ئیره ئارشیفی ساڵی 2011 یه
به‌ڕێزان ئارشیفی ساڵی 2011 ی کوردستان نێت نزیکه‌ی 6000 شه‌ش هه‌زار بابه‌تی جۆراوجۆری تێدایه له‌ڕێگای ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه ده‌توانیت ته‌واوی بابه‌ته‌کانی 2011 بدۆزیته‌وه
| پرۆژه‌كه‌ی تاڵه‌بانی" تاكتیكه یان ستراتیژ |
|
|
|
| Monday, 02 February 2009 21:08 |
|
ئاماده‌كاری ته‌وه‌ره: ئاسۆ عوسمان: جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ڕۆژی 18-12 -2008 پڕۆژه‌یه‌كی بۆ چاكسازیی 1- سۆران عومه‌ر – سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری رێگا‌و به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی كوردستانیوز. 2- هیشام ئاكره‌یی – نووسه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی ده‌نگی سه‌ربه‌خۆ. 3- ئاسۆ كه‌مال –ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان. 4-رزگار كۆچه‌ر – نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس. 5- ئیحسان مه‌لا فوئاد –نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس. ئاسۆ:سه‌ره‌نجام له‌كۆتایی ساڵی 2008جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری یه‌كێتی بهپڕۆژهیهك كهلهژێر ناوی"جیاكردنه‌وه‌ی حیزب له‌حكومه‌ت" له‌پێناوی چاكسازیی پێشكه‌شكرد، دانی به‌و راستییه‌دا نا گه‌نده‌ڵی كوردستانی ته‌نیوه‌ته‌وه‌و حیزبه‌كه‌شی بهرپرسیارتییهكی زۆری ئه‌م گه‌نده‌ڵییه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، زۆرێك له‌چاودێرانی بارودۆخه‌كه‌ش باس لهوهدهكهن ئامانجی تاڵه‌بانی له‌پڕۆژه‌كه‌ی قۆستنه‌وه‌ی رۆڵی ئه‌و ده‌نگه نه‌یارانه‌یه ئێستا له‌رێگای رۆشنبیران و رۆژنامه‌نووسانه‌وه به‌رزده‌بنه‌وه. پرسیاره‌كه‌ی من ئه‌وه‌یه له‌ئێستای كوردستاندا یه‌كێتی وپارتی ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌رسی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان وجێبهجێكردن ودادوهریی گرتووه‌و بگره ده‌سه‌ڵاتی چواره‌میشیان بۆ خۆیان قۆرخكردووه چ چاوه‌ڕوانییه‌ك له‌و پڕۆژه‌یه ده‌كرێت؟. سۆران عومه‌ر:هیچ چاوه‌ڕوانییه‌ك ناكرێ له‌و پڕۆژه‌یه چونكه خودی تاڵه‌بانی یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی به‌رپرسیارێتی گه‌نده‌ڵییه‌كانی ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆمه‌تبارن به‌گه‌نده‌ڵی له‌ژێر باڵی ئه‌وداو به‌پێی پۆستی حزبه‌كه‌ی ئه‌و بوونه‌ته خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێك كه‌بۆ خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن به‌كاریبهێنن، باوه‌ڕم به‌و پرۆژه‌و به‌ئه‌نجامه ئیجابییكانی نییه چونكه ئه‌و مه‌سه‌له بهداگاییكردن و لێپێچینه‌وه له‌موڵك وسه‌رمایه‌ی به‌رپرسان ده‌كرێ نه‌ك به‌پرۆژه. هیشام ئاكره‌یی:پێموایه پڕۆژه‌ی مام جه‌لال به‌هه‌مان شێوه‌ی تاڤلهیهك یه‌كێتی ده‌یه‌وێت بۆ جوانی هه‌ڵبواسێت وكاری پێناكات هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و ئاسۆ كه‌مال:چاكسازیی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵیدا باس ده‌كرێت كه‌بووه‌ته میحوه‌ری ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ر دژ به‌ئیداره‌ی یه‌كێتی وپارتی. ئه‌م ئیدعا وشیعارانهی چاكسازیی له‌ژێر فشاری ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌دایه كه‌خه‌ڵك به‌گشتی له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م حزبانه‌ی هه‌یه وله‌ڕاستیدا شتێك نییه جگه له‌هه‌وڵی ئه‌م حزبانه بۆ كپكردنه‌وه‌ی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه. به‌ڵام چاكسازیی له‌چیدا ده‌كه‌ن؟ ده‌ڵێن جیاكردنه‌وه‌ی حزب له‌حكومه‌ت، ئه‌مه مومكین نییه. له‌به‌رئه‌وه‌ی سیستمی ده‌سه‌ڵاتدارێتی له‌كوردستاندا میلیشیاییهو كوردستان خۆی ده‌وڵه‌ت نییه وناسنامه‌ی سیاسیی وحقوقی ونێوده‌وڵه‌تی دیار نییه‌و به‌مشێوه‌یه‌ش ناتوانێ باس له‌سیستمی سیاسیی مه‌ده‌نی له‌كوردستاندا بكه‌ین. كوردستان به‌شێكه له‌عێراقێكی ئاینده نادیاری پڕ كێشه‌ی یه‌كلایی نه‌كراوه له‌گه‌ڵ مه‌ركه‌زێكی ناجێگیردا. ئه‌مه زه‌مینه‌ی سیاسیی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی حزبه‌كانه له‌عێراق وكوردستاندا. ئاشكراشه گه‌نده‌ڵی به‌شی جیانه‌كراوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاییهو باسی چاكسازیی وجیاكردنه‌وه‌ی حزب له‌حكومه‌ت هیچ زه‌مینه‌یه‌كی واقیعی نییه‌و ته‌نیا پۆشینی ده‌مامك وماسكی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رانه‌ی ناڕازیبوونه له‌وه‌زعی مه‌وجود له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه تاكو خه‌ڵك له‌چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا به‌دیار چاوه‌ڕوانی گۆدۆوه بهێڵنه‌وه. قه‌یران وگرفته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له‌م سیستمی میلیشیایی ئه‌م حزبانه‌و زه‌مینه سیاسیی مانه‌وه‌ییدایه كهسهرگهردانی سیاسییه‌و رێگاچارهكهشی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان وهاتنه سه‌ركاری سیستمێكی عه‌لمانی ومهدهنییه. به‌بێ ئه‌م هه‌نگاوه هیچ چاكسازییه‌ك له‌ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی یه‌كێتی وپارتیدا وه‌ڵامی كێشه سیاسیی وئابووری كۆمه‌ڵایه‌تی وئیدارییهكانی به‌رده‌م خه‌ڵكی كوردستان ناداته‌وه. رزگار كۆچه‌ر::پێم سه‌یره پاش 18 سال له‌راپه‌ڕین سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستان ئێستا هه‌ست به‌بوونی بۆشاییه‌ك ده‌كات له‌سیستمی سیاسیی ئیحسان مه‌لا فوئاد:جگه له‌دروشم به‌هیچی تری نازانم، چونكه به‌درێژایی 18 ساڵ چه‌مكی (مافی مرۆڤ، دیموكراسی، دادپه‌روه‌ریی، كۆمه‌ڵگه‌ی ئاسۆ:پڕۆژه‌كه‌ی تاڵه‌بانی پێویسته ره‌زامه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌تایبه‌تی تر بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌ده‌ستبهێنێت كه‌ئێستا سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت وهه‌رێمی كوردستانیان له‌ده‌ستدایه، له‌مبه‌رو ئه‌وبه‌ریش قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كرێت تاڵه‌بانی به‌پێشكه‌شكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌یه‌وێت كێشه‌كانی ئه‌مڕۆی ئیداره‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتیدا