ئیره ئارشیفی ساڵی 2011 یه
به‌ڕێزان ئارشیفی ساڵی 2011 ی کوردستان نێت نزیکه‌ی 6000 شه‌ش هه‌زار بابه‌تی جۆراوجۆری تێدایه له‌ڕێگای ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه ده‌توانیت ته‌واوی بابه‌ته‌کانی 2011 بدۆزیته‌وه
| به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌ی تێكه‌لاوی حیزب و حكومه‌ت له‌م هه‌رێمه‌دا، پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ سه‌ته‌لایه‌ته‌كانی كوردستان بانێكه و دوو هه‌وا (به‌دواداچون) ... كوردی‌و - سلێمانی |
|
|
|
| Thursday, 27 May 2010 19:28 |
|
كوردی‌و له به‌دواداچونێكدا ورده‌كاری پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی بۆ كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كانی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌خاته ڕوو كه ئه‌مه‌ش دیسان به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌ی تێكڵاوی حیزب و حكومه‌ته له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا. كه‌ناڵی ئاسمانی سپیده سه‌ر به یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانه تاكو ئێستا هیچ بودجه‌یه‌كیان بۆ خه‌رج نه‌كراوه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، بوخاری جه‌میل به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی سپیده به كوردیوی ڕایگه‌یاند ((حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاكو ئه‌مڕۆ ته‌نها یه‌ك دۆلاریشی بۆ كه‌ناڵه‌كه‌مان خه‌رج نه‌كردووه له كاتێكدا بۆ چه‌ند كه‌ناڵێكی تری كوردی و حزبی مانگانه بودجه‌ی تایبه‌ت و دیاری كراوی بۆ خه‌رج ده‌كه‌ن)) . فاروق حه‌سه‌ن به‌ڕێوبه‌ره‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام كه سه‌ر به كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی كوردستان به سایتی كوردیوی ڕاگه‌یاند ((ئێمه وه‌كو كه‌ناڵی په‌یام تاكو ئه‌مڕۆ هیچ هاوكارییهكهمان له حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان وه‌رنه‌گردووه ئه‌مه‌ش ئێمه‌ی نیگه‌ران كردووه چونكه چه‌ندین كه‌ناڵی تری حزبی مانگانه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه هاوكاری ده‌كرێن)) *كه‌ناڵه‌كانی حزبی ده‌سه‌ڵاتداران مانگانه بودجه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه له حكومه‌ت. هه‌ر دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار له كوردستاندا كه پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كیتی نشتیمانی كوردستانه خاوه‌نی چه‌ندین كه‌ناڵی ئاسمانین. هه‌ر یه‌ك له‌و كه‌ناڵانه مانگانه بودجه تایبه‌تی بۆ خه‌رج ده‌كرێت له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه. جگه له‌و بودجه‌ش هه‌موو كارمه‌ندانی ئه‌و كه‌ناڵانه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه موچه‌ی مانگانه‌یان بۆ خه‌رج ده‌كرێت و خزمه‌تی حكومیشیان بۆ ئه‌ژمار ده‌كرێت. به‌رێوه‌به‌ره‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی سپیده به كوردیوی ڕایگه‌یاند ((ئێمه زانیاری ته‌واو له لامانه كه حكومه‌ت بۆ كه‌ناڵه‌كانی حزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌كان كه یه‌كیتی و پارتیه مانگانه بودجه تایبه‌تیان بۆ خه‌رج ده‌كات و هه‌موو كارمه‌نده‌كانیان موچه‌ی مانگانه له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن)) . هه‌روه‌ك به‌رێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام به كوردیوی ڕایگه‌یاند ((حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌ناڵی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له كوردستاندا بودجه‌ی تایبه‌تیان بۆ خه‌رج ده‌كات ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تره له كارهناعهدالهتهكانی حكومه‌تی ئه‌م هه‌رێمه)) *یه‌ك كه‌ناڵی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار مانگانه (500) ملیۆن وه‌رده‌گرێت. ئه‌و بودجه كه مانگانه بۆ یه‌ك كه‌ناڵی حزبی ده‌سه‌ڵاتداران سه‌ره‌ف ده‌كریت ئه‌گه‌ر دابه‌ش بكریت به سه‌ر هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی تری كوردستان به‌شی هه‌ر هه‌موویان ده‌كات، بیلال سلێمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به كوردیۆی ڕایگه‌یاند ((ته‌نها كه‌ناڵی ئاسمانی زاگروس كه سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستانه مانگانه (500) ملیۆن دیناری عێراقی له حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان وهردوگریت. ئه‌و پڕه پاره‌ییه ئه‌گه‌ر دابه‌شی بكریت به‌سه‌ر هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی تری كوردستاندا به‌شی هه‌ر هه‌موویان ده‌كات)) · په‌رله‌مانتاران و بودجه‌ی كه‌ناڵه‌كان. تاكو ئێستا له په‌رله‌مانی كوردستان به ڕه‌سمی باس له بودجه كه‌ناڵه ئاسمانیكان نه‌كراوه و هیچ ئه‌ندام پهرلهمانیك پرۆژه تایبه‌ت به‌و بابه‌ته پێشكه‌ش په‌رله‌مان نه‌كردووه، سه‌میر سه‌لیم ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان له سه‌ر فراكسیونی یهكگرتووبه كوردیۆی ڕایگه‌یاند ((ئێمه وه‌كو فراكسیونی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان تاكو ئێستا هیچ پرۆژه‌یه‌كمان پێشكه‌ش په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بودجه كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان دیاری بكریت و هه‌موو كه‌ناڵه‌كان به یه‌ك چاو له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ته‌ماشا بكرین.)) بیلال سلێمان ئه‌ندام په‌رله‌مانی كۆمه‌ڵ پێی وایه ((په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بێت له حكومه‌ت قبولڕ نه‌كات به‌جیاوازی مامه‌ڵه له گه‌ڵ كه‌ناڵه ئاسمانیكاندا بكات. ئه‌و مامه‌ڵه‌ی ئێستا حكومه‌ت له گه‌لڕ كه‌ناڵه‌كاندا ده‌یكات زۆر ناعه‌داله‌ته بۆیه پیوێسته په‌رله‌مان ئه‌و ناعه‌داله‌تییه قبوڵ نه‌كات)) *كه‌ناڵه‌كان داوای هاوكاریان له حكومه‌ت نه‌كردووه. به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی سپیده پێی وایه هیچ پێویست ناكات داوا له حكومه‌ت بكه‌ن كه‌مانگانه بودجه یه‌كی دیاری كراویان بۆسهرهف بكات چونكه ئه‌و كه‌ناڵانه كه بودجه‌یان بۆ سه‌ره‌ف ده‌كریت هیچ داواكارییه‌كه‌یان به ڕه‌سمی ئاراسته حكومه‌ت نه‌كردووه. فاروق علی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام پێی وایه حكومه‌ت كه‌ناڵه‌كانی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار به كه‌ناڵی خۆی ده‌زانی بۆیه هه‌مان مامه‌ڵه ده‌زگایه‌كی حكومی له گه‌ڵدا ده‌كات. ئێمه له سه‌ره‌تا دامه‌زراندنی كه‌ناڵه‌كه‌مانه‌وه داوامان له حكومه‌ت كردووه گه چه‌ند پاسهوانێكمان بۆ دابمه‌زرینی به‌ڵام داواكاریكهمان ڕهفهز كرد. ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه. |