ئیره ئارشیفی ساڵی 2011 یه
به‌ڕێزان ئارشیفی ساڵی 2011 ی کوردستان نێت نزیکه‌ی 6000 شه‌ش هه‌زار بابه‌تی جۆراوجۆری تێدایه له‌ڕێگای ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه ده‌توانیت ته‌واوی بابه‌ته‌کانی 2011 بدۆزیته‌وه
| تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان، ئیهانه‌كردنی شه‌ڕه‌فی هه‌ولێره ونه‌مانی بڕوای ژیانه له‌هه‌ولێر... سه‌فین هه‌ولێری |
|
|
|
| Sunday, 09 May 2010 13:15 |
|
هه‌ولێرئیمڕۆله‌مێژووی خۆی خیانه‌تی مرۆڤایه‌تی تۆمارده‌كات وڕۆله‌یه‌كی تری قوربانی قه‌ڵه‌م له‌ناودڵه‌خوێناویه‌كه‌ی ده‌نێژێت، دیسان قه‌ده‌ری ئه‌وشاره‌بێكه‌سه ده‌بێته‌وه به‌خوێن، دیسان شه‌م شه‌مه‌كوێره‌كانی تاریكی تاوانێكی تری پیس ئه‌نجامده‌ده‌ن و ویژدانی مرۆڤایه‌تی ده‌هه‌ژێنن، ئه‌وه‌تا كه‌سه‌كان وزانكۆكان ویاسا ئه‌وه‌نده بێ‌نرخ بووه!له‌ناوزانكۆوله‌ژێرچه‌تری ئه‌من وئاسایش ویاسا فێرخوازێك به‌به‌رچاوی خه‌ڵك له‌پایته‌ختی (بێ ته‌خت) ئیهانه‌ده‌كرێت وپاشان ته‌رمه‌كه‌ی به‌دیاری بۆڕۆژنامه‌نووسانی ئازاد وسه‌روه‌ری زانكۆویاسا ڕه‌وانه‌ده‌كرێت، شوره‌ییه‌یه‌ك دیناری بریمه‌ربۆئه‌من وئاسایش خه‌رج بكرێت، ئه‌من وئاسایش بۆكوێ هه‌یه؟كامه‌ئه‌من وئاسایشه؟ئه‌ركیان پاراستنی كی یه؟ده‌كرێت ئاسایش پێمان بڵێت ئێوه، كه‌ناتوانن قوتابیه‌ك له‌شووره‌ی زانكۆبپارێزن ئه‌ركی ڕاسته‌قینه‌تان چی یه؟سه‌دخۆزگه به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش یاخودبه‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس ده‌بووم ده‌با ته‌رمم له‌ته‌ك ته‌رمی سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ بایه!!!وه‌زیری خوێندنی باڵا ده‌یه‌وی دوای ئه‌وڕووداوه چی به‌قوتابیانی زانكۆبڵێت؟وه‌زیری خوێندنی باڵائه‌گه‌ریه‌ك تۆزهه‌ست به‌مرۆڤ بوونی خۆت ده‌كه‌ی فه‌رمووده‌ست له‌كاربكێشه‌وه، چونكه تۆوه‌زیری زانكۆكانی، زانكۆكانیش بۆقوتابیانه، كه‌واته ئیهانه‌كردنی قوتابیه‌كی زانكۆ واته‌ئیهانه‌كردنی تۆ، تیرۆركردنی قوتابیه‌كی زانكۆ واته‌تیرۆركردنی تۆ!!!ئه‌گه‌ریش به‌رده‌وام بووی له‌قبوڵكردنی ئه‌وتاوانكارییه، ئه‌واپیرۆزت بێت پله‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتی تائه‌وكاته‌ی ڕۆژێكدێت له‌به‌رده‌م دادگا لێپرسینه‌وه‌ی به‌فیڕۆچچوونی خوێنی په‌پوله‌یه‌كی بێگوناهت لێوه‌رده‌گیرێته‌وه. خوێندكاران وقوتابیانی به‌شه‌ڕه‌ف، ئیمڕۆهاوپۆله‌كه‌تان وهاوكۆلیژه‌كه‌تان وهاوزانكۆكه‌تان به‌به‌رده‌می ئێوه ئیهانه‌كراو له‌پاشان تیرۆركرا!!!