ئیره ئارشیفی ساڵی 2011 یه
به‌ڕێزان ئارشیفی ساڵی 2011 ی کوردستان نێت نزیکه‌ی 6000 شه‌ش هه‌زار بابه‌تی جۆراوجۆری تێدایه له‌ڕێگای ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه ده‌توانیت ته‌واوی بابه‌ته‌کانی 2011 بدۆزیته‌وه
| یه‌کگرتوو له‌نێوان دوو هه‌ڵبژاردن دا ... ماهر علی |
|
|
|
| Thursday, 06 May 2010 08:13 |
|
ئه‌و کاتانه‌ی ڕژێمی به‌عسی عه‌فله‌قی قورئانیان ده‌سووتان و په‌ڕه په‌ڕه‌یان ده‌کرد ئه‌و قاره‌مانانه‌ی ئێستا وا ده‌میان درێژه به ناوی دینه‌وه له چ مزگه‌وتێکا خۆیان حه‌شار دابوو. کوانێ ڕابوردووتان؟ شانازی به چییه‌وه ده‌که‌ن؟ ئه‌گه‌ر به ئیسلامه‌وه شانازی ده‌که‌ن ئێمه‌ی کورد هه‌موومان موسوڵمانین و پێوستمان به نه‌سیحه‌تچی وه‌کو ئێوه نییه. جیهان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕوات نه‌وه‌ک بۆ دواوه. سه‌یری جیهانی ئیسلامی عه‌ره‌بی و تورکی بکه‌ن، بزانن ئه‌وان چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دین ده‌که‌ن. دین له‌ده‌وڵه‌ت جیایه و هه‌موو که‌س ئازاده له بیرکردنه‌وه و ده‌ربڕینی ره‌ئی خۆی. که‌س ناتوانێت به عه‌قڵی ئێوه بیر بکاته‌وه، چوونکه ئه‌و مێشکه‌ی ئێوه بیری پێده‌که‌نه‌وه هی سه‌رده‌می تاریکییه، ئه‌وسه‌رده‌مانه‌ی خودا پێغه‌به‌ری (د، خ) بۆ ناردن تا ڕێگایان بۆ ڕووناک بکاته‌وه. که‌س له ئێوه بۆی نییه فتوای لغاو کردن و کوشتن ده‌ربکات. ئێوه چین تا خوێنی خه‌ڵکی حه‌ڵاڵ بکه‌ن؟ ئێوه و نموونه‌ی ئێوه و ئه‌نسار و قاعیده، نه نوێنه‌ری خودا و نه نماینده‌ی پێغه‌مبه‌رن (د. خ) . ناهه‌قتان ناگرم له به‌ر نه‌بوونی یاسا و ده‌ستورێک له‌و وڵاته‌دا، ئێوه بوونه‌ته حاکمی وڵات و ده‌تانه‌وێت لغاوی هه‌رچی ئه‌قڵی پێشکه‌وتووه بکه‌ن.
|