دابه‌شبكات! پرسیاره‌كه‌ی من ئه‌وه‌یه تاچه‌ند گه‌شبینن به‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌رببڕێت؟. هیشام ئاكره‌یی:پێموانییه پارتی دیموكراتی كوردستان هاوكاریی یه‌كێتی بكات له‌و پڕۆژه‌یه‌دا چونكه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی دان به‌وه‌دابنێت گه‌نده‌ڵی وده‌ستوه‌ردانی حزبی هه‌یه له‌به‌ڕێوه‌بردندا ئه‌وه پارتی هێشتا له‌و قۆناغه‌دایه كه‌ده‌ڵێت ئه‌وان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی حزبی وحكومییان جیاكردۆنهتهوه. كه‌واته یه‌كێتی ده‌بێ خه‌باتێك بكات بۆ ئه‌وه‌ی پارتی دان بهدهستكاریی حزبی بنێت له‌ده‌سه‌ڵاتدا. كه‌واته لێره‌دا یه‌كێتی هه‌نگاوێك له‌پێش پارتیدایه. یه‌كێتی وه‌ك ئه‌و تاوانباره‌یه كه‌دان به‌تاوانه‌كه‌یدا ده‌نێت به‌ڵام پارتی ئه‌و تاوانباره‌یه هێشتا دان به‌تاوانه‌كه‌یدا نه‌ناوه. له‌لای تره‌وه پارتی باش ده‌زانێت پڕۆژه‌ی مام جه‌لال ته‌نیا بۆ راگه‌یاندنه‌و هیچی تر نا. پێموایه پارتی ویه‌كێتی باش ده‌زانن كه‌هه‌ردووكیان بازرگانی سیاسین وحزب وده‌سه‌ڵات به‌كاردێنن له‌پێناو چه‌ند كه‌سانێكدا. دوور نییه هه‌ردوولا پڕۆپاگه‌نده‌ی گۆڕانكاریی بكه‌ن به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆكدا هیچ گۆڕانكارییه‌ك ناكرێت. ئاسۆ كه‌مال:پارتی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدایه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ئیداره‌كه‌ی، به‌ڵام یه‌كێتی باڵێكی ناوخۆی حزبه‌كه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌یان كردۆته فشارێك به‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی ئێستای یه‌كێتییه‌وه تاكو له‌شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆی حزبه‌كه‌یاندا ئامانجه‌كانی خۆیان بپێكن. پڕۆژه‌ی تاڵه‌بانی ئه‌گه‌ر له‌چوارچێوه‌ی كێشه‌ی گه‌نده‌ڵی ئیداریی حكومه‌تی هه‌رێمی هاوبه‌شیشیاندا ئارایشكراوه به‌ڵام له‌راستیدا رووی له‌لابردنی فشاری ناوخۆی یه‌كێتییه نه‌ك پرۆژه‌یه‌كی جیددی بێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی. رووی گه‌نده‌ڵی ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته تاكه‌كه‌سی وبنهماڵهییه. كه‌ئه‌مه سیمای هاوبه‌شی ئه‌مڕۆی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی وپارتیشه. ئه‌م سیستمه بنه‌ماڵه‌ییه لای پارتی جێگیره‌و ئه‌وه‌ی ده‌بێت به‌ئه‌ندامی پارتی له‌پێشدا ئه‌م وه‌لائه‌ی بۆ بارزانی قبوڵكردووه. به‌ڵام لای یه‌كێتی ئه‌م تاك ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌ی تاڵه‌بانی وه‌ك بنه‌ماڵه تازه‌تره‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا كه‌سایه‌تی وباڵی تر هه‌ن كهشهڕیانه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی زیاتر‌و ئایندهی یه‌كێتی دوای تاڵه‌بانیش ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی توندتركردۆتهوه. هه‌ربۆیه به‌نه‌بوونی ئه‌م مه‌سه‌لانه له‌ناو پارتیدا پڕۆژه‌ی چاكسازیی تاڵه‌بانی ئاڵاهه‌ڵگری نییه‌و خودی پارتیش له‌رێگه‌ی كۆنترۆلی بنه‌ماڵه‌ییه‌وه رێگه‌نادات له‌ناو پارتیدا مه‌ركه‌زی ده‌سه‌ڵاتی تر دروستبێت وله‌دژی یه‌كتر بكه‌ونه په‌رده‌هه‌ڵماڵین له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ئیداریی وماڵیی، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ناو یه‌كێتیدا رۆژانه ده‌یبینین. