ئیره ئارشیفی ساڵی 2011 یه
به‌ڕێزان ئارشیفی ساڵی 2011 ی کوردستان نێت نزیکه‌ی 6000 شه‌ش هه‌زار بابه‌تی جۆراوجۆری تێدایه له‌ڕێگای ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه ده‌توانیت ته‌واوی بابه‌ته‌کانی 2011 بدۆزیته‌وه
| ئیسماعیل سابوری... . (ئه‌و كارانه‌ی هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌یكات من ناوی ئه‌نێم خیانه‌ت) |
|
|
|
| Saturday, 31 January 2009 10:50 |
|
دیمانه: هێمن زیدان... سلێمانی: هونه‌رمه‌ند اسماعیل سابوری ده‌نگێكی پڕ سۆزی گۆرانی ڕه‌سه‌نی كوردییه، سابوری یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌و كه‌سانه ئه‌وه‌ستێته‌وه كه ئه‌یانه‌وێت به ناوی تازه‌گه‌رییه‌وه هونه‌ری میلله‌ته‌كه‌ی بشێوێنن و له‌ناوی به‌رن. هونه‌رمه‌ند اسماعیل سابووری به‌م شێوه‌یه ده‌ستی به‌گفتۆگۆ كرد سه‌باره‌ت به‌ئاستی ئێستای موزیك و گۆرانی كوردی (به‌داخه‌وه زۆر زۆر له هونه‌ری ڕه‌سه‌نی كوردی دور كهوتینهتهوه وه زۆریش ره‌شبینم به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتم نی یه چی بكه‌م) . وه هونه‌رمه‌ند سابوری سه‌باره‌ت به هاتنی لێشاوی ئاوازی بێگانه بۆ ناو موزیكی كوردی له‌وه‌ڵامدا وتی (ئه‌توانن شته جوانه‌كانی هونه‌ری بێگانه تێكه‌ڵ به‌هونه‌ری خۆمان بكه‌ین و سودی لی وه‌ربگرین به‌س كه‌سی شاره‌زاو پسپۆر بیكات له‌بواره‌كه‌دا، به‌ڵام به‌داخه‌وه راسته‌وخۆ كاره عه‌ره‌بییه‌كان و توركییه‌كان ئههێنری و ده‌نگه كوردیه‌كه‌ی ئه‌خه‌نه پاڵ؟؟) سابوری سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌ڵكه‌وت زاهیر یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی موزیكی عه‌ره‌بی ئه‌هێنێته ناو هونه‌ری كوردی وتی (من هه‌ڵكه‌وت زاهیر ناناسم سابوری هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌خواست رۆژێك هه‌ڵكه‌وت زاهیری ببینیایه پی َی بوتایه (مه‌به‌ستت چی یه له‌م كاره؟ كه كارێكی ته‌واو عه‌ره‌بییه؟ ئه‌مه تازه‌گه‌ری نی یه) وه پرسیاری ئه‌وشمان لی كرد بۆچی كاك هه‌ڵكه‌وت زاهیر هه‌ر به‌و ستایله كار ده‌كات له‌وه‌ڵامدا سابووری وتی (من ئه‌ڵێم ئه‌گه‌ر توانای بووایه كاری كوردی بكردایه ئه‌و كاره عهربییانهی نه‌ئه‌كرد به‌ڵام توانای نییه كه ده‌ستی داوه‌ته ئه‌و كارانه ته‌نها بۆ خۆده‌رخستنه و هیچی تر نییه... ) پاشان هونه‌رمه‌ند اسماعیل سابوری داوای ئه‌وه ئه‌كات له هه‌ڵكه‌وت زاهیر كه بۆ سه‌لماندنی خۆی دوو سی كاری كوردی بكات بزانم ئه‌توانی دوو كاری كوردی بكات؟؟ به‌ڵام من بیستومه كه ئه‌و كارانه هی خۆی نییه چونكه هه‌ستێكی ته‌واو عه‌ره‌بییه ئه‌و میلۆدییانه. پاشان هۆكاری زیادبوونی ئاوازی بێگانه‌ی بۆ ناو موزیك و گۆرانی كوردی گه‌ڕانده‌وه بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان (به‌داخه‌وه كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن هۆكاری سه‌ره‌كین له‌م كاره‌دا چونكه مێشكی گه‌نجیان تێك داوه ئه‌گینا گه‌نج ئه‌وه‌ی ناوی، ئه‌گه‌ر راگه‌یاندنه‌كان بلاوی نه‌كه‌نه‌وه هه‌رگیز هه‌ڵكه‌وت زاهیرو هاوشێوه‌كانی ناتوانن سه‌ر ده‌ربهێنن) . سه‌باره‌ت به‌مانه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه له‌ناو خه‌ڵكیدا هونه‌رمه‌ند سابووری ووتی (ئه‌م كارانه زۆر كاتین و نامێننه‌وه ته‌نها دوو مانگێكههو كۆتاییان پی دێت) . سابووری داوای ئه‌وه‌ی كرد كه لیژنه‌یك هه‌بێت چاودێری به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كان بكات هه‌ر كارێك گونجاو نه‌بوو بڵاو نه‌كرێته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌جالیان پێدرا ئه‌وانیش دوو باره‌ی ئه‌كه‌نه‌و گوی له‌كه‌سیش ناگرن. له‌كۆتاییدا سابووری بهدڵگرانییهكهی زۆره‌وه وتی (زۆر نائومێدم زۆرجاریش به‌خۆم ئه‌ڵێم وازبهێنم له‌هه‌موو شتێك ودانیشم له‌ماڵه‌وه‌و ئیتر كاری هونه‌ری نه‌كه‌م چونكه ئه‌و كارانه‌ی هه‌ڵكه‌وت زاهیرو هاوشێوه‌كانی ته‌واو بێزاریان كردووم چونكه ئه‌وانه سڕینه‌وه‌ی مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌كه كه سه‌دان ساڵه خوێنی له‌پێناودا ڕشتوه به‌ڵام خه‌ریكه به‌ده‌ستی خۆمان له‌ناوی ده‌به‌ین. وه ته‌مه‌نای ئه‌وه‌ی ئه‌كرد ئه‌گه‌ر وه‌ك خه‌ویش بێت رۆَژێك ئه‌م كارنه نه‌مێنن و كۆتاییان پی بێت... ... . ) |