ئیره ئارشیفی ساڵی 2011 یه
به‌ڕێزان ئارشیفی ساڵی 2011 ی کوردستان نێت نزیکه‌ی 6000 شه‌ش هه‌زار بابه‌تی جۆراوجۆری تێدایه له‌ڕێگای ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه ده‌توانیت ته‌واوی بابه‌ته‌کانی 2011 بدۆزیته‌وه
| ره‌چاوكردنی پێوه‌ر و ستاندهرهكان له پێكهێنانی ناوه‌ند و ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا! ... یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه |
|
|
|
| Thursday, 06 May 2010 09:07 |
|
كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ته‌نانه‌ت حیزبه‌كانی تریش، خاوه‌نی په‌یڕه‌و پرۆگرامن و دواتر هه‌رده‌زگاو ناوه‌ندێك كارنامه‌و لائیحه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، ئه‌مانه هه‌نگاوی باشن، به‌ڵام ئه‌مانه هیچیان له ئاستی خواست و قۆناغ و گۆڕانكارییه‌كاندا نین و پێویستییان به هه‌مواركردن و نوێكردنه‌وه هه‌یه، سه‌ره‌تا پێویستیمان به په‌یڕه‌و پرۆگرامێكی تازه‌و هاوچه‌رخ هه‌یه به سودوه‌رگرتن له ئه‌زمونی رابردو و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئێستا‌و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاینده، ده‌كرێت ئه‌و په‌یڕه‌و پرۆگرامه وه‌ك ده‌ستورێك وابێت بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فافانه و یاساییانه داڕێژرابێت و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی تێدا روونكرابێته‌وه، دواتر له‌میانه‌ی ئه‌و ده‌ستوره‌وه په‌یكه‌ری ئۆرگان و ناوه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دابڕێژرێت له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه، ئینجا كارنامه‌و لائیحهكان دابڕێژرێن. دانانی په‌یكه‌رو لائیحهو كارنامه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به شێوازی ته‌قلیدی دانه‌ڕێژرێن و تێنه‌په‌ڕێنرێت، ئه‌وا پێویستی به كه‌سانی شاره‌زاو پسپۆڕ هه‌یه له چه‌ندین بواری جۆراوجۆردا، چونكه ئه‌مڕۆ له‌نێو داموده‌زگا فه‌رمیه‌كان و كۆمپانیا‌و رێكخراوه‌كاندا ئه‌م بابه‌ته به هه‌ند وه‌رده‌گیرێت، جا پێویسته كۆمه‌ڵی ئیسلامی سود له‌م ئه‌زمون و پێوه‌ر و ستانده‌رانه وه‌ربگرێت، ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به‌كاری رێكخراوه‌ییه‌وه هه‌یه. دوای ئه‌م ده‌ستپێكه ده‌چینه نێو كاكڵه باسهكهمانهوهو خوازیارین كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كۆنگره‌ی دووه‌میدا ئه‌م بابه‌ته به هه‌ند وه‌ربگرێت و كاری پێ بكات. ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و وه‌سفی وه‌زیفی: وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا، ئه‌مڕۆ ده‌زگا فه‌رمیه‌كان و كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت له هه‌موو بواره‌كاندا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌رك و كار‌و چالاكییه‌كانیان به‌چاكترین شێوه به‌ڕێوه به‌رن و له ئاستی قۆناغ و سه‌رده‌م و بارودۆخه‌كه‌دا بن، كار به سیسته‌می وه‌سفی وه‌زیفی ده‌كه‌ن، ئه‌م سیسته‌مه‌ش به‌پێی چه‌ندین پێوه‌ر و ستانداردی جیهانی، به شێوازی زانستی و بابه‌تی داڕێژراوه، ده‌كرێت كۆمه‌ڵی ئیسلامیش سود له‌م ئه‌زموونه وه‌رگرێت، ده‌زگاكانی خۆی پێ تۆكمه‌و به‌هێز بكات. ئه‌وكات هه‌ر ده‌زگاو ناوه‌ند و به‌رپرس و كارمه‌ندێك، سنوری ده‌سه‌ڵات و بازنه‌ی كار‌و چالاكی و ئه‌رك و مه‌هامه‌كانی خۆی ده‌زانێت و به‌و پێیه ده‌كرێت هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێت و، رێژه‌ی ئه‌دایان بزانرێت. دانانی وه‌سفی وه‌زیفی ئه‌و زانیارییانه‌مان پێ ده‌به‌خشێت كه له كار و وه‌زیفه‌یه‌كدا هه‌یه، ئه‌وه‌ش روون ده‌بێته‌وه كه‌سه‌كه چی ئه‌ركێكی له‌سه‌ره به دیاریكراوی ئه‌نجامی بدات و، سنور و بازنه‌ی كاره‌كانی خۆی بزانێت و تێی نه‌په‌ڕێنێت. بۆ ئاماده‌كردن و نوسینه‌وه‌ی