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه بۆ هه‌ردوولا جیددی نییه‌و زیاتر پڕوپاگه‌نده‌یه‌كه كه له‌ناو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نموونه‌ی زۆره به‌بێ ئه‌وه‌ی زه‌ڕه‌یه‌ك له‌ده‌سه‌ڵاتی تاكڕه‌ویی ودیكتاتۆریی وگه‌نده‌ڵی ئه‌مانه‌ی له‌ده‌یان ساڵی حوكمدارێتیاندا كه‌م كردبێته‌وه. رزگار كۆچه‌ر:ئێستا هیچ میكانزمێك نییه بۆ جێبهجَكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه چونكه پاش چه‌ند ساڵێك له‌ناكۆكی ئێستا هه‌ردوو حزبی زلهێزی كوردستان له‌بارێكی ئاسایی له‌گه‌ڵ بارودۆخه سیاسییه‌كه خۆیان ده‌گونجێنن یه‌كێتی ومام جه‌لال خۆیان بۆ كاروباری عیراق ته‌رخانكردووه له‌مه‌ش مام جه‌لال ده‌یه‌وێت رۆڵی فریادڕه‌س له‌عێراق ببینێت بارودۆخی كوردستانیش زێده‌تر به‌هۆی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وسه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت بۆ پارتی جێماوه، خستنه‌رووی پڕۆژه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر زێده‌تر پرۆژه‌یه‌كی چاكسازیی كۆمه‌ڵایه‌تی ئابووری سیاسیی بێت پێموایه له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كه جێبه‌جێی بكات، به‌ڵام كاتێك كوردستان رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی وه‌ك ئێستای نه‌مانی متمانه له‌نێوان جه‌ماوه‌رو ده‌سه‌ڵات ده‌بێته‌وه، ده‌بێت پڕۆژه‌كه زێده‌تر گشتگیر بێت، به‌واتایه‌كی تر فره‌لایه‌ن بێت چونكه ئه‌وه‌ی باسی لێوه كراوه‌و لهپڕۆژهكه هاتووه بهنسبهیهكی زۆر به‌ر دوو حزبه گه‌وره‌كه‌ی كوردستان ده‌كه‌وێت، ئۆباڵی زۆری ئه‌م نه‌هامه‌تیش هه‌ر ئه‌وان لێی به‌رپرسن له‌وانه‌شه به‌هۆی نه‌بوونی ئۆپۆزیسیۆن له‌كوردستان به‌شیێكی به‌ر ئه‌م حزبانه‌ش بكه‌وێت كه له هه‌ڵه‌كانی یه‌كێتی وپارتی خۆیان بێده‌نگ كردووه، گه‌شبین نیم نه‌وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌م پڕۆژه‌یه جێبه‌جی ناكات به‌ڵكو پێموایه خودی یه‌كێتیش تازه ناتوانی به شێوه‌یه‌كی وا ئه‌م پڕۆژه‌یه جێبه‌جی بكات به‌هۆی بوونی چه‌ند جۆره بۆچوونێك له‌ناو یه‌كێتی. ئیحسان مه‌لا فوئاد: هه‌رگیز رازی نابن وبه‌رژه‌وه‌ندیی باڵای بنه‌ماڵه‌و پۆسته‌كانیان ناخه‌نه به‌ر مه‌ترسیی و گۆڕانه‌وه، چونكه جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌یه‌كی له‌و وێنه‌یه حه‌تمه‌ن سنووری بنه‌ماڵه وه‌ك خێزانێكی ئاسایی لێده‌كات، ئه‌گه‌ر تێفكرین له‌وته‌و لێدوانی هه‌ر به‌رپرسێكی پارتی تێهگهین كه‌ئه‌وان رازیبوونیان به‌و پرۆژه‌یه مه‌حاڵه، كه‌هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه هه‌میشه وتوزیانه له‌نێو پارتیدا مه‌ركه‌زییه‌ت هه‌یه، بارزانی ره‌مزی ئێمه‌یه، بڕیاری كۆتایی هه‌موو شت لای بارزانییه، تاد له‌و قسانه، كه‌واته ئه‌گه‌ر پارتی بیه‌وێت گۆڕان بكات به‌وشێوه‌یه نایكات یاسا سه‌روه‌ر بێت، من وسه‌رۆك یه‌كسان بین، به‌ڵكو دێت خزمه‌تگوزاریی وهه‌ندێ لایه‌نی گوزه‌رانی خه‌ڵكی زیاتر ده‌كات وگۆڕانێكی جزئی له‌هه‌ڕه‌می حكومه‌ت ولایه‌نه خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌كات نه‌ك باوه‌شگرتنه‌وه بۆ پڕۆژه‌یه‌كی وه‌ك ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی. دووباره ده‌ڵێم رازی نابێت، بۆ؟