ئیره ئارشیفی ساڵی 2011 یه
به‌ڕێزان ئارشیفی ساڵی 2011 ی کوردستان نێت نزیکه‌ی 6000 شه‌ش هه‌زار بابه‌تی جۆراوجۆری تێدایه له‌ڕێگای ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه ده‌توانیت ته‌واوی بابه‌ته‌کانی 2011 بدۆزیته‌وه
| ڕاگه‌یه‌ندراوی (کومیته‌ی هاوبه‌شی هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نۆروێژ) به‌بۆنه‌ی له‌سێداره‌دانی چه‌ند تێکۆشه‌ری ئازادییخوازی کورد |
|
|
|
| Tuesday, 11 May 2010 06:56 |
|
ئازادییخوازانی کورد! حیزب و رێکخراوه تێکۆشه‌ره‌کانی کوردستان! پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ! به‌داخه‌وه به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌کشه‌ممه ٩⁄٥⁄٢٠١٠ کاربه‌ده‌ستانی رژیمی دیکتاتۆری کۆماری به‌نێو ئیسلامیی ئێران، وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان، پۆلێك رۆڵه‌ی ئازادییخواز و خه‌باتگێڕی کوردیان له یه‌کێك له زیندانه‌کانی ئه‌و رژیمه‌دا ئیعدام کرد. ئه‌و پۆله چالاکه سیاسییه، که چواریان کورد بوون، بریتی بوون له: فه‌رهاد وه‌کیلیی، فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، شیرین عه‌له‌مهولیی، عه‌لی حه‌یده‌رییان و مه‌هدی ئیسلامی‌یان. بێگومان "تاوان"ی ئه‌م رۆڵه کوردانه‌ش ته‌نها ئه‌وه بوو که که‌سانی سیاسیی ئازادییخوازی کورد و چالاکی نێو بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی کوردستان بوون، به‌ڵام رژیم وه‌ك جاره‌کانی دیکه تۆمه‌تی جۆراوجۆری وه‌ك هه‌وڵدان بۆ تێکدانی ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی، به‌شدارییکردن له هه‌وڵی ته‌قینه‌وه و کاری تیرۆریستیی، تێکدانی ئاساییشی هاووڵاتییان و شتی هه‌ڵبه‌ستراوی له‌و جۆره‌ی خستۆته پاڵیان. روون و ئاشکرایه که ئه‌مه یه‌كه‌م و دوایین کرده‌وه‌ی دژه‌مرۆڤانه‌ی ئه‌م رژیمه خوێنڕێژه نییه، به‌ڵکو ئه‌و تاوانبارانه له ماوه‌ی زیاتر له سی ساڵی ته‌مه‌نی خۆیاندا به کرده‌وه به شێوه‌یه‌کی زۆر دڕندانه رووبه‌ڕووی خه‌ڵکی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی کورد و ره‌وتی ئازادییخوازانی کوردستان و ئێران بوونه‌وه و، له‌و کاته‌وه به درێژه‌دان به سیاسه‌تی راونان و گرتن و کوشتن و بێسه‌روشوێنکردن و ئیعدامکردنی ئازادییخوازان و چالاکانی سیاسیی و مه‌ده‌نیی کورد ناوه‌رۆکی دیکتاتۆرانه‌ی خۆیان به خه‌ڵکی کوردستان و ئێران و جیهان نیشانداوه. ئێمه به ناوی (کومیته‌ی هاوبه‌شی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نۆروێژ)، له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی هاوده‌ردیی و هاوخه‌میی خۆمان له‌گه‌ڵ که‌سوکار و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و پۆله شه‌هیده سه‌ربه‌رزه، ئه‌و کرده‌وه دژه‌مرۆڤییه و دژه‌ئازادییه‌ی رژیمی دیکتاتۆر و سته‌مکاری ئێران زۆر به توندیی مه‌حکووم و ریسوا ده‌که‌ین. هاوکات کاربه‌ده‌سته دڕنده‌کانی ئه‌و رژیمه‌ش دڵنیاده‌که‌ینه‌وه که تیرۆر و تۆقاندن و ئیعدام نه ته‌مه‌نی پڕ له تاوانی ئه‌وان درێژ‌ده‌کاته‌وه نه رۆڵه‌کانی کورد و تێکۆشه‌رانی نێو بزووتنه‌وه‌ی کوردستان له خه‌بات و به‌رخودانی خۆیان ساردده‌کاته‌وه و نه له هێز و وزه و گوڕ و تینی بزووتنه‌وه‌که‌شمان که‌مده‌کاته‌وه. هیودارین ئه‌و رووداوانه، به پێچه‌وانه‌ی ویستی دوژمنی داگیرکه‌ر، ببنه هۆی زیاتر لێکنزیکبوونه‌وه‌ی ئازادییخوازان و مرۆڤدۆستان و پته‌وکردنی ریزه‌کانی جووڵانه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی گه‌لی کوردستان. هه‌ر به‌و بۆنه دڵته‌زێنه‌وه له تێکڕای ئازادییخوازانی کوردستان و که‌سایه‌تیی و رێکخراو و دامه‌زراوه جیهانییه‌کانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و پشتیوانانی پرسی ره‌وای کورد داواده‌که‌ین ئه‌م کرده‌وه و هه‌موو کرده‌وه دژی ئینسانییه‌کانی رژیمی تاوانباری ئێران که دژی سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانی مرۆڤه مه‌حکووم بکه‌ن و، سیاسه‌تی سته‌مکارانه و دیکتاتۆرانه‌ی ئه‌و رژیمه له‌قاوبده‌ن و رووخساری دزێوی نیشانی گه‌لانی جیهان بده‌ن و، پشتیوانیی و هاوکاریی خۆیان بۆ بزاڤی مافخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ربخه‌ن. سه‌رشۆڕیی بۆ رژیمی دڕنده و دیکتاتۆری ئێران! ریسوایی بۆ کاربه‌ده‌ستانی مرۆڤ‌کوژ و ئازادییکوژی رژیمی ئێران! به‌رده‌وامیی و سه‌رکه‌وتن بۆ بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان! کومیته‌ی هاوبه‌شی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نۆروێژ پێکهاتوو له: رێکخراوی خه‌بات، ی شۆڕشگێڕی کوردستان پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان بزووتنه‌وه‌ی دێموکراتیکی یارسان کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ئۆسلۆ ٩⁄٥⁄٢٠١٠ ی زایینیی |