‌ت شا ده‌گه‌ڕایه‌وه ، وتی بچۆ و پێوه‌ندی به فه‌رمانده‌ی گارده‌وه بکه، بچۆ خزمه‌ت شا.ئێستا له "بێهشههر"ه. به‌و ڕۆژانه "فهردۆست " ،جێگری سه‌رۆکی ساواک بوو ، بانگی کردم وتی سبه‌ی ماشێنێک به‌دواتدا ده‌نێرم ، وتم باشه ده‌بێ هه‌موو شتێک به شا بڵێم ؟وتی :ئیزن وه‌رگره و بڵێ قوربان به‌کورتی یان به تێر و ته‌سه‌لی . به‌هه‌رحاڵ چوومه خزمه‌ت شا و شا وتی باشه بۆچی ده‌بێ یارمه‌تی ئه‌مانه بده‌ین؟وتم:قوربان خۆ ئێمه هیچمان بۆ له‌کیس دان له‌به‌رامبه‌ر ئێراقدا نییه؛وتی : ئه‌و زۆر سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری منی کوشتووه؛ ئێستا یارمه‌تی بده‌م؟شا زۆر ڕقی له بارزانی بوو.له‌به‌ر هه‌مان "تێرۆریست بوون"ی ، ساڵی 1324 (1945)بۆ یه‌کیه‌تی سۆڤییه‌تی پێشوو هه‌ڵات. وتم : قوربان له‌بیری که ،سه‌رده‌م گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه.به‌کورتی پێت بڵێم شا قه‌بووڵی کرد و وتی به خه‌تی خۆت نامه‌یه‌ک بۆ پاکڕه‌وان بنووسه، بیهێنه تا من فه‌رمانی له‌سه‌ر بده‌م ؛پاکڕهوانیش وتی جارێ مه‌گه‌ڕێوه به‌غا تا من بچمه خزمه‌تی و ئیزنی لێ وه‌ربگرم که ده‌بێ دواتر چبکه‌ین.مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه پاشان شا فه‌رمانی ده‌رکرد و وتی پلانێک ئاماده بکه‌ن تا بزانین ده‌بێ چبکه‌ین. پ : به‌ڵام هه‌ر ئه‌وده‌م بارزانی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕووسه‌کاندا هه‌بوو و ته‌نانه‌ت ده‌یه‌ویست پێوه‌ندیش له‌گه‌ڵ میسردا دروس بکات. و : بارزانی هیچ بڕوای به ئێران و شا نه‌بوو؛ ته‌نانه‌ت بڕوای به بزووتنه‌وه‌ی کوردیش نه‌بوو و ته‌نیا بیری له پێگه و ناوبانگ ده‌رکردنی خۆی ده‌کرده‌وه و زێتر پاره و دراوی به‌لاوه گرینگ بوو.بارزانی نه به‌خۆی و نه‌ش به که‌سی دی هیچ بڕوایه‌کی نه‌بوو ؛هه‌روه‌ها هیچ بڕوایه‌کی به کورد و کوردستانیش نه‌بوو، ته‌نیا شتێک به‌لایه‌وه گرینگ بوو ،پاره و سه‌روه‌ت و سامان کۆکردنه‌وه بوو و به‌س؛ نیوه‌ی زێتری ئه‌و پاره‌یه‌ی حوکوومه‌تی ئێران ته‌رخانی دابوو به خه‌باتی چه‌کدارانه‌ی کورده‌کان ،من بۆ خۆ ده‌مبرد و ده‌مخسته به‌رده‌ستی؛ ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی ده‌گوێزته‌وه بۆ حسێبه‌که‌ی له سویسرا .به‌هیچ له‌ونێک بیری له کورد و کوردستان نه‌ده‌کرده‌وه .ته‌نیا حه‌زی له شه‌ڕ و ئاژاوه و بشێوی دروستکردن بوو تا له‌و ڕێگه‌وه زێترین قازانج به‌رێ. زۆر دژی ئاشتی و ئه‌هوه‌نی بوو .