، چونكه وه‌ك له‌پێش راپه‌ڕین بینیمان یه‌كێتی داوای حوكمی زاتی ده‌كرد، پارتی داوای سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی ده‌كرد، یه‌كێتی ده‌یووت داواكردنی سه‌ربه‌خۆیی واقیعی نییه له‌مڕۆدا، پارتی ده‌یوت نه‌خێر، ئه‌مه نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێیان هه‌ڵه بوو، به‌ڵكو هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتی وای وتووه‌و داوای ده‌كات، كه‌واته هه‌رگیز پێیان هه‌زم وقبووڵ ناكرێت هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی مامی یه‌كێتی وای وتووه. سۆران عومه‌ر:گه‌نده‌ڵی كوردستانی ته‌نیوه‌و ته‌نیا یه‌كێتی نیشتمانی به‌شی به‌رناكه‌وێ به‌بۆچوونی من گه‌نده‌ڵی لای پارتی كه‌متر نییه له‌یه‌كێتی به‌ڵام گه‌نده‌ڵییه‌كه‌ی لای پارتی رێكخراوه به‌و مانایه‌ی كه‌سانێكی كه‌م ده‌ستیان به‌سه‌ر حزب وحكومه‌تدا گرتووه، پارتی دیموكراتیش پێویسته دان به‌وه‌دا بنێ حكومه‌ت له‌ده‌ستی ئه‌واندایه گه‌نده‌ڵی سه‌رپای گرتۆته‌وه‌و پێویسته چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه‌و لهخۆشیانهوه ده‌ستپێبكه‌ن نه‌ك لهفهرمانبهرێكی داماوه‌وه كه‌بێ ده‌سه‌ڵاته، پارتی دیموكرات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌زامه‌ندیی ده‌رنابڕێت چونكه نێوانی یه‌كێتی وپارتی درۆی پێكه‌وه ژیان ویه‌كتر قبوڵكردنی تێدایه نه‌ك راستگۆیی خزمه‌ت به‌خه‌ڵك ویه‌كتری قبوڵكردن به‌فیعلی، ئه‌وان پڕۆژه پێشكه‌ش نه‌كه‌ن 3 وه‌زاره‌ته‌كه‌یان یهكخهنهوهو دزه‌كانی ناو حزبه‌كانیان بده‌ن به‌دادگا، ئه‌مه‌ش مه‌حاڵه چونكه ئه‌گه‌ر دادگایی دزه‌كانی ناو یه‌كێتی وپارتی بكه‌یت ئه‌بێ حزبه‌كانیان هه‌ڵوه‌شێته‌وه. ئاسۆ:هه‌ر له‌سه‌ره‌تای بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕۆژه چاكسازییه‌كه‌ی تاڵه‌بانیدا له‌لایه‌ن به‌شێك له‌چاودێرانه‌وه ئه‌و ده‌نگه به‌رزبووه‌وه پڕۆژه‌كه ته‌نیا وه‌ك سرنجێكی ئازارشكێنی كاتی به‌كاردێت ومه‌حاڵه سه‌ر بگرێت ئه‌م بۆچونانه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌زیانی حیزبه‌كانه وقازانجی خه‌ڵكییه وپارته‌كانی باشووری كوردستانیش هیچكات ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان نییه خۆیان بكه‌نه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان. پرسیارێك كه‌لێره‌دا دێته پێش ئه‌وه‌یه ئایا تاڵه‌بانی كه‌له‌هه‌موو تاكێكی كوردستان زیاتر ئه‌و راستییه ده‌زانێت جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه له‌پێشدا زیانه بهبنهماڵهكه خۆی وپاشان حیزبه‌كه‌ی بۆچی پڕۆژه‌یه‌كی واپێشكهش ده‌كات؟. ئاسۆ كه‌مال:هۆیه‌كانی ناچاربوونی تاڵه‌بانی به‌پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌ی چاكسازیی ئه‌مانه‌یه:
