ئیره ئارشیفی ساڵی 2011 یه
به‌ڕێزان ئارشیفی ساڵی 2011 ی کوردستان نێت نزیکه‌ی 6000 شه‌ش هه‌زار بابه‌تی جۆراوجۆری تێدایه له‌ڕێگای ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه ده‌توانیت ته‌واوی بابه‌ته‌کانی 2011 بدۆزیته‌وه
| پرسه‌نامه‌ى "میدیــــا" بۆ برا و هاوکاری دڵسۆزمان کاک بڕیار عه‌لی به بۆنه‌ی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دایکیه‌وه |
|
|
|
| Friday, 28 May 2010 09:22 |
|
رۆژ: 28/ 05 / 2010 ژماره : KVA- SA .28-05-2010-38
پرسه‌نامه‌ى "میدیــــا" بۆ برا و هاوکاری دڵسۆزمان کاک بڕیار عه‌لی به بۆنه‌ی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دایکیه‌وه
برا و هاوکاری به‌ڕێز و خۆشه‌ویستمان، کاک بڕیار . که‌سوکاری کۆچکردوو، پاش سڵاو و ڕێز، به داخ وپه‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه ئه‌مڕۆ هه‌واڵی کۆچی دوایی دایکی به‌ڕێزتانمان بیست، که له سوید گیانی له ده‌ستدا. به ناوی خۆمان و براده‌رانی یانه‌ی کوردی "میدیـــا"وه له هۆڵه‌نده، پرسه و هاوخه‌مى خۆمان ئاڕاسته‌ى ئێوه‌ی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست و برا و هاوکاری دڵسۆزمان ده‌که‌ین، سه‌رخۆشی له سه‌رجه‌م که‌سوکارانتان ده‌که‌ین و داواکارین ئه‌م کۆسته، دوا ناخۆشى خانه‌واده‌کەتان بێت..
خوا سه‌بوری هه‌موو لایه‌کتان بداته‌وه وته‌مه‌نی درێژی بۆ ئێوه به‌جێ هێشت بێت. داواکارین له خوای گه‌وره رۆحی پاکی کۆچ کردوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات. سه‌ره‌خۆشیمان دووباره ده‌که‌ینه‌وه و دووباره رێز وحورمه‌تمان قبوڵ بفه‌رموون.
هه‌میشه شاد و سه‌رکه‌وتوو بن و هه رگیز ناخۆشی و کۆستی ئاوا نه‌بینن.
هاوکارانت له لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی یانه‌ی کوردی "میدیـــــا" له ئه‌مستردام
|