هه‌میشه بارزانییه‌کان بیر له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌کرده‌وه و هیچ قازانج و ده‌ستکه‌وتێکیان بۆ کورده‌کانی ئێران و ئێرانی نه‌بووه. پ : ڕاس به پێچه‌وانه‌ی خوو و ڕه‌وشتی نه‌مر پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د. و : ئافه‌رم .بارزانی به بێ ئاگاداری قازی له ته‌ورێزدا پێوه‌ندی به به‌رپرسانی یه‌کیه‌تی سۆڤییه‌تی پێشووه‌وه گرت و له سه‌ربازگه‌ی ته‌ورێزدا پله‌یه‌کی ژه‌نه‌راڵی فه‌خری پێدرا و به مز و مووچه‌وه گه‌ڕایه‌وه مه‌هاباد و تا ڕووخانی کۆماری کوردستان له ئێران‌دا ده‌ژیا .ژه‌نه‌راڵێکی ساخته بوو .زۆر بهخاڵهتی به قازی ده‌برد ، چوونکه قازی محه‌ممه‌د سه‌رۆک بوو و ئه‌و له‌و نازناوه بێ به‌ش بوو .به‌رده‌وام یاری به ووشه‌ی ژه‌نه‌راڵ و مه‌لا ده‌کرد که چه‌ن نازناوێکی ساخته بوون و له کاتی سان دیتندا وێنه‌ی قازی له په‌نا ده‌ستی خۆیه‌وه داده‌نا و وێنه‌که‌ی ستالینی لاده‌برد .پێش له‌شکرکێشییه‌که‌ی سوپای ئێران بۆ سه‌ر مه‌هاباد ، بارزانی پێوه‌ندی به سهرههنگێکهوه ده‌کات که ده‌یه‌وێ سه‌ری تاران بدات و چاوی به "ڕه‌زم ئارا" بکه‌وێ .له‌خودای ده‌ویست قازی محه‌ممه‌د نه‌ک قۆڵبه‌ست بگره له‌سێداره بدرێ . هه‌زار و یه‌ک جۆره درۆی به‌ناوی قازی محه‌ممه‌ده‌وه هه‌ڵده‌به‌ست.به‌ڵام قازی محه‌ممه‌د که‌سایه‌تییه‌کی خودان ڕێز و به‌شه‌ره‌ف ، نیازپاک و لایه‌نگری ئێران بوو.سه‌دری قازیش هه‌ر وا بوو. پ : به‌ڵام پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسراییل که شا ناچار کرا و ئه‌تۆ بۆ یه‌که‌مجار ئه‌فسه‌ری ئیسراییلت بۆ کوردستانی ئێراق برد. و : بارزانی له‌به‌ر ئه‌وه ده‌یه‌ویست پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسراییل ، میسر و ..دا هه‌بێت ته‌نیا له‌به‌ر هه‌لپه‌رستی بوو و به‌س.کاتێک ئیسراییل پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بارزانی دروس کرد به ئاگاداری و هاریکاریی ساواکی ئێران بوو و شتێ به لای ئێمه‌وه شاراوه نه‌بوو ؛ته‌نیا ئێمه نیگه‌رانی پێوه‌ندی نه‌پندی بارزانی و ڕووسه‌کان بووین ؛ ئه‌رچی له‌گه‌ڵ ئێمه‌ش له پێوه‌ندیدا بوو.من له به‌غا له‌پرسه‌که تێگه‌یشتم و ڕاسته‌وخۆ به ئاگاداری شام گه‌یاند.ڕۆژێک "موعته‌زید" له به‌غا بانگی کردم ، وتی له ئیسراییله‌وه سه‌رۆکی بنکه‌ی سه‌رکرداێتی سوپا و جێگره‌که‌ی و سه‌رۆکی ڕوکنی دوو و ئاجودانهکهی له سوپای ئیسراییل ده‌یانه‌وێ بچنه لای بارزانی و چاویان پێی بکه‌وێ.من وتم له‌قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دا نییه .وتی نا ،شا فه‌رموویه‌تی بچۆ لای نه‌سیری.نهسیریش شانازی به کار و پلان و توانای منه‌وه ده‌کرد.