بێ ئه‌وه‌ی بزانیین تاوانی چی بوو؟ئه‌وادڵنیابن به‌یانیش نۆره‌ی ئێوه‌یه، ڕۆژانی داهاتووش ئێوه به‌هه‌مان شێوه‌ی سه‌رده‌شتی تیرۆركرا‌و له‌ناوزانكۆ ڕاپێچده‌كرێن وله‌پاشان به‌مردووی ده‌دۆزرێنه‌وه!!ئه‌وسوكایه‌تیه‌قبوڵ مه‌كه‌ن وده‌ست له‌خوێندن هه‌ڵگرن تاوه‌كوبكوژانی سه‌رده‌شت ته‌سلیم به‌دادگاده‌كرێن، ئه‌گه‌رئێوه‌ش ئه‌م سوكایه‌تییه‌تان قبوڵكرد!!!دڵی من لاتانه‌وده‌بێت چاوه‌ڕوانی ڕۆژانی داهاتووی مردنی خۆم وئێوه‌بم، چونكه تازه پڕۆسه‌كه ده‌ست پێكراوه، ئه‌وه‌ی توانی قوتابیه‌ك له‌ناوزانكۆ بۆموسڵ بفڕێنێت، بێگومان ده‌توانێت له‌پیلانه‌كانی داهاتووش ئێمه‌بفرێنێت. سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان وڕێكخراوه‌كانی قوتابیان وخوێندكاران!!! ئێوه‌ش ده‌رگای باره‌گاكانتان داخه‌ن وله‌سه‌رشه‌قامه‌كان كاربكه‌ن تاوه‌كوخوێنی سه‌رده‌شتی بێنازبه‌ده‌ست دێنه‌وه، ئه‌گه‌رنائێوه‌ش له‌ئامرازێكی بێده‌سه‌ڵات به‌ولاوه هیچیترنین ـ نین ـ نین!!!كاری سه‌ره‌كی ئێوه داكۆكیكردن له‌ماڤی ڕۆژنامه‌نووسان وقوتابیان وخوێندكارانه به‌هه‌مووتان فه‌رموون مافی ئه‌وقوتابیه ـ خوێندكاره ڕۆژنامه‌نووسه وه‌ربگرن وتاوانبارانی به‌سزابگه‌ینن؟!!! خه‌ڵكی به‌شه‌ڕه‌فی هه‌ولێری پایته‌خت ده‌مانه‌وی له‌دوای ئه‌م كاره‌قێزه‌وه‌نه‌چ به‌ڕۆڵه‌كانمان بڵێین؟23ساڵ په‌روه‌رده‌تان ده‌كه‌ین به‌قورسی ژیان وسه‌رماوگه‌رما بۆئه‌وه‌ی له‌ناوزانكۆبتان فڕێنن وبه‌كوژراوی بتانبینینه‌وه؟!!ده‌مانه‌وی به‌ڕۆڵه‌كانمان بڵێین ته‌نها ده‌توانین تاته‌مه‌نی23ساڵی به‌خێوتان بكه‌ین وله‌پاشان بتان ده‌ینه‌ده‌ستی خه‌ڵكانێكی تیرۆریست وبتان كوژێت؟باهه‌موومان به‌یه‌ك ده‌نگ بڵێین هه‌ولێرجێگای ژیانی نه‌ماوه‌وبه‌هه‌مووده‌م چاوه‌ڕوانی هاتنی 2-3مۆنیكاوته‌ڕه‌ماشین تاوه‌كوله‌شوێنێكی نادیاربمانكوژن، من له‌ئێستاوه‌چاوه‌ڕوانی هاتنی ئه‌وته‌ڕه‌ماشانه‌م ئه‌گه‌ر له‌شاره‌كه‌م به‌به‌رچاوی پۆلیس وئاسایش وله‌ناوزانكۆقوتابیه‌كی 23ساڵی بێگوناه بكوژرێت وئیهانه‌بكرێت!!!ژیان ئه‌وپه‌ڕی بێمانایه بۆهه‌ولێرییه‌كان، له‌ئێستاوه‌ژیان ڕاوه‌ستاوه له‌هه‌ولێر، له‌لای ئێمه‌هه‌ولێر به‌غدایه، هه‌ولێرفه‌لوجه‌یه، هه‌ولێرقه‌نده‌هاره، هولێرجێگای كوشتنی قه‌ڵه‌مه‌ئازاده‌كان وده‌نگه‌ئازاده‌كانه. This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه. |