دووه‌م:ده‌رهێنانی ئه‌م كارتی فشاره له‌ده‌ست ئه‌و باڵه‌ی ناو یه‌كێتی كه‌نه‌وشیروان به‌ناوی ریفۆرمه‌وه له‌ململانێی ناو یه‌كێتیدا به‌لاری ده‌هێنێت. سێیه‌م: كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌وفشارانه‌ی به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ناونابانگی گه‌نده‌ڵی ئیداره‌ی تاڵه‌بانی له‌ئاستی جیهانی ده‌ره‌وه‌دا. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م فشارانه خودی بێ بنه‌مابوونی ئه‌م چاكسازییه به‌میكانیزمی جێبهجێكردنهوهكهیهوه دیاره كه‌بۆ بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی له‌جێگای گۆڕینی سیستمی سیاسیی وئیداریی نامه‌ده‌نی ومیلیشیایی شكاتكردن لای تاڵه‌بانی كراوه‌ته گه‌ره‌نتی جێبه‌جێكردنی ئه‌م چاكسازییه له‌كاتێكدا رووی گه‌نده‌ڵی خۆی ئه‌مجۆره ده‌سه‌ڵاته تاكه‌كه‌سی و بنه‌ماڵه‌ییه. هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر چاكسازیی له‌ناو یه‌كێتیشدا پێویست بێت بۆئه‌وه‌ی ببێته حزبێكی مۆدێرن لابردنی ئه‌م سیستمی تاكدهسهڵاتی وبنهماڵهییه وبوونی به‌رنامه‌یه‌كی مۆدێرنه بۆ ئیداره‌ی كۆمه‌ڵگه كه‌له‌م سیستمه میلیشیایی وعهشیرهتییه ده‌ریكات كه‌سیمای هه‌موو باڵه‌كانی ناو یه‌كێتیه. هه‌ربۆیه ئه‌م چاكسازییه به‌مانه‌وه‌ی سیستمی ئیداریی وحزبی ئێستای یه‌كێتییه‌وه له‌ڕاستیدا ده‌سه‌ڵاتی تاڵه‌بانی وبنه‌ماڵه‌كه‌ی وحزبه‌كه‌ی لاوازناكات وهیچ كه‌سێكیش ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌م حزبانه به‌جیددی وه‌رناگرێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه سیستمێكه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتی عه‌سكه‌ریی وسیاسیی وئیداریی حزب ده‌چێته پێش، هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر حزب كۆنترۆڵی نه‌كات هه‌موو شتێكی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. ستاكتۆر ودامه‌زراوه قانوونی وجێگیرهكانی ئیداره‌ی وڵاتێك له‌پێشدا پێویستی به‌بنه‌ما سیاسیی ونێودهوڵهتییهكانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه‌و كوردستان هیچكام له‌مانه‌ی دیارنییه‌و ئیداره‌یه‌كی كاتییه له‌ده‌ستی دوو حزبدا كهداهات وده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بهشكراوهو هه‌موو شتێك له‌م هه‌رێمه‌دا له‌رێگای ئه‌م دوو حزبه‌وه ده‌چێته‌پێش وهه‌ربۆیه ده‌ستبه‌رداربوونی ئه‌م دوو حزبه له‌م ئیمتیازاتانهو به‌خشینه‌وه‌ی به‌سه‌ر حزب وتاكهكاندا شتێكی مومكین نییه‌و سیستمی ده‌سه‌ڵاتداریی ئه‌وان تێكده‌دات وهه‌ربۆیه به هێزی چه‌ك وماددیی رێگه له له‌ده‌ستدانی ئه‌و ئیمتیازاته‌نه ده‌گرن. راستییه‌كانی ده‌ستبردن بۆ چه‌ك له‌به‌رامبه‌ر نه‌یارانی سیاسیاندا و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی ویاریكردن به‌چاره‌نووسی سیاسیی كوردستان له‌رابردو وداهاتووشدا راستیی ئه‌م قسانه ده‌سه‌لمێنێت. رزگار كۆچه‌ر:مه‌حاڵه ئێمه واته‌سه‌ور بكه‌ین كهلهداهاتوو سه‌ركرده‌كانی ئێمه وه‌ك هه‌موو تاكێكی ئه‌م نیشتمانه به ئاسایی ده‌ژین، له‌كوردستان ئێستا چه‌ندین ئیمبراتۆر هه‌یه هه‌ر جۆره به‌ناوێك وبهشێوه