پێم وت قوربان له قازانجی ئێمه‌دا نییه.وتی :ئه‌تۆ فه‌رمان ده‌ده‌ی یان فه‌رمانبه‌ری؟ئه‌مه چ پێوه‌ندی به‌تۆوه هه‌یه.فه‌رمان ،فه‌رمانی شایه.ڕۆژی دواتر به کۆپته‌ر گه‌ڕاینه‌وه بۆ ماڵ هه‌تا به شه‌وانه بچینه‌وه ناو خاکی کوردستانی ئێراق. پ :پاشان په‌یمانی جه‌زایر مۆر کرا و بارزانی وتی ویستی خودا بوو ،ئیدی کاری من ته‌واوه. و : من کابرایه‌کی ساواکی بووم که تا ئه‌و ساته‌ی شا گه‌یشته جه‌زایر ، به‌وردی ئاگام له هه‌موو شتێک هه‌بوو و ڕۆڵی سه‌ره‌کیم تێیدا گێڕا ؛ پاشان فه‌رمانبه‌ریه‌تی من کۆتایی پێ هات و ئه‌وه ئه‌رکی یه‌که‌ی هه‌شته‌می دژهئیتلاعات بوو که چاودێری و کۆنترۆڵی کورده‌کانی په‌نابه‌ر بکات.کورده‌کان له‌بن کۆنترۆڵ و چاودێری یه‌که‌ی هه‌شته‌م به‌سه‌رۆکایه‌تی "مه‌نووچێهری هاشمی" دا بوون .من کرامه به‌رپرس له یه‌که‌ی حه‌وته‌م دا . به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی تاوتوێ و لێکدانه‌وه‌ی زانیارییه‌کان و بۆڵتنی هه‌واڵم ئاماده ده‌کرد و بۆ شام ده‌نارد ؛ شا زۆر بڕوای به من هه‌بوو و ده‌یزانی دڵپاکانه و ڕاستبێژانه هه‌موو شتێکی بۆ ده‌گوێزمه‌وه .بارزانی به بێ هیچ به‌ڵگه و به‌رخۆدان و ناڕه‌زایه‌تییه‌ک بێ شه‌رت و مه‌رج ته‌سلیم ده‌بێ و ڕه‌نگه ئیسراییلییه‌کان پێی بڵێن له‌سه‌ر قسه‌ی شا ، قسه نه‌کات.چوونکه ئیسراییلییه‌کان تا دوا ده‌م له کوردستاندا له نزیکه‌وه بوون و دواتر فه‌رمانبه‌رانی ئیسراییلی به‌لای کوڕه‌کانیه‌وه جێی خۆیان کرده‌وه و ته‌نانه‌ت بۆ دانانی ده‌زگه‌یه‌کی هه‌واڵگری له ناوخۆی ئێراقدا یارمه‌تیان دان و له‌ناو پارتیش دا له ساڵی 1967 به‌دواوه ده‌زگه‌ی پاراستنیان دانا که ئه‌رکی کۆنترۆڵ و گوێزتنه‌وه‌ی هه‌واڵ بوو ...پاش شۆڕشی ئێران له ڕۆژنامه‌ی که‌یهان دا ههڤپهیڤینێکیان له گه‌ڵ کوڕه‌کانی بارزانی کرد .وتووێژه‌که سه‌باره‌ت به پرسه‌کانی کوردستان بوو و وتبوویان که " عیسا پژمان " ئێمه‌ی به شا فرۆشت ، شاش به ئه‌مریکا ...به‌ڵام من هیچ مامه‌ڵه‌یه‌کم له‌گه‌ڵ نه‌کردووه.کامه مامه‌ڵه؟بارزانی وتوویه‌تی عیسا نه‌یهێشت ئۆتۆنۆمیمان ده‌س بکه‌وێ به‌ڵام به‌کامه به‌ڵگه و سه‌نه‌د ؟جه‌لال خۆ هێشتا زیندوویه و سه‌رۆکی ئێراقه و من کامه واده و به‌ڵێنم داوه؟گه‌ر به‌لای شاوه باسی خودموختارییم کردبایه ، خۆ ده‌سبه‌جێ تیره‌بارانی ده‌کردم.بارزانی ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دی له‌سه‌ر خودموختاری قسه‌ی کردبێت که دیاره ئه‌وه‌ش هیچ پێوه‌ندی به ساواکه‌وه نییه .ئه‌و ته‌نیا حه‌زی له ئاژاوه و شه‌ڕ و کێشه دروستکردن بوو تا له نێو هاوکێشهسیاسییهکان دا حسێبی بۆ بکرێ و سوود و قازانجێکی به‌ربکه‌وێ.