ئیره ئارشیفی ساڵی 2011 یه
به‌ڕێزان ئارشیفی ساڵی 2011 ی کوردستان نێت نزیکه‌ی 6000 شه‌ش هه‌زار بابه‌تی جۆراوجۆری تێدایه له‌ڕێگای ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه ده‌توانیت ته‌واوی بابه‌ته‌کانی 2011 بدۆزیته‌وه
| بم به‌خشه هاوری من خۆم یه‌كلاكردۆته‌وه |
|
|
|
| Thursday, 05 February 2009 20:11 |
|
رزگار كۆچه‌ر: له‌و كاته‌ی باوكی جوانه مه‌رگمان به ده‌ستی هاورێیه‌كی نزیكی خۆی خیانه‌تی لێكراو شه‌هید بوو تائێستا هه‌میشه دایكم به من و به‌رده‌وام بیر هێنانه‌وه‌ی دایكم بۆ خیانه‌ت كردن له باوكم له‌لایه‌ن براده‌رێكی گرێیه‌كی ده‌روونی بۆ من دروست كردووه، به‌هۆیه‌وه ده‌بوو من مرۆڤێكی دوره په‌رێز و بی هاوری بم به‌ڵام خالی لاوازی من له‌وه‌یه كه قه‌ت جارێك ئه‌و ئامۆژگاریه‌ی دایكم جی به‌جی نه‌كردووه بۆیه زۆر جار له ئیختیار كردن و سیقه پێكردنم بۆ هاورێكانم زۆرجار هه‌ڵه بوویمه و زۆرجاریش خه‌نجه‌ری نامه‌ردیم له پشته‌وه پێكه‌وتووه! تێك شكانی كه‌سایه‌تی مه‌رۆڤ له‌و كاته ده‌ست پێده‌كات كاتێك مرۆڤ هه‌موو شتێك بۆ خۆی به‌حه‌لال بزانی و بۆ خه‌ڵكیش بڤه‌ی بكات و حه‌رامی بكات، به‌عس برای له‌سه‌ر برا كردبووه جاسوس و خۆفرۆش پاشانیش حزبه زل هێزه‌كانی كوردستان به هۆی برسی كردنی خه‌ڵك و خۆ خه‌ریك كردن به شه‌ری ناوخۆ و كۆكردنه‌وه‌ی سامانی ئه‌و وڵاته زێده تر كه‌سایه‌تی تاكی كوردیان تێك شكاند بۆیه ئاسایه عه‌قلیه‌ت و بیركردنه‌وه‌ی زۆربه‌مان وه‌ك ئه‌و كاتانه بێت كه به‌عس گه‌وره‌كانی فێره داوێن پیسی و جاسوسی و ته‌قریر نووسین ده‌كرد، زۆر به‌داخه‌وه ئێستا ئه‌و كه‌لتوره سه‌قته به شێوه‌یه‌كی به‌ر فره‌وان له كوردستان به‌ر بڵابۆته‌وه بۆ نموونه هاورێیه‌ك بۆ وه‌ده‌ست هێنانی كارتێكی پێنج دۆلاری له كاتی خواردنه‌وه ده‌نگی هاورێیه‌كی تۆمار كردووه تا ئاغاكه‌ی لیی رازی بێت یان هاورێیه‌ك به‌ناوی خوزراو دیسان بۆ رازی كردنی ئاغه‌كه‌ی له‌سه‌ر هاورێیه‌كی تری نوسیوه... .. نمونه‌ی زیندوو زۆر هه‌یه رۆژی دێت بیخه‌مه روو. درۆناكه‌م گه‌ر بلێم تا ئێستا رۆژێك ئه‌و ئامۆژگارییه‌ی دایكم جی به‌جی نه‌كردووه ته‌نانه‌ت زۆرجار له یه‌كه‌م چركه‌ی ناسینم بۆ كه‌سێك هه‌میشه سیقه‌ی ره‌هام پێكردووه و خێر و خۆشگوزه‌رانیم پێش ئه‌وه‌ی بۆ خۆم ویستبێت هه‌میشه بۆ ئه‌و هاورێیانه‌م ویستووه كه له ده‌مێك یا له‌سه‌رده‌مێكی كه‌م هاورێیاتی یه‌كترمان كردووه، زۆر به‌داخه‌وه مرۆڤ كاتێك به خۆ داچَیته‌وه و دێته‌وه هۆش خۆی ئه‌سف بۆ رۆژانێك ده‌خوات كه كارێكی باشی بۆ كه‌سانێك كردووه كه‌چی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی هیچ له‌م شتانه‌ی له‌به‌ر چاو نه‌وبووه بۆیه به خۆداچونه‌وه له هه‌ندی كات وساتی ته‌مه‌نی مرۆڤ زیندوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌هایانه‌یه كه مه‌رۆڤ ده‌بێت بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی هه‌یبێت نه‌وه‌ك ته‌نها بۆ هاوریی وبراده‌ر؟! مرۆڤی ئاقل و هۆشیاریش له‌م سه‌رده‌مه ئه‌و كه‌سه‌یه چۆله‌كه‌یه‌ك له ده‌ستی بگرێت نه‌وه‌ك سه‌یری پێنج چۆله‌كه‌ی سه‌ر ته‌لی عاموده‌كه بكات؟ له دوماهی ده‌ڵێم به‌م به‌خشه هاوری به نیسبه‌ت تۆ من خۆم یه‌كلا كردۆته‌وه چونكه ئه‌گه‌ر هیچ كات به قسه‌ی دایكم نه‌كردبێت ئه‌وه دڵنیابه له ئیختیار كردنی تۆ قسه‌كه‌ی دایكم وه‌ك ملوانكه له مل كردووه. This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it |