وه‌سفی وه‌زیفی بۆ ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی-سه‌ره‌ڕای ئاكار و ره‌وشت و ئاستی پابه‌ندی به ئیسلامه‌وه- پێویسته چه‌ند تێبینییه‌كی گرنگ ره‌چاو بكرێت، بۆ هه‌ر كار و پۆستێك: 1- ئه‌ركی سه‌ره‌كی و رۆژانه‌و به‌رده‌وامی ئه‌و كار‌و وه‌زیفه‌یه به ریزبه‌ندی بخرێته روو. 2- ئه‌ركی خولی و وه‌رزی و نائاسایی ئه‌و كار‌و وه‌زیفه‌یه به ریزبه‌ندی بخرێته روو. 3- پابه‌ندی كارگێڕی، كه خۆی له پابه‌ندی ئه‌و كار‌و وه‌زیفه دیاریكراوه به به‌رپرسێكی دیاریكراوه‌وه ده‌بینێت، سه‌ره‌ڕای پێداویستییه‌كانی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی. 4- سنوری ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه دراوه به كارمه‌ندێك، كه وه‌زیفه‌یه‌كی دیاریكراو ئه‌نجام ده‌دات له‌رووی كارگێڕی و ژمێریاری و ده‌سه‌ڵاتی كه‌سی گه‌ر هه‌بێت. 5- بڕوانامه‌ی زانستی، كه ئه‌و پۆست و وه‌زیفه‌یه پێویستییه‌تی. 6- سه‌رپه‌رشتیاری كارگێڕی و دیاریكردنی چوارچێوه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری كارگێڕی به‌پێی: ڕ/ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات. ب/ ناونیشانی كاریان. ج/ ئاستی سهرپهرشتیهكه (گشتی یان به‌شه‌كی) . 7- پێداویستییه‌كانی كار‌و چالاكی، كه پێویستن بۆ ئه‌نجام دانی كاره‌كه. 8- توانای لاشه‌یی بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كه. 9- پێداویستییه‌كانی كار و وه‌زیفه، ئایا شاره‌زایی و به‌هره‌ی به‌رزی ده‌وێت، یان مام ناوه‌ند، یان ساده. 10- پێداویستییه‌كانی تری وه‌زیفه، كه خۆی له چه‌ندین خاڵدا ده‌بینێته‌وه، وه‌ك: ڕ/ ئاست و پله‌ی ته‌ركیز و وریایی و لێزانی و زیره‌كی. ب/ ره‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وت. ج/ زانینی زمانی تر جگه له زمانی دایك. د/ به‌رگه‌گرتنی فشاری كار. ئه‌مه‌و له دانانی وه‌سفی وه‌زیفی بۆ هه‌ر كارێك یان پۆستێك، ده‌بێت ره‌چاوی ئه‌م زانیارییانه بكرێت: یه‌كه‌م: زانیاری گشتی: كه خۆی له ناونیشانی وه‌زیفه‌و شوێنی وه‌زیفه‌دا ده‌بینێته‌وه. دووه‌م: سروشتی كار. سێیه‌م: ئه‌ركه‌كان. چواره‌م: پێداویستی و لێهاتوویی، وه‌ك: ڕ/ پسپۆڕی و ئاستی زانستی. ب/ به‌هره‌و توانا. ج/ بڕوانامه‌و به‌شداری خول و راهێنان. كارنامه‌ی ناوه‌ند و ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كرێت سه‌رجه‌م ئۆرگان و ناوه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌سفی وه‌زیفییان بۆ ئاماده بكرێت، كه خۆی له كارنامهیهكدا ده‌بینێته‌وه، تیایدا به‌رپرسیارێتی و ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كرێت، بۆ نمونه مه‌ڵبه‌ند وه‌ك ده‌زگایه‌ك پێویسته وه‌سفی وه‌زیفی بۆ بكرێت، ئه‌رك و ده‌سه‌ڵات و رۆڵ و كاره‌كانی دیاری بكرێت، له‌میانه‌ی ئه‌مه‌وه مه‌رج و پێوه‌ره‌كانی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند دیاری بكرێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان كاندید ده‌كه‌ن بۆ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند، پێویسته ئه‌و مه‌رجانه‌یان تیادابێت، هه‌روه‌ها ئه‌مه پێویسته بۆ كارگێڕی هه‌ر به‌شێك له به‌شه‌كانی مه‌ڵبه‌ند، هه‌ریه‌كه‌و به‌جیا كارنامه‌ی خۆی هه‌بێت و ئه‌رك و كاره‌كانی دیاری كرابێت، له روانگه‌ی ئه‌مه‌وه مه‌رج و پێوه‌ره‌كانی كارگێڕی ئه‌و به‌شانه به‌جیا بنوسرێت، گه‌ر دیاریكردنیان به هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو، پێویسته پاڵێوراوان ئه‌و مه‌رجانه‌یان تێدابێت. ده‌كرێت له‌م سۆنگه‌وه سه‌رجه‌م ده‌زگاو مه‌كته‌ب و ناوه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌سفی وه‌زیفییان بۆ بكرێت، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی جددیه بۆ به‌داموده‌زگایی كردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و كرداری. |