ئیره ئارشیفی ساڵی 2011 یه
به‌ڕێزان ئارشیفی ساڵی 2011 ی کوردستان نێت نزیکه‌ی 6000 شه‌ش هه‌زار بابه‌تی جۆراوجۆری تێدایه له‌ڕێگای ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه ده‌توانیت ته‌واوی بابه‌ته‌کانی 2011 بدۆزیته‌وه
| ئیسلامییه‌ك ئینسایكلۆپیدیای كوردی شێواند! |
|
|
|
| Monday, 02 February 2009 09:41 |
|
مامۆستا عه‌زیز قادر: كۆمه‌ڵێك مامۆستا بۆ هاندانی خوێندكارانی ئاماده‌ییه‌كانی شاری (هه‌ولێر)، بریارمانداوه هه‌فتانه نه‌شره‌یه‌یان لۆ له‌سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی، فه‌رهه‌نگه‌كه ته‌رخان كراوه بۆ سوككردنی وڵاته ئه‌مریكی و ئه‌ورپییه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌ستی ئایینی، ئه‌مه‌ش كه‌مإ له فه‌رهه‌نگی هه‌ڵه‌كانی ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌یه! 1-له‌زۆربه‌ی شوێنه‌كاندا هه‌وڵی سوككردنی ئه‌مریكا و به‌رزكردنه‌وه‌ی وڵاته ئیسلامییه‌كانی داوه بۆنمونه ده‌ڵإ: مه‌زنترین په‌یكه‌ر له‌جیهاندا، په‌یكه‌ری (ئازادی) یه له (ئه‌مریكا) به‌راستی (له‌ئه‌مریكادا ئازادی په‌یكه‌رێكی مه‌زنه) ! (لاپه‌ره32) به‌پێی هه‌موو راپۆرته‌كانی مافی مرۆڤ، له ئه‌مریكا زۆرترین ماف بۆ مرۆڤ ده‌سته‌به‌ر كراوه به‌موسڵمانیشه‌وه، ئه‌وه‌تا ئۆبامای به‌ره‌گه‌ز موسڵمان بۆته سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به‌ڵام له به‌ناوشاسواری ئه‌پرسم كام وڵاتی ئیسلامی رێگه به كه‌سێكی غه‌یره عه‌ره‌ب و غه‌یره موسڵمان ئه‌دات حكومڕانیان بكات؟ هه‌روه‌ها نوسویه‌تی: رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی (به‌بإ ئه‌وه‌ی ناوی بهێنإ) كاریكاتێری جوتیارێكی بڵاوكردۆته‌وه نوێژی كردووه و وتویه‌تی خوایه له‌دیموكراسی ئه‌مریكا بمانپارێزیت! (لاپه‌ره 33) به‌ڵام هه‌زاران كه‌سیش له وڵاته ئیسلامیه‌كاندا نه‌ك كاریكاتێرن به‌ڵكو وه‌ك هاوڵاتیانی ئیران و ئه‌فغانستان به‌راستی له‌خوا ئه‌پاڕێنه‌وه كه له‌ده‌ست خه‌لافه‌تی ئیسلامی رزگاریان بإ و هیچ ئاماژه‌شت بۆ نه‌كردوون. تۆیه‌ك كه له زۆربه‌ی شوێنه‌كاندا ناوی ئه‌مریكات نه‌زانیوه و به (وڵاته یه‌كگترووه‌تاكی ئه‌مه‌رییكا) بردووه، چۆن ئه‌م زانیاریانه‌ت كۆكردۆته‌وه بإ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كانیشت بنوسی؟ (لاپه‌ره 715) . ته‌نانه‌ت له شوێنێكی‌تردا نوسیویه‌تی (رۆژنامه‌ی لۆڤیگارۆ) ی فه‌ره‌نسی ده‌ڵێت ئیسلام ده‌ست به‌سه‌ر شارستانێتی ئه‌وروپادا ده‌گرێت، به‌ڵام پێشبینییه‌كه قنگه‌وتلور بۆوه، ئاخر كه‌م وڵاتی ئیسلامی هه‌یه بروای به‌ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌وروپا نه‌هێنا بإ، به‌ڵام هیچ وڵاتێكی ئیسلامی داهێنانێكی نه‌كردووه تا دانیشوانی ئه‌وروپا پێی سه‌رسام بێت. 2-خراپی دارشتن و نه‌زانینی زمانی كوردی، گه‌وره‌ترین كێشه‌ی عادل شاسواری و ئه‌م نوسه‌رۆكانه‌یه، ئاخر كه‌سێك خوێنده‌واری هه‌بإ و فه‌رهه‌نگی زانیاری دابنإ چۆن نازانإ رسته دابڕێژێت؟ بۆ نمونه له‌لاپه‌ره (712) نوسویه‌تی: والی مه‌دینه له‌وتارێكدا وتی خه‌لێفه موسلچمان ئه‌یه‌وێت یه‌زیدی كوری بكات به‌خه‌لیفه له‌سه‌ر سوننه‌تی ابوبكر عومه‌ر له‌م كاته‌دا یه‌كسه‌ر عبدالرحمن كوری ابوبكر وتی نه‌خێر: به‌ڵكو له‌سه‌ر سوننه‌تی كیسرا و قه‌یێه‌ر چونكه ابوبكر عومه‌ر نه‌كوریان فه‌خریان ۆ خه‌لیفه هه‌ڵنه‌بژارد. به‌پێی كاكی نوسه‌رۆكه بإ حه‌زره‌تی ئه‌بوبه‌كر كوری عومه‌ر بووه، تائێستاش نازانإ پیتی (ێ) له‌كوردیدا نییه و ده‌بإ ناوه‌كانیش چۆن ده‌خوێنرێنه‌وه به‌و شێوه‌یه بنوسرێن. به‌هه‌رحاڵ راسته ئێمه كۆلیژی ئه‌ده‌بیاتمان ته‌واو كردووه بۆیه فێره رێزمانی كوردی بووین، به‌ڵام كاكی نوسه‌ر كه هیچ له رێزمان و ته‌نانه‌ت دانانی كتێب و ئاماژه‌كردن به‌سه‌رچاوه نازانإ، چۆن ده‌ستی بردووه بۆ كارێكی وه‌ها گه‌وره؟ به‌راستی كتێبخانه‌ی كوردی وه‌جاغی كوێره كه له (فه‌رهه‌نگی دائیره‌تولمه‌عاریف) ی خوسره‌و جافه‌وه كه له‌ساڵانی هه‌شتاكان نوسراوه كه ئینته‌رنێتیش نه‌بووه، هاتۆته‌سه‌ر (فه‌رهه‌نگی دیده) كه له‌ساڵی (2001) و له‌گه‌رمه‌ی په‌یدابوونی ئینته‌رنێت و سه‌رچاوه‌كانیتری زانیاری‌دا نوسراوه!. به‌ڵام پوش له‌كا نابژێردرإ و هه‌ر چلكه‌ی تێوه‌رنه‌ده‌ین باشتره! *azizdaratoo@yahoo. com
|