ره‌نگێك، پێموانییه هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی كوردستان كه‌له‌پاش راپه‌ڕینه‌وه به‌كه‌یف و هه‌وه‌سی خۆی ده‌خوات وده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت زه‌رمه‌ند بێت ومل دابنێت بۆ پرۆژه‌یه‌ك كه‌كار بۆ ئیفلیجبوون وبێهێزیی خۆی ده‌كات، ئێستا له‌كوردستان ئه‌وانه‌ی حوكمرانی ئه‌م وڵاته ده‌كه‌ن شوێن نه‌ماوه موڵك وماڵی خۆیانی لێ كۆنه‌كه‌نه‌وه، هه‌ر له‌ئێستاوه كوڕه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه‌ی خۆیان ئاماده‌كردوون وه‌ك خۆیان تێكه‌ڵی سیاسه‌ت وبزنسیان كردوون خه‌ڵكی ساده پاش چی سوودمه‌ند ده‌بێت له‌كاتێك ئه‌وان هه‌موو شتێكیان له‌نێوان خۆیان دابه‌شكرد، من ده‌پرسم ئه‌گه‌ر ئه‌م پڕۆژیه جێبه‌جێكرا ئایا به‌شێك له‌ده‌ستكه‌وته داراییه‌كانی ئه‌م دوو حزبه بۆ خه‌ڵك ده‌بێت؟ ئایا ئه‌وانه‌ی ئێستا سامانی ئه‌م نیشتمانه به‌ڕێوه ده‌به‌ن له‌سه‌ددا چه‌نی بۆ خه‌ڵك ته‌رخانده‌كه‌ن؟ له‌كاتێك له‌كوردستان رۆژ له‌دوای رۆژ كێشه‌ی ئابووری وكێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ هۆی ئه‌م ناعه‌داله‌تی ونایهكسانییه به‌ره‌و زێده‌بوون ده‌چێت، پێموایه پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌یه‌كی له‌م شێویه ته‌نیا خه‌ریككردنی خه‌ڵكه به‌لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونێك كه‌مه‌حاڵه به‌هۆی بوونی ئه‌م هه‌موو مشه‌خۆره‌ی ناو حزبه‌كانی كوردستان بهێته‌دی. سۆران عومه‌ر:مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی وچاكسازیی ئه‌مڕۆ له‌هه‌موو شت زیاتر قسه‌ی لێده‌كرێ و رۆژنامه‌گه‌ریی ئازاد ته‌نگی به‌یه‌كێتی وپارتی وحكومه‌ت هه‌ڵچنیوه، هۆكاری ئه‌مه‌شه وایكردووه تاڵه‌بانی ده‌ستپێشخه‌ری بكات ونیه‌تی چاكسازیی بكاته پرۆژه، ره‌نگه ئه‌مه بۆ مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاینده كاریگه‌ریی هه‌بێت یان بۆ رازیكردنی نه‌شیروان مستهفاو هێوركردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كانی نێوانیان ئه‌مه‌یان كردبێت، یان بۆ داماڵینی ئه‌و تۆمه‌تانه‌یه كهرووبهڕووی حكومه‌ت ده‌كرێته‌وه‌و ده‌یانه‌وێ تۆپه‌كه بخه‌نه ساحه‌ی پارتی كه‌سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی به‌ده‌سته، دوای ئه‌وه تاڵه‌بانی ده‌سه‌ڵاتێكی باڵای ئه‌م وڵاته‌یه به‌سه‌رۆكی عێراق وسكرتێری حزبه‌كه‌یه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و نیه‌تی چاكسازیی هه‌یه با ببینین چه‌ند به‌رپرسی حزبه‌كه‌ی خۆی ده‌رده‌كات وموڵك وسامانه خه‌یاڵیه‌كه‌ی بلۆك ده‌كات؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كه‌ن ناتوانن ببنه خاوه‌نی هیچ پرۆژه‌یه‌كی فیعلی وجیددی بۆ چاكسازیی، به‌بۆچوونی من ئه‌مه هۆكارێكی نوێی چاوهبهستی خه‌ڵكه بۆ مه‌رامی زیاتر گه‌نده‌ڵیكردن له‌ناو حزب وحكومه‌تدا ئیحسان مه‌لا فوئاد:وه‌كو له‌پێشدا وتم ته‌نیا دروشمه‌و هیچی تر، ئه‌گه‌ر راست ده‌كات با له‌سبه‌ینێوه له‌ماڵ وخێزانه‌كه‌ی خۆیه‌وه ده‌ستپێبكات چونكه دڵنیام تاڵه‌بانی باش ده‌زانێت پڕۆژه‌یه‌كی وا جێبه‌جێ نابێت وناچێته سه‌ر شه‌قامی