ئیره ئارشیفی ساڵی 2011 یه
بهڕێزان ئارشیفی ساڵی 2011 ی کوردستان نێت نزیکهی 6000 شهش ههزار بابهتی جۆراوجۆری تێدایه لهڕێگای ئهم لینکانهی خوارهوه دهتوانیت تهواوی بابهتهکانی 2011 بدۆزیتهوه
| بۆ مامی بەڕێزم کاك عیرفان زەنگەنە. ... چۆپی فەتاح |
|
|
|
| Wednesday, 26 May 2010 23:24 |
|
ئەم تارماییە چییە، وا بەم ناوەختە دەستی خستووەتە بینەقاقای گۆرانی و ئاوازەکانم و تروسکایی لە مالەکەم بڕیووە.
مامی نەمر و سەربەرزم سڵاو سڵاو لە رۆحی پاکت، سڵاو لە ویژدانت، سڵاو لە هونەرپەروەریت، سڵاو لە ڕوحی کوردپەروەرانەت، سڵاو لە پیاوەتی و غیرەت و ڕاستگۆییت. ئەرێ مامە عیرفانم، گەر ئەم جارە هاتمەوە پایتەخت کێ لە ڕێوە ببینم و ماندوێتیم بیربباتەوە و پێم بڵێت چۆپی بەقەد برازایەکی خۆمم خۆشئەوێیت؟. گەر لە پایتەخت جێگەیەکم بۆ پرۆڤە پێویستبوو داوا لە کێ بکەم؟، لە مەودوا گەر لە هەولێری پایتەخت گرفتێکم تووشبوو پەنا بۆ کێ بەرم، گەر خەمەکانم کەڵەکەیان کرد لای کێ هەڵیانڕێژم و کێ چارەسەر بۆ گرفتەکانم بدۆزێتەوە؟. مامی ئەزیزم ئەی من پێنج ڕۆژ پێش ئەوەی ماڵئاواییمان لێ بکەیت لە هەولێرەوە تەلەفۆنم بۆت نەکرد بەو هیوایەی لە گەڵ باوکما چاومان پێت بکەوێت بەڕێزت لە تورکیا بویت، پێت گوتم بەداخەوە ناتوانم بتانبینم ئەم جارە. بەڵام فورسەت زۆر ئەبێت!!!!!!!!!!! ئەی کوا ئەو فورسەتە مامە گیان؟. مامە گیان کاك عیرفان کەرکوکی سوپاس بۆ ئەو هەموو کلیپە جوانانەی کە بە بێ بەرامبەر لە کۆمپانیای چوارچرا بۆ منت ئەنجامدا، سوپاس بۆ میوانداریت کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕووت خۆشتر ئەبوو بەرامبەر بە هونەرمەندان و من، سوپاس بۆ هەموو کارە خێرخوازێکانت، سوپاس بۆ هەموو هاوکارێکانت کە ئەستەمە لە لاپەڕەیەکی ئاوادا جێگەیان ببێتەوە. چۆپی فەتاح
ئەم پرسیارەی خوارەوە لە دوا دیمانەی ڕۆژنامەنوس نیاز عەزیزدا لە لایەن هونەرمەند چۆپییەوە وەڵامدراوەتەوە، بە یادی ماڵئاوایی کردنی بەڕێز کاك عیرفانەوە دیسانەوە دەیخەینە بەر دیدی خوێنەران.
پرسیار خۆشتریین ساتهکانی تهمهنی هونهریت کامهیه؟. مهبهستم ئهوهیه ڕووداوێك که کاریگهری پۆزهتیڤی له سهر بهڕێزت دانابێت. - ئهی بۆ ههر دهبێت دوای مردنتان ڕێزتان لێ بگیرێت؟.
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه. |