ئیره ئارشیفی ساڵی 2011 یه
به‌ڕێزان ئارشیفی ساڵی 2011 ی کوردستان نێت نزیکه‌ی 6000 شه‌ش هه‌زار بابه‌تی جۆراوجۆری تێدایه له‌ڕێگای ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه ده‌توانیت ته‌واوی بابه‌ته‌کانی 2011 بدۆزیته‌وه
| به‌یاننامه: سه‌نته‌ری میترۆ داوای ئاشكراكردن و دادگایی بكوژانی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌كات |
|
|
|
| Thursday, 06 May 2010 10:09 |
|
سلێمانی- 6ی ئایاری 2010: سه‌نته‌ری میترۆ بۆ راوێژ‌و داكۆكی له رۆژنامه‌نووسان، ئیدانه‌ی تیرۆكردنی قوتابی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌كات كه رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو پاش رفاندنی له به‌رده‌م كولیژی ئاداب له هه‌ولێر، ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه ته‌رمه‌كه‌ی له موسڵ دۆزاریه‌وه. چه‌ند هاورێیه‌كی سه‌رده‌شت له بازگه‌ی موسڵ – هه‌ولێره‌وه كه چاوه‌روانی ته‌رمی هاورێكه‌یان ده‌كرد، به سه‌نته‌ری میترۆیان راگه‌یاند كه رۆژی 4ی ئایار له كاتێكدا هاتووه بۆ كۆلیژهكهی له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه به زۆر سواری ئۆتۆمبیل كراوه ئه‌مرۆ چاره‌نوسی ئاشكرا بوو ئه‌و قوتابیانه به سه‌نته‌ری میترۆیان وت" له موسڵ كوژراوه، ئێستا چاوه‌روانی ته‌رمه‌كه‌ی ده‌كه‌ین" سه‌رده‌شت عوسمان (23ساڵ) دانیشتوی شاری هه‌ولێره، قوتابی قۆناغی چواره‌می به‌شی زمانی ئینگلیزی له كولیژی زمان، زانكۆی سه‌لاحه‌دین و كاری وه‌رگیرانی كردووه بۆ چه‌ند رۆژنامه‌یه‌ك، له رۆژنامه‌ی ئاشتینامه كاری كردوه. به پێی زایاری میترۆ، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ زانیاری و راگه‌یاندنێكی ره‌سمی له‌سه‌ر ئه‌م روداوه رانگه‌یاندووه. سه‌نته‌ری میترۆ رایده‌گه‌ینێت" ئیمه وێرای ئیدانه‌كردنی ئه‌و تاوانه، داوا له به‌رپرسانی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كات به‌زووترین كات ئه‌نجامده‌ران ده‌ستگیربكه‌ن و رووبه‌رووی دادگا بكرێنه‌وه، هه‌وه‌ك داوا له‌رای گشتی ده‌كه‌ین بێده‌نگ نه‌بن به‌رامبه‌ر به‌م تاوانه". ده‌رباره‌ی سه‌نته‌ری میترۆ: سه‌نته‌ری میترۆ بۆ راوێژ‌و داكۆكی له رۆژنامه‌نوسان، رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی بێلایه‌نی قازانج نه‌ویسته بۆ به‌رگریكردن له رۆژنامه‌نوسان و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان. سه‌نته‌ری میترۆ له مانگی ئابی ساڵی 2009دا ده‌مه‌زراوه. بۆ په‌یوه‌ندی و ناردنی زانیاری په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ره‌حمان غه‌ریب: 07701523300 مه‌ریوان حه‌مه‌سه‌عید: 07701940930 ئیمهیل: This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it ، This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it تێبینی کورستان نێت: ئێمه وه‌ك کوردستان نێت هه‌مان ڕۆژ پاش کاتژمێرێك هه‌واڵی لێدان و فڕاندنی شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان ناسراو به ده‌شتی عوسمامن مان بڵاو کرده‌وه و داوای به‌دواچوونمان له حکومه‌تی هه‌رێم کرد و هه‌رله هه‌مان کاتدا په‌یوه‌ندیمان به به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر کرد، به‌ڵام وه‌ڵامی نه‌بوو. ئه‌مه‌ش لینکی هه‌واڵه‌که‌یه. |