|
باشترین ئاماده‌كاری بۆكۆنگره‌ی یه‌كیه‌تی ته‌نها ده‌وایه‌كه ... تریفه |
|
|
|
|
Sunday, 02 May 2010 10:23 |
|
كه:كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ئه‌ڵێ پێویسته نه‌وی نوێ بێته پێشه‌وه، كه‌دووساڵ له‌مه‌و به‌ریش هه‌مان هه‌ڵوێستی ئێسته‌ی ڕاگه‌یاندوه، به‌چاكیشی زانیوه هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌ك ته‌مه‌نی له‌په‌نجا ساڵ زیاتره باخانه‌نشین بكرێت واته له‌جێگه‌ی ئه‌وان كادره خوێن گه‌رم و پێشكه‌وتوه‌كانی یه‌كیه‌تی هه‌موو كاره‌سیاسی و ئیداریه‌كانی ئه‌و حیزبه به‌ڕێوه به‌رن، ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌و ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تی شوێن پێی ووته‌كه‌ی كۆسره‌ت هه‌ڵگرن و ئاڵای دیموكراسیش به‌رز كه‌نه‌وه ئه‌بێت ئه‌م هه‌له بقۆزنه‌وه‌و له‌كیسی یه‌كیه‌تی نه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر برسی نه‌كه‌ن، نوێ بوونه‌وه به‌مانای ئه‌و ئاڵ و گۆڕه ده‌كرێت كه‌هه‌ندێ له‌كادیره ماندوه‌كانی ئه‌و حیزبه بهێنرێنه دواوه‌و ڕێگاش بده‌ن به‌و كادره ڕۆشنبیر و سیاسیانه‌ی كه‌یه‌كیه‌تی خۆی په‌روه‌رده‌ی كردوون، نه‌ك گوێزانه‌وه‌ی به‌رپرسێك له‌شوێنێك بۆ جێگه‌یه‌كی تر، ده‌ربڕینی ئه‌م ڕاجوانه‌ی كۆسره‌ت زۆرینه‌ی بۆچونه‌كانی سه‌ر ڕوپه‌ڕی ڕۆژنامه‌كانیشی وه‌لانا كه‌جه‌ماوه‌ری ئه‌و حیزبه‌ی سه‌ر قاڵ كردبوو، ئه‌و وێنانه‌ی له‌سایت و ڕۆژنامه‌كاندا ده‌بینران گوایه كۆسره‌ت ماڵی جیاده‌كاته‌وه یان باڵه‌كه‌ی لاواز ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت بۆچونه‌كان هێنده ناڕه‌وا بوون كه‌تێكه‌ڵی خوێندنه‌وه‌یان ده‌بویت واسه‌رسام ده‌بویت كه‌یه‌كیه‌تی مشتێكی ده‌مێنێت، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی ی، ن، ك، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی مه‌ردانه‌یه و ووته‌كه‌ی تری ده‌هێنێته دی كه‌ئه‌ڵێ یه‌كیه‌تیم له‌ماڵ و منداڵیشم خۆشترده‌وێت، دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌كی چاره‌نوس سازیشه بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی رۆحی لاوازی ئه‌و حیزبه، هه‌موان به‌ته‌نها چاره‌سه‌ریشی ده‌زانن بۆجێبه‌جێ كردنی سوێند و به‌ڵێنه‌كانی په‌یمانی ئاكار كه‌له‌پلنیۆمدا بڕیاریان له‌سه‌ر دابوو، ئه‌م ووته به‌نرخه‌ش هه‌رچی ووشه‌ی ته‌كه‌تول هه‌یه له‌گۆڕی ده‌نێت له‌ناو یه‌كیه‌تیدا، داهێنانی هه‌ڵوێست گه‌لێكی ئاوه‌ها جوانه‌و ڕه‌نگی مێژووی ئه‌م كه‌سایه‌تیه زیاتر جوان ده‌كات، فه‌رزیشی ده‌كات له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌ندامان ئه‌م گۆڕانكاریه جێبه‌جێ بكه‌ن ته‌نانه‌ت كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌ك ئه‌و ده‌بێته نمونه بۆ هه‌موو حیزب و لایه‌نه‌كانی تری كوردستانی، ئه‌م خۆ به‌قوربانی كردنه‌ی یه‌كیه‌تی جوانی پێگه‌و باڵای كۆسره‌ت و هه‌موو سه‌ركرده‌كانی یه‌كیه‌تی و حیزب و لایه‌نه‌كانی تری پێوه ده‌لكێ نه‌ك دواكه‌وتن و لاوازی یه‌كیه‌تی یان هه‌رلایه‌نێكی تر كه‌بیه‌وێت به‌و شێوه یاسایه كۆنگره ببه‌به‌ستێ یان خۆی نوێ بكاته‌وه، ڕاستی ووشه‌یه‌ك نیه له‌دڵی كه‌سێكدا بێت به‌ڵكو ئه‌وی به‌رامبه‌رت باوه‌ڕبهێنێ ده‌بێته ڕستی، ڕاستی به‌ڵینه‌كه‌ی ئه‌و كادره‌ش كه‌س ناوێرێ گوێڕایه‌ڵی نه‌كات به‌ڵكو ئه‌بێت هه‌موو سه‌ركرده‌كان به‌ره‌و پیری بچن، له‌كۆتایدا ئه‌ڵم به‌هه‌موو سه‌ركرده‌كانی تری یه‌كیه‌تی و كوردستان باوه‌ك كۆسره‌ت خۆیان بكه‌نه قوربانی حیزبه‌كه‌یان و له‌ماڵ و منداڵی خۆشیان زیاتریان خۆش بوێ، ئه‌مه‌ش شۆڕشی نوێی حیزبایه‌تی پێده‌وترێت له‌ناو خۆدا ته‌نها ئه‌وه‌یه ده‌ستت بچێته گه‌ردنی ئه‌و زاڵیه‌ی به‌سه‌رتاندا سه‌پیوه خۆشتان و هه‌موانیش ڕزگار بكه‌ن، باده‌سه‌ڵاته‌كانتان دیموكراسیانه بگاته نه‌وه‌كانی جیزبه‌كان و میلله‌ته‌كه‌تان، ئه‌و كاته له‌كاروانی گۆڕانكاری و نوێ بوونه‌وه دوا ناكه‌ون.
تریفه
|