ئیره ئارشیفی ساڵی 2011 یه
به‌ڕێزان ئارشیفی ساڵی 2011 ی کوردستان نێت نزیکه‌ی 6000 شه‌ش هه‌زار بابه‌تی جۆراوجۆری تێدایه له‌ڕێگای ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه ده‌توانیت ته‌واوی بابه‌ته‌کانی 2011 بدۆزیته‌وه
| نه‌وتی ره‌ش و هه‌ژاری ره‌ش …. ئاسۆعه‌بدولله‌تیف |
|
|
|
| Tuesday, 04 May 2010 06:30 |
|
هیندستانی 1944 نا، به‌ڵكو كوردستانی 2010 ئێستا له‌وپه‌ری هه‌ژاری خۆیدا ئه‌ناڵێنێت و كه‌مینه‌یه‌ك حوكمی سیاسی و ئابوری هه‌رێم ئه‌كات، ئاشكرایه هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك هێڵی هه‌ژاری گه‌شته ئه‌و ئاسته نزمه‌و چینی ناوه‌ند نه‌ما، پێویست به‌وه ناكات بانگه‌شه‌ی پێشكه‌وتن و سه‌رمایه‌گوزاری ناوخۆیی و ژێرخان و سه‌رخانی ئابووری و دیموكراسی و مافی مرۆڤ بكات "نه‌هرۆ" له یاده‌وه‌ریه‌كانیدا باس له‌وه‌ش ده‌كات كه هه‌ر ئه‌و چینه كه‌مه‌ی كه قوتی خه‌ڵكیان گرت و بوونه كه‌مینه‌یه‌كی مه‌ترسیداری ده‌وڵه‌مه‌ند به‌سه‌ر خه‌ڵكی ره‌ش و رووته‌وه هه‌ر ئه‌و كه‌مینه‌یه‌ش بوون كه بانگه‌شه‌ی ریفۆرم و چاكسازیان ئه‌كرد، له‌كوردستان چۆن باسی چاكسازی و پێشڤه‌چوون ده‌كه‌ین؟ به‌دروشم و رۆژنامه‌و ووتاری ساخته! به‌شه‌قام و ڤێللاو ته‌لاری به‌رزو پرد‌و ئۆتۆمبیلی جوان و تیڤی، كه هیچ كه‌ره‌سته‌و هاورده‌یه‌كی مۆركی خۆمان نییه‌و هاورده‌ی ده‌ره‌وه‌یه به‌كۆمپانیاكانیشه‌وه كه مانگانه سه‌دان ملیۆن دۆلار سه‌رمایه‌گوزاری ئه‌كه‌ن، نهێنیه‌كه ئه‌وه‌یه كه پێشكه‌وتنه ساخته‌كه‌مان له پاره رژاوه‌كه‌دایه كه هی گومرگ و نه‌وت و بودجه‌ی عێراقه، بیهێننه پێش چاوی خۆتان ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌وت و بودجه‌یه نه‌ما ئێمه ئه‌بینه چ جۆره سۆماڵێك؟ چونكه سنعه‌ت و كارخانه‌ی ناوخۆیی و سه‌رمایه‌گوزاری كوردیمان نییه، هه‌ڵه‌یه‌ك كه خۆمانی پێ فریوئه‌ده‌ین به‌رده‌وام ئه‌و وه‌همه‌یه كه باس له پێشكه‌وتنی كوردستان ده‌كات، لێ توانستی دروستكردنی كه‌وچك و مه‌سینه‌یه‌كی نییه، به‌ڵام توانای هه‌نارده‌كرنی سه‌دان و هه‌زاران ته‌نكه‌ره نه‌وتی ره‌ش و نه‌وتی خامی هه‌یه بۆ بازاره‌كانی ده‌ره‌وه، ئێمه نه پیشه‌سازیمان هه‌یه‌و نه كشتوكاڵ و نه وه‌به‌رهێنانێكی ناوخۆیی، چونكه گرفتێك هه‌یه كه پاره‌مان ناوێت ئه‌ركی پێوه بكێشین به‌ڵكو پاره‌ی مۆڵمان ده‌وێت به‌بێ ئه‌رك و ماندوبوون بێته گیرفانمان، بانكمان هه‌یه‌و خاڵییه له پاره‌و سیوله‌ی بانكی و پلانی ئاڵووێری دراو كه نه‌خشه پلانی ساڵانه بۆ ئابوری هه‌رێم دارێژێت، كه‌س متمانه‌ی به بانك نییه‌و سیستمی بانكیمان نییه كه بڕبڕه‌ی پشتی ئابوریه، بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستیمان نییه‌و مرۆڤێكی هه‌ژار كه دوچاری نه‌خۆشی دڵ یان فه‌قه‌رات ده‌بێت، پێویسته بڕواته ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و خانوه‌كه‌ی بفرۆشێت تاوه‌كو نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی بۆ ئه‌نجام بدرێت، ئه‌گینا هیچ جۆره بیمه‌یه‌ك نایگرێته‌وه‌و به‌م شێوه‌یه‌ش سه‌دان نه‌خۆشی هه‌ژار، له‌به‌ر نه‌بوونی پاره‌ی پێویست و بیمه، یان ده‌مرن یان كاسپی به گورچیله‌كانیانه‌وه ئه‌كه‌ن، كه‌واته نه‌وتی ره‌ش و بیری نه‌وت و پاره‌ی مۆڵ و بازرگانی قۆرخكراوو ته‌لاری به‌رز كه له‌ده‌ستی كه‌مینه‌یه‌كدایه، ناتوانێ شه‌فاعه‌ت بۆ زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌ك بكات و دواجاریش باسی چاكسازی بكات و وه‌كو ده‌ستكه‌وتێك بیداته‌وه به‌چاوی خه‌ڵكداو بڵێ به‌رنامه‌ی من ئاوه‌دانییه، بیرۆكه‌ی ئه‌م ووتاره‌م له مه‌رزی باشماخی به‌ناو نێوده‌وڵه‌تی دارشت كه له كوردستانێكه‌وه ئه‌و هه‌موو نه‌وت و زێڕه ره‌شه ده‌رواته ئێران و له ئێرانیشه‌وه كه‌وچك و مه‌سینه دێت. Asolm2002@yahoo. com |