به‌ڵام جه‌لال تاڵه‌بانی و که‌سانی به‌شه‌ره‌فی دی لێیان دا و چوون و دیسانه‌وه خه‌باتیان ده‌س پێکرده‌وه تا له‌پێناو ئامانجی خۆدا درێژه به خه‌باته‌که‌یان بده‌ن. پ : هه‌ڵبه‌ت له نیو یاده‌وه‌ری و یاداشتهکانیشیاندا نووسیویانه ئه‌تۆ خهیانهتت به‌کوردان کردووه. و : من خه‌یانه‌تم به کورد نه‌کردووه.حه‌یف ئێستا پیر و که‌له‌لا بووم و نزیکه‌ی هه‌شتاو چه‌ن ساڵێک ده‌بم، ئه‌گینا گه‌ر که‌سێک له‌سه‌رده‌می گه‌نجی دا قسه‌یه‌کی له‌و چه‌شنه‌ی به‌لاوه کردبایهم ، به‌مست و پێ له‌قه ده‌که‌وتمه گیانی چوونکه ئه‌م جۆره مرۆ تیژپه‌ڕ و نه‌خوێنده‌وار و ده‌مارگرژانه نازانن که ڕاستی پرس و به‌سه‌رهاته‌که چییه.هیچ ئاگایان له‌خودی به‌سه‌رهاته ڕاستینه‌که‌ی کوردستان نییه .که‌س نازانێ چه‌نده گه‌نجم ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه کرد بۆ درێژه‌دان به خوێندن که پاشان بگه‌ڕێنه‌وه و خزمه‌تی نیشتمانه‌که‌یان بکه‌ن.به‌مسته‌فا بارزانیم وت مناڵه شه‌هیده‌کان بنێره بۆ ئێران تا له‌ڕێی ئێرانه‌وه ڕه‌وانه‌ی ئه‌وروپا و ئه‌مریکایان بکه‌م؛ که‌م که‌س ده‌زانێ چه‌نده پاره خه‌رج کرا ،چه‌نده ئه‌فسه‌ر کوژران تا ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ی کوردان درێژه‌ی هه‌بێت.یان بۆ نموونه 20 باره هێستر ، خۆراک و ده‌وا و ده‌رمانم ده‌هێنا و بۆ خۆم ده‌که‌وتمه دووی هێستره‌کان و به‌ره‌و چیای " شیرین " ده‌که‌وتمه ڕێ؛ پێم خۆش بوو شه‌ڕ بڵێسه‌ی هه‌بێت چوونکه له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی ئێران‌دا بوو؛له قازانجی کورده‌کان و وڵاته‌که‌م.من پاکڕوانم به دوور له چاوی هه‌مووان ته‌نانه‌ت ساواکی کوردستان و سوپا و هێزی سنووره‌وان...برده لای بارزانی ، که‌س نازانێ بردنی سه‌رۆکی ساواکی وڵاتێک بۆ شوێنێکی وا پڕمه‌ترسی ، مانای چییه.بۆیه ئه‌وه‌نده گوێ به قسه‌ی بێ سه‌ر و بن و تۆمه‌تی ئه‌م و ئه‌و و قسه‌ی ده‌مارگرژانه ناده‌م. پ : باشه هیچ چێژت له کارکردن له ده‌زگه‌ی ئیتلاعات و ساواکدا بردووه. و : ههمیشهپێم وابوو کاره‌که‌م له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی ئێراندایه بۆیه لام وابوو سه‌تی په‌نجاش له‌قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی کورد و کوردستاندایه؛به دڵ و به‌گیان به‌دوای ئامانجدا ده‌چووم به‌ڵام به‌هیچ له‌ونێک کوردبوونم لا بانتر له ئێرانی بوون یان به‌پێچه‌وانه‌وه نه‌بووه، کوردی ئێرانی، ئێراقی، سووریایی و ...لام هیچ تۆفیری نه‌بوو.