ئیره ئارشیفی ساڵی 2011 یه
به‌ڕێزان ئارشیفی ساڵی 2011 ی کوردستان نێت نزیکه‌ی 6000 شه‌ش هه‌زار بابه‌تی جۆراوجۆری تێدایه له‌ڕێگای ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه ده‌توانیت ته‌واوی بابه‌ته‌کانی 2011 بدۆزیته‌وه
| دانیاڵ: ده‌بووایه خواردن دروستكردن له‌سه‌ر پیاوان بووایه به‌شانازییه‌وه ئۆمه‌رم … سازدانی: هیوا به‌رزنجی |
|
|
|
| Saturday, 24 April 2010 21:31 |
|
گۆرانیبێژ دانیاڵ ته‌نیا ئاكۆ له‌م دیداره تایبه‌ته‌ی له‌گه‌ڵ رووبه‌ردا، تیشكده‌خاته سه‌ر كاركردنی له بواری هونه‌ر و په‌رده‌ش له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تی خۆی لاده‌دات و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات وڵاتی نه‌رویج ساڵۆنی ئافره‌تان و پیاوانی هه‌یه و خۆی و خوشكێكی كاری تێدا ده‌كه‌ن. دانیاڵ، كارۆخ رواندزی به مامۆستای خۆی ده‌ده‌نێت له بواری موزیكدا و به پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌ش ده‌زانێت بۆ خۆی، تا ئه‌وكاته‌ی له (2003) دا توانی یه‌كه‌مین گۆرانی خۆی به‌ناوی (به‌بێ تۆ) به زاراوه‌ی سورمانجی واته به سۆرانی و كرمانجی گوتویه‌تی له ئاواز و هۆنراوه‌ی خۆی بووه و هونه‌رمه‌ند بژار دیلان كاری موزیكه‌كه‌ی بۆكردووه. هه‌روه‌ها هێما بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات له ئێستادا بژار دیلان به‌نیازه دوو ئاوازی بۆ تۆماربكات، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتووییه‌كی نزیكدا ده‌نگیان له‌سه‌ر دابنێت. هاوكات دانیاڵ تا ئێستا 12 گۆرانی تۆماركردووه و به‌شێوه‌ی تاك تاك بوون، دوا كاریشی دوای حه‌وت ساڵ له گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ كوردستان ئه‌نجامیدا كلیپ كردنی گۆرانییه تازه‌كه‌ی (كراس زه‌ردێ) بووه، كه گۆرانییه‌كی فۆلكۆریه و به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرن تازه‌ی كردووه‌ته‌وه و بژار دیلان مۆسیقای بۆكردووه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ناوخۆی كوردستان بۆ مه‌به‌ستی كلیپكردنی گۆرانییه‌كانیان سه‌ردانی وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن، كه‌چی دانیاڵ به‌پێچه‌وانه‌وه له كوردستاندا كاری كلیپ ده‌كات، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌و به‌شداری پێكردنی هونه‌رمه‌ندی كۆمیدی شه‌مۆ بووه له كلیپه‌كه‌یدا، دانیاڵ زۆر دڵی خۆشه به‌وه‌ی شه‌مۆ دڵی نه‌شكاندووه و له‌به‌رخاتری ئه‌و بۆ یه‌كه‌مین جار به‌شداری كاری كلیپی كردووه، ئه‌ویش له كلیپه‌كه‌ی ئه‌ودا، هه‌روه‌ها سه‌رسامی خۆشی ناشارێته‌وه به‌رامبه‌ر توانای شه‌مۆ له بواری شانۆدا. له‌لایه‌كیتره‌وه له‌هه‌مبه‌ر هاوكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ئاخۆ تا چه‌ند هاوكاری بووه له‌كاره‌كانیدا، دانیاڵ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات تائێستا هه‌رنازانێت بینای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌كوێیه، چونكه تا ئه‌وساته داوای هاوكاری له‌و وه‌زاره‌ته نه‌كردووه، بۆیه ده‌یوت"ناتوانم بڵێم هاوكارده‌بوون یان نا، گه‌ربچوومایه ئه‌وسا ده‌مزانی، چونكه ویستوومه ئه‌و كارانه له‌سه‌ر ئه‌ستۆی خۆم بكه‌م، تا كاتێك دوای هاوكاری له‌وان بكه‌م و بمه‌وێت ئه‌و خه‌ونه گه‌ورانه‌ی له‌خه‌یاڵمدایه