ئیره ئارشیفی ساڵی 2011 یه
به‌ڕێزان ئارشیفی ساڵی 2011 ی کوردستان نێت نزیکه‌ی 6000 شه‌ش هه‌زار بابه‌تی جۆراوجۆری تێدایه له‌ڕێگای ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه ده‌توانیت ته‌واوی بابه‌ته‌کانی 2011 بدۆزیته‌وه
| نووسه‌رانی هه‌ولێر و سه‌رۆكه‌كه‌یان! ... ڕابه‌ر فاریق |
|
|
|
| Friday, 28 May 2010 13:37 |
|
باوكی سه‌رۆكی هه‌رێم گوتوویه‌تی: "له كوردستاندا هیچ كه‌سێك له سه‌رووی یاساوه نییه"، به‌ڵام ئێستا به به‌ڵگه‌وه ده من گومانم له‌وه هه‌یه ئه‌م شاره مرۆڤی به هه‌ڵوێستی لێوه به‌رهه‌م بێت. ئاخر به هیچ شێوه‌یێك ڕێی تێ ناچێ شارێك بیست كه‌سی تێدا نه‌بێ هه‌ڵوێست له به‌رابه‌ر كوژرانی تاكێكدا وه‌رنه‌گرن. ڕێی تێ ناچێ برات بكوژرێ و ئامۆزاكانت پرسیار له باره‌ی كوشتنیهوه بكه‌ن. له‌وه‌ته‌ی ئه‌م ڕووداوه هاتووه‌ته نێو ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه، له سلێمانی، تا ئێستا كه‌م نووسه‌ر هه‌ن هه‌ڵوێستی خۆیان پیشان نه‌دابێ، ئه‌م جوامێرییه، ئه‌م پڕههڵوێستبوون و جورئه‌ته سه‌رتاسه‌رییه؛ ئه‌م جۆره له خۆ به به‌رپرس زانین به‌رابه‌ر به هه‌ر كه‌سێك، لێناگه‌ڕێ كوردبوونمان قه‌ڵاچۆ بكات، ده‌نا له‌مێژبوو من و ده‌یانی وه‌ك من، بایكۆتمان له كوردبوونمان ده‌كرد. شه‌رمه‌زارییه بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت و سه‌رۆكی پارله‌مان و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر، كه تا ئێستا داوای لێبوردنیان له خانوادهی سه‌رده‌شت و میلله‌ت نه‌كردووه و ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌یان پێشكێش نه‌كردووه. ئه‌گه‌ر ئه‌م باره ناله‌باره هه‌روا سه‌ربار بێ و ئه‌و به‌رپرسانه‌ش كه باسمان كردن، پێیان وابێ بنبارن، شه‌رمه‌زارییه كه هه‌ر تاكێك له ئێمه وه‌ها به دیار قه‌ڵه‌م و كڵاوی بابردوومانهوه دانیشین و له خۆپیشاندانێكی سه‌رتاسه‌ریدا، داوای له پۆستخستنی ئه‌و بێ خه‌مانه نه‌كه‌ین. هه‌ر كه‌سێك، كه هه‌ر كارێكی خراپ ده‌كا، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له ڕه‌وتار و گفتاری بهرابهرهكهی، كه زوڵملێكراوه، قوتار بكا، خۆی ده‌شارێته‌وه، ئه‌گه‌ر له هه‌ندێك كاتیش‌دا ده‌سته‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌و بهرابهرهیدا بشكێ، ته‌نیا بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێ. ئه‌مه‌ی باسم كرد، سرووشتی مرۆیه له هه‌موو دنیادا، كه وابوو: هیچ كه‌سێك له خۆڕا خۆی ناشارێته‌وه. خۆشاردنه‌وه‌ی هه‌ر یێكێك له‌و كه‌سانه‌ی به‌رپرسن له‌و ڕووداوه تۆقێنه‌ر و تراژیدیایه‌ی به‌سه‌ر سه‌رده‌شت دا هات، به هه‌ر بیانوویه‌كه‌وه بێ، ناتوانێ ئه‌وه له چاوه‌دێرانی ڕاگه‌یاندن بشارێته‌وه، كه به‌رپرسیاری سه‌ره‌كیی ئه‌وانن. http://raberfariq.kurdblogger.com /
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه. |