واقیعه‌وه، به‌ڵكو ته‌نیا مه‌به‌ستێكی هه‌یه له‌پێشكه‌شكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌ئێستادا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌وه‌ك سوور ده‌زانێت جێبه‌جێ نابێت، دیت ده‌ڵێت ئه‌وه نییه من وام وت و وام كرد كه‌چی به‌قسه‌یان نه‌كردم، خه‌تای من نییه‌و نه‌بوو، ئیتر لێره‌دا خۆی له‌هه‌موو رابردووه‌كان پاك ده‌كاته‌وه‌و وشه‌و دروشم به‌ئێمه‌ی میلله‌ت ده‌فرۆشێته‌وه، سه‌ره‌نجام خه‌ڵكه ساویلكه‌و خۆشباوه‌ڕو عاتیفییهكهی خۆشمان ده‌ده‌ن به‌پشتی ملی خۆیاندا‌و ده‌ڵێن ئه‌شهه‌دو بیلا راست ده‌كات. هیشام ئاكره‌یی:تاڵه‌بانی باشتر له‌هه‌موو كه‌سێكی تر ده‌زانێت كه‌ئه‌و پرۆژه‌یه جێبه‌جێ ناكرێت، بۆیه پێشنیاری كردووه. ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی دڵنیابوایه جێبه‌جێ ده‌كرێت باسی لێوه نه‌ده‌كرد. ئه‌و كارانه‌ی تاڵه‌بانی له‌پڕۆژه‌كه‌دا باسی لێوه ده‌كات دروستكراوی خودی تاڵه‌بانین. تاڵه‌بانی یه‌كه‌م كه‌س بووه پڕۆژه‌ی هێنانی جاشه‌كان بۆ ناو ریزه‌كانی یه‌كێتی په‌سه‌ند كردووه، تاڵه‌بانی یه‌كه‌م كه‌س بووه پاساوی بۆ فایلدارهكانی ناو یه‌كێتی هێناوه. ئه‌گه‌ر ئه‌و نامانه‌ی تاڵه‌بانی بۆ به‌رپرسیارانی تری یه‌كێتی ناردوون كۆبكه‌یته‌وه ئاشكرا ده‌بێت عه‌شیره‌تگه‌ریی وبێ قانوونی لهتاڵهبانییهوه ده‌ركه‌وتووه. تاڵه‌بانی به‌ئاره‌زووی خۆی پاره‌ی به‌خه‌ڵك داوه‌و خه‌ڵكی ته‌عیین كردووه. له‌لای تره‌وه پێموایه پڕۆژه‌ی مام جه‌لال له‌خزمه‌تی په‌یڕه‌و پرۆگرامی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان دایه، بۆیه جێبه‌جێكردنی له‌خزمه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی شۆڕشگێره به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و یه‌كێتییه‌ی جاران نه‌ماوه‌و له‌جیاتی یه‌كێتی گه‌نده‌ڵكارانی كوردستان هاتووته ئاراوه بۆیه ئه‌و پڕۆژه‌یه جێبه‌جێ ناكرێت. ته‌نیا له‌یه‌ك حاڵه‌تدا ئه‌و پڕۆژه‌یه جێبه‌جێ ده‌كرێت ئه‌ویش به‌گرتنی مام جه‌لال تاڵه‌بانی وسزادانی وه‌ك سه‌ری گه‌نده‌ڵكردنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وسزادانی هه‌موو ئه‌وانه‌ی به ئه‌مری مام جه‌لال ودارو ده‌سته‌كه‌ی كراونه‌ته به‌رپرسیار. پێموایه دووركه‌وتنه‌وه‌ی به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا وگروپهكهی له‌مام جه‌لال وهه‌وڵدانیان بۆ دروستكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی هۆی هه‌ره سه‌ره‌كی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ن مام جه‌لال پێشنیاری كردووه. به‌ڵام چۆن قسه‌ی راست له‌ده‌می درۆزندا باوه‌ڕی پێ ناكرێت وده‌ست پاكی لهدزێكهوه باوه‌ڕی پێ ناكرێت به‌هه‌مان شێوه‌ش بانگه‌شه‌ی چاكسازیی له‌مام جه‌لاله‌وه كه‌س به‌جیددی وه‌ریناگرێت وئه‌گه‌ر سه‌رنجی خۆت بده‌یت ده‌بینی پێشنیاره‌كه‌ی مام جه‌لال تاوه‌كو ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی جیددی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كراوه‌و ته‌نیا وه‌ك مه‌ره‌كه‌ب ماوه له‌سه‌ر كاغه‌ز.
ئاماده‌كاری ته‌وه‌ره: ئاسۆ عوسمان تێبینی::فۆتۆی بابه‌ت: جه‌مال پێنجوێنی
|