به ئه‌نجامیان بگه‌یه‌نم". جێی ئاماژه‌یه دوایین كاری دانیاڵ كه خۆی له تۆمار و كلیپكردنی كراس زه‌ردێ ده‌بینیه‌وه و بڕی 10 هه‌زار دۆلاری تێچووه. یه‌كێك له سیفه‌ته‌كانی له‌بواری هونه‌ردا پشت به‌ستنه به‌تواناكانی خۆی به‌جۆرێك تائێستا له‌و گۆرانیانه‌ی كه تۆماریكردوون جیا له فۆلكلۆرییه‌كان ئه‌وانیتر گشتی ئاواز و هۆنراوه‌ی هی خۆیه‌تی، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه ئه‌مه هه‌م خه‌ونی بووه و هه‌میش دووری ئه‌و له شاعیر و ئاوازدانه‌ره‌كان ناچاریكردووه پشت به‌خۆی ببه‌ستێت له‌كاركردنیدا، ئه‌و پێیوایه گۆرانی (كه دڵم پێدا) له‌ناوی خۆی زیاتر ناوبانگی هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش به‌سه‌ركه‌وتن ناوزه‌ند ده‌كات، به‌ڵام ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له ئاینده‌دا گه‌ر رێكبكه‌وێت هه‌وڵده‌دات له‌گه‌ڵ شاعیران و ئاوازدانه‌رانی دیاری كورد كاربكات. ناوبراو پێیوایه له هونه‌ره‌وه فێری خۆشه‌ویستی نیشتمان و ده‌وروبه‌ر بووه، به‌ڵام كاتی ئه‌وه‌شی لێگرتووه كه سه‌ردانی خزم و دۆسته‌كانی كه‌متر بكات. ئه‌و جیا له هونه‌رمه‌ندانی كۆن، ده‌نگی هه‌ریه‌كه عه‌دنان كه‌ریم و به‌هجت یه‌حیا و هانی و باخانی لا خۆشه، به‌ڵام زۆر سه‌رسامه به‌كاره‌كانی زیاد ئه‌سعه‌د و هاوكات به قوتابخانه‌ی گۆرانی هه‌ست ناسكان و ئاشقانی ناوده‌بات. له‌بواری هونه‌ر پیشه‌ی رۆژانه‌ی كاركردنه له ساڵۆن كه كاری قژبڕینی ئافره‌تان و پیاوان ده‌كات و له‌وڵاتی نه‌رویج خاوه‌نی ساڵۆنێكه، هاوكات له شه‌وانیشدا كارده‌كات له (رێستۆرانت بارێك) دا هی خۆیه‌تی. گه‌رچی دانیاڵ ژیانی هاوسه‌ری پێكه‌وه نه‌ناوه، به‌ڵام كه‌سێك بوونی هه‌یه له ژیانی ئه‌ودا، هه‌رچه‌نده پێیوایه ره‌نگه كه‌سێك هه‌بێت ئه‌وه‌ی خۆشبوێت، به‌ڵام پرسیارێك بێت لای ئه‌و، بۆیه ئه‌و دوو دڵه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌سی خۆشی ده‌وێت تا ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ پێكبهێنێت. ئه‌و به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێك هونه‌رمه‌نده‌وه لای وایه خۆشه‌ویستی هیچ سنوورێكی نییه، بۆیه مه‌رجی ئه‌و بۆ هاوسه‌رگیری ئه‌وه‌یه بتوانن پێكه‌وه هه‌ڵكه‌ن، نه‌ك ئه‌وه‌ی كوردبێت یان بیانی، به‌ڵكو ته‌نیا مرۆڤ و مرۆڤدۆست و رۆشنبیر بێت به‌سه. به‌شانازییه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كاتێك خوشكه‌كانی خواردن دروست ده‌كه‌ن، ئه‌ویش قاپه‌كانیان بۆ ده‌شوات، هاوكات هێما بۆ ئه‌وه‌شده‌كات گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌وه بڵێن ئۆمه‌ر یان ژنانی، ئه‌و شانازی پێوه ده‌كات و ده‌یوت" به‌ڵی به‌شانازییه‌وه ئۆمه‌رم، چونكه مرۆڤه‌كان یه‌كسانن و ئافره‌تیش ته‌نیا بۆ ئه‌وه دروست نه‌كراوه تا خواردن دروستبكات و پیاویش بیخوات، چونكه ئافره‌ت زۆر ئه‌ركیتری له‌سه‌رشانه كه به‌خێوكردنی منداڵه، بۆیه ده‌بووایه خواردن دروستكردن له‌سه‌ر پیاوان بووایه". ئه‌و هه‌موو خواردنێك ده‌زانێت دروستبكات، به‌ڵام به گوته‌ی خۆی یه‌كێكه له‌ده‌ست ره‌نگینه‌كانی دروستكردنی (پیتزا) . نایشارێته‌وه زۆربه‌ی كات خۆی قژی خۆی ده‌تاشێت و هه‌ندێك جاریش دالیای خوشكی بۆی ده‌تاشێت. Hewa. barznje@yahoo. com
|
| Last Updated on Saturday, 24 April 2010 21:42 |