بڕوات هه‌بێت ئه‌و ده‌مه‌ی له ئێراقدا بووم به چه‌ندین کاتژمێران داده‌نیشتم و بۆڵتنی کوردیم دروس ده‌کرد که ڕاس کاتژمێر هه‌شتی به‌یانی بچێ بۆ ده‌ربار .چه‌نده به‌دیارییه‌وه ئه‌رک و ماندوبوونم ده‌کێشا ، کورده‌کانم ده‌هێنا و له‌به‌رده‌م ڕادیۆ دامده‌نان و داوام لێده‌کردن هه‌واڵه‌کان کورت بکه‌نه‌وه.وه‌ک ئه‌مڕۆ ئینه‌رنێت نه‌بوو و .. گه‌ر هه‌ر ئێستاش له جمهووری ئیسلامی دا پێویستییان به پسپۆڕییهت و توانایی من هه‌بێت ،ده‌چم و خزمه‌تی خۆمیان پێشکه‌ش ده‌که‌م.به‌وپه‌ڕی ئه‌زموون و تواناوه دیاره که ده‌چم و لام جۆری حوکوومه‌ت هیچ گرینگ نه‌بووه و نییه .هه‌ر ده‌زگه و حوکوومه‌تێک له‌و وڵاته‌دا پارێزه‌ری بلووچ و کورد و تورک بێت و لاگر و پاڵ پشتی نیشتمانی دایکیم ، به‌وپه‌ڕی متمانه و به‌هه‌وڵی خۆم به‌دڵ و به‌گیان ئاماده‌م کاری بۆ بکه‌م.من 15 وڵاتی ده‌ور و به‌ری ئێران به‌وردی ده‌ناسم، من شه‌یدای کاره‌که‌مم و لام گرینگ نییه بۆ نموونه پاش سه‌رۆکایه‌تی ئیداره‌ی گشتیی ئاسایشی پۆلیسی وڵات له به‌شی پاراستنی ئیتلاعاتی هێزی ئینتیزامی جمهووری ئیسلامی دا کار بکه‌م.گه‌ر ئه‌رک و چوارچێوه‌ی کار وفهرمانبهریهتییم ڕوون و دیار بێت ،ئاماده‌ی خزمه‌تم.ته‌مه‌نم له‌و پێناوه‌دا وه‌پشت سه‌ر ناوه.من له ئیسراییل ، ئه‌مریکا و به‌ریتانیا زۆر خولی تایبه‌تم تێپه‌ڕاندووه.له یه‌که‌ی دووه‌می بنکه‌ی سه‌رکردایه‌تی ئه‌رته‌شدا به پله‌ی سه‌رهه‌نگ، وانه‌م به ئه‌فسه‌ران وتۆته‌وه و له تاران‌دا مامۆستای کۆلیژی ساواک بووم.به‌ڵام له‌سه‌رده‌می پاله‌وی دا سه‌تی نه‌وه‌دی ئه‌فسه‌رانی ئێمه خاوه‌نی شه‌رت و مه‌رجی پێویستی کاره‌که‌یان نه‌بوون و ئه‌و بڕواشیان پێی نه‌بوو و بۆ وڵات و نیشتمان کاریان نه‌ده‌کرد و ته‌نیا بۆ پاره و سوودبردن له ده‌ستکه‌وته‌کانی ، ڕوویان له‌و پیشه‌یه ناوه .تایبه‌تمه‌ندی که‌سێکی ئه‌منی ئه‌وه‌یه ده‌بێ بڕوا و ئیمانی به‌کاره‌که‌ی بێت و شه‌یدای نیشتمانه‌که‌ی بێت و ئه‌رکه‌کانی به‌باشی ڕاپه‌ڕێنێ و له کاره‌که‌یدا به‌توانا و شاره‌زا و کارامه بێت.که‌سێکی ئه‌منی نابێ به‌دوای گه‌نده‌ڵی دا بچێ و داوای ئه‌م شت و ئه‌و شت بکات. ده‌بێ به‌وپه‌ڕی ڕاستبێژی و پاکییه‌وه کار بکات ئه‌گینا ئه‌وه‌نده ده‌وام ناهێنێ و له‌کاره‌که‌یدا سه‌رکه‌وتوو نابێت ؛گه‌ریش به‌توانا نه‌بێ و کاره‌که‌ی ده‌ستکه‌وتی نه‌بێت ،هه‌ستی بچووک بوون و بنده‌ستبوون و هیچ و پووچبوونی لا دروس ده‌بێت. پ : ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی له ساواک دا بووی ، ڕا و بۆچوونی خۆت و ساواک له‌سه‌ر جه‌لال تاڵه‌بانی چبوو؟
|