ئیره ئارشیفی ساڵی 2011 یه
به‌ڕێزان ئارشیفی ساڵی 2011 ی کوردستان نێت نزیکه‌ی 6000 شه‌ش هه‌زار بابه‌تی جۆراوجۆری تێدایه له‌ڕێگای ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه ده‌توانیت ته‌واوی بابه‌ته‌کانی 2011 بدۆزیته‌وه
| ڕادیۆی نه‌ورۆز سه‌ر به‌كی یه؟؟!! … سه‌رتیب ئاژگه‌یی |
|
|
|
| Saturday, 08 May 2010 07:04 |
|
كارمه‌ندانی ڕادیۆ هه‌موو ڕۆژانی پشووش له‌كارن جه‌ند جار داوای ده‌رماڵه‌ی كاری زێده‌كی كراوه به‌ڵام هه‌موو جار بهنیه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه هه‌رچه‌نده بۆ هه‌ندی شوێن سه‌رف كراوه نه‌كاری زێدهكیان هه‌یه نه ڕوژانی پشووش ده‌چنه سه‌ر كار!!... هه‌موو حكومه‌تانی دونیا ڕاگه‌یاندنی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه هه‌موو چالاكی حكومه‌تی تێدا بڵاو ده‌كرێته‌وه به‌ڵام لای ئێمه به پێچه‌وانه‌وه‌یه هه‌واڵ و چالاكی حكومه‌ت ده‌درێت به ڕادێو و ته‌له‌فزیۆنی حزبه‌كان به‌بی ئه‌وه‌ی حیساب بۆ ڕادیۆو ته‌له‌فزیۆنی خۆی بكات به‌ڵی بۆماوه‌ی یه‌ك ساڵ ڕادیۆی نه‌ورۆز ڕادیۆی حكومه‌تی هه‌رێم داخرا به‌بی ئه‌وه‌ی یه‌ك به‌رپرسی ئه‌م وڵاته به وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریه‌وه هیج هه‌ڵوێست و ده‌نگیشیان لێوه بێت ته‌نها خه‌ڵك رۆژانه په‌یوه‌ندیان به ڕادیۆ ده‌كرد له‌كاتی دوباره كردنه‌وه‌ی په‌خشی ڕادیۆیان ده‌پرسی ئه‌وه بوو دوای یه‌ك ساڵ ڕادیۆكه به‌هیمه‌تی كارمه‌ندانی ڕادیۆكه كرایه‌وه تا ئیستاكه‌ش به‌ماندوبونی كارمه‌نده‌كانی به‌ڕێوه ده‌چی و ڕۆژانه 16 كات ژمێر په‌خشی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه له‌شاره‌كانی ههولێرودهۆك و كه‌ركوك و ده‌ڤه‌ری سۆران و ده‌وروبه‌ری، هه‌رچه‌نده پاش ده‌ست به‌كاربونی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌ت پێمان وابوو ڵه‌گه‌ل هاتنی وه‌زیرێكی نوی بۆ وه‌زاره‌تی ڕۆشه‌نبیری گرفته‌كان چاره‌سه‌رده‌كرێن به‌ڵام به‌داخه‌وه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگه ئه‌م وه‌زیره بینایه‌ی ڕادیۆكه‌شی نه بینیوهكه به‌رامبه‌ر وهزارهكهیهتی به‌ڵكو ڕادیۆكهشیان پی زیاده، ، ، ماوه‌یه‌كه به‌بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ته‌له‌فزیۆنی نه‌ورۆز گواسترایه‌وه بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده گوایه ده‌بێته تهلهفزێۆنێكی په‌روه‌رده‌یی به‌ڵام باس له ڕادیۆیه‌كه نه‌كراو كه‌س له خه‌یاڵیشی دانه‌بوو!! ئه‌وه بوو دوای ئه‌وه له‌سه‌ر پێشنیاری به‌رپرسی ڕادێۆ ئه‌م ڕادیۆیه بدرێته پارێزگای هه‌ولێر و ببێته ڕادیۆی پارێزگا... ... ... وه‌ئه‌م داواكاریه به‌رز كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاكو ئیستاكه وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه كارمه‌ندانی ڕادیۆكه‌ش به‌په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕی ی ئه‌م بڕیاره‌ن جونكه زۆر پێان باشه دوای 16 ساڵ له‌م فه‌رامۆش كردنه نه‌جاتیان ده‌بێت و خهمخۆرێكیان ده‌بێت كه له‌م هه‌موو كێشانه ڕزگاریان بكات. |