ئیره ئارشیفی ساڵی 2011 یه
به‌ڕێزان ئارشیفی ساڵی 2011 ی کوردستان نێت نزیکه‌ی 6000 شه‌ش هه‌زار بابه‌تی جۆراوجۆری تێدایه له‌ڕێگای ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه ده‌توانیت ته‌واوی بابه‌ته‌کانی 2011 بدۆزیته‌وه
| تۆی نه‌زان … شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د بچکۆل |
|
|
|
| Thursday, 05 February 2009 10:53 |
|
ئه‌وه‌ی تۆ ئه‌ی ڵێی، لای خه‌ڵکی وایه هه‌مووی ئاوه‌ژوون، په‌یامی ڕاستی له‌به‌ر ده‌متایه داهاتووش وێنه‌ی خۆی هه‌ر ئه‌کێشی... ئازاری ویژدان ئه‌بنه‌میوانت هه‌تا هه‌تایه... ئاخر چۆن ئه‌بێ؟ ماڵم چۆڵ و هۆڵ... سفره‌ی ئاره‌زووی هه‌موو خه‌و نه‌کان بپێچرێته‌وه‌و شه‌قی تێ هه‌ڵدرێ به‌کام ده‌ست ئاوا چاوی په‌پوله‌م ده‌رزی پیا ئه‌کرێ بۆ حه‌زێکی شیت، هێلانه‌ی عه‌شق گڕی تێ به‌ربێ ئای له‌و ڕۆژ گا ره‌ی منی خسته‌سه‌ر عه‌شقێکی بێ فه‌ڕ نه‌م زانی که‌وا دڵی چه‌پ گه‌ردم، ڕۆحی خۆم ئه‌خوا هه‌ناسه‌و تامی له‌زه‌تی ژیان که‌لای تۆوه‌بێ... وه‌رزی پایزه‌و چی به‌من ئه‌دا... ؟ من بۆ به‌هه‌شتێک کاروانی خه‌مم پاڵ پێوه‌ئه‌نا تۆش بۆ ئاره‌زوو خه‌یاڵه‌کانت... جووتێک که‌ناریت وا له‌قه‌فه‌س نا ئه‌بێ ده‌ست که‌وتی په‌ڕینه‌وه‌ی تۆ... له‌م ده‌ریا قووڵه‌به‌چی ئه‌ژمێر کرێ دراو‌و، دووڕو، زێڕو، گه‌و هه‌ریش سه‌ر تاپای باڵات لێوان لێوو بکا ناگه‌ن به‌و عه‌شقه‌ی به‌ده‌ستی نه‌زان خوێنت لێ هێنا ئیتر ته‌مه‌نێک ئه‌تباو ئه‌تهێنێ کوڕ‌و کاس داماو هیچت نه‌ماوه چونکه‌مه‌علومه‌له‌لای هه‌موومان ده‌ر گای قه‌فه‌سی هه‌ر باڵنده‌یه‌ک خرایه‌سه‌ر پشت با دڵنیا بیت... شه‌قه‌ی باڵه‌کان بۆ هێلانه‌ی دڵ ئه‌گه‌ڕێنه‌وه خاوه‌ن قه‌فه‌سیش له‌تاوی حه‌زره‌ت له‌هه‌ڵه‌ی خۆیدا سوێی ئه‌بێته‌وه ته‌نیا هه‌ر بۆ خۆی... له‌نێو قه‌فه‌سی ئه‌م ژینه‌سه‌خته‌ی ئه‌مێنێته‌وه شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د بچکۆل... سوید |
| Last Updated on Thursday, 05 February 2009 10:55 |