ئیره ئارشیفی ساڵی 2011 یه
به‌ڕێزان ئارشیفی ساڵی 2011 ی کوردستان نێت نزیکه‌ی 6000 شه‌ش هه‌زار بابه‌تی جۆراوجۆری تێدایه له‌ڕێگای ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه ده‌توانیت ته‌واوی بابه‌ته‌کانی 2011 بدۆزیته‌وه
| زۆرن ئه‌وانه‌ی به‌پاره ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ڵام به‌رۆح هه‌ژارن |
|
|
|
| Friday, 30 January 2009 22:45 |
|
د. سالار حه‌مه‌سور باسیره: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كیفایه‌تت ئه‌دا ده‌وڵه‌مه‌ندت نه‌كات، ئه‌وا هه‌موو سه‌روه‌تی ئه‌م دنیایه‌ش ده‌وڵه‌مه‌ندت ناكات . زۆرن عاله‌میكی مادی و كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌قه‌ت جائه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كیش ئه‌م جۆرانه به‌م پیوه‌ره بپیویت، گه‌وره‌یی مرۆڤه‌كانی به‌ده‌سه‌لات وبه‌پاره بپیویت، ئه‌وا ئه‌میش كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌قه‌ت ونه‌خۆشه، سه‌قه‌ت ونه‌خۆشخراوه، كۆمه‌ڵگایه‌كه كه‌خزاوه‌ته ناو جیهانی مادیه‌وه‌و له‌بری به‌ها كۆمه‌لایه‌تیه به‌نرخه‌كان ورۆحیه‌كان فه‌لسه‌فه‌ی ماددی داگیری ده‌كات. له‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی كه‌تییدا باری مرۆڤه رۆشنبیر‌و ژیره‌كان له‌مه‌ترسیدا ده‌بن.. ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه‌ئیسته ده‌ژین به‌ڵام به‌شیكی گه‌وره‌ی فه‌لسه‌فه‌و ژیریه‌كانیان بۆ سالانیكی تری دوایی به‌سوودتر ده‌بیت. ئه‌وانه‌ی به‌شوێن لیره‌ن به‌ڵام له‌زه‌مه‌نێكی تردا ده‌ژین، یان له‌شوێن و زه‌مه‌نێكی هه‌له‌دا ده‌ژین، دیارده‌یه‌ك كه به‌ئازاره. هه‌ژاری یه‌كیكه له‌ناخۆشترین دیارده‌كانی ژیان هه‌ژاری یه‌كیكه له‌ناخۆشترین دیارده‌كانی ژیان، به‌ڵام زۆریك له‌هه‌ژاران هه‌ن كه به‌خته‌وه‌رترن وه‌ك له‌زۆریك له‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی پاره‌دارو بگره سه‌غی تریشن له‌وانه‌و كه‌سایه‌تیشیان بگره به‌هێزتره. ئایا ئه‌وانه‌ی كه‌بوونه‌ته كۆیله‌ی پاره ده‌توانن مرۆڤیان خۆش بویت؟ یان ته‌نیا ده‌توانن پاره‌یان خۆش بویت، له‌سروشتی جیهانبینیه مادیه‌كه‌وه زۆرانێك له‌پێناویدا بگره ئازادی و خۆشه‌ویستی مرۆڤه‌كانی تریش ده‌چه‌وسێننه‌وه‌و زه‌وت ده‌كه‌ن، چونكه سروشتی پاره زاڵمه. له‌وانه‌یه خودی خۆشیان خۆش نه‌وێت. ئایا مرۆڤ چۆن ده‌توانێت سنور بۆ ئه‌م وه‌زعیه‌ته خه‌ته‌رناكه دابنیت؟ بۆ ئه‌وانه‌ی خوێن ئه‌ده‌ن و ئه‌وانه‌ش كه‌ئاماده‌ی خواردنه‌وه‌ین. هه‌موو پاره‌ی ئه‌م جیهانه ناتوانێت خۆشه‌ویستیه‌ك بكڕیت هه‌موو پاره‌ی كه‌سێك، هه‌موو پاره‌ی ئه‌م جیهانه، ناتوانێت خۆشه‌ویستی مرۆڤێك بكڕیت. وه‌ك ئه‌وه وایه كه‌هه‌موو تاریكایی ئه‌م جیهانه ناتوانێت ڕوناكی ته‌نیا یه‌ك مۆم بكوژینیته‌وه. خۆشه‌ویستی وه‌ك لایه‌نه سروشتیه‌كه‌ی، وه‌ك شتیكی ڕۆحیی مرۆڤ كه‌به‌پاره نافرۆشریت، نابێت بفرۆشریت. خۆشه‌ویستی كه‌بووه شت ئه‌وكاته ده‌كرێ به‌پاره بكڕدریت به‌ڵام له‌شیوه جه‌وهه‌ریه‌كه‌ی خۆیدا ڕۆحیه‌و نافرۆشریت. له‌ڕاستیدا خۆشه‌ویستی شمه‌ك نیه كه وه‌ك پاره له‌قاسه‌دا هه‌تبیت. ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی بوه شمه‌ك ئه‌وكاته مرۆڤ ده‌توانیت به‌ندی بكات، سنوری بۆ دابنیت، یان كۆنترۆلی بكات. ئه‌م جۆره خۆشه‌ویستیه له‌بری بوژانه‌وه‌یه‌كی ڕۆحی ئه‌وا كوژه‌رو خنكێنه‌ره. ئه‌خلاق (مۆره‌ل) به‌پاره ناكڕدرێت چه‌ندن ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌دوای مردنیان سه‌روه‌ت وسامانه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردوه؟ ده‌شزانن كه‌مردن حه‌تمیه له‌وانه‌یه بۆ هه‌میشه‌ش بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناتوانن ده‌ست له‌بوونی كۆیلایه‌تی خۆیان بۆ پاره هه‌لبگرن. داخۆ فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م شته له‌چیدا بیت؟ فیرعه‌ونه‌كان ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ت و زیروزیوه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیاندا برده هه‌ره‌مه‌كانیانه‌وه‌و خۆیان كرده مۆمیا ئه‌وه‌تا ده‌بینین هه‌مووی له‌شوێنی خۆی ماوه. زۆرانێك هه‌ن له‌وانه‌یه زۆر شتی دنیا هه‌ن به‌پاره بتوانن بیكڕن به‌ڵام شتیك هه‌یه كه به هه‌موو پاره‌ی دونیا ناتوانرێت بكڕدریت ئه‌ویش بریتیه له‌ئه‌خلاق. هه‌ندێك بۆ پركردنه‌وه‌ی نوقسانیه ڕۆحیه‌كانیان به‌حوكمی پاره په‌نا ده‌به‌نه به‌ر كاری سیكس ومه‌ی خواردنه‌وه، یان هه‌ندیكی تر په‌نا ده‌به‌نه به‌ر نویژو خودا په‌رستی چونكه له‌مه‌یاندا هه‌ندی تیربوونی ڕۆحی ده‌دۆزنه‌وه چونكه پاره‌كانیان لیره‌دا به‌فریایان ناكه‌ویت و لیی سه‌رف نه‌كراوه بۆ دروست كردنی ڕۆشنبیری بۆ لیكدانه‌وه‌ی ژیان ونهینیه‌كانی ژیان وه‌ك هه‌ندی له‌پاره‌دارانی ولاتانی ڕۆشنبیر كردویانه. ژماره‌یه‌ك له‌وانه بۆ مسۆگه‌ر كردنی ئه‌و دنیاش ده‌یانه‌وی به‌دوو نوێژ و كه‌میك زه‌كات ناخی خۆیان پشوو پی بده‌ن و خودا‌ش له‌خۆیان ڕازی بكه‌ن. ترس له ژیان یان ترس له‌مردن؟ مردن هاوه‌ڵێكی هه‌میشه‌یی مرۆڤه‌و له‌كاتی له‌دایك بونمانه‌وه چالاكه‌و گرێدراوه به‌له‌دایك بونه‌وه‌و دیوێكی تری هه‌مان مه‌دالیایه. كه‌واته ژیان ومردن دوو شتی پیكه‌وه به‌ستراون. ئه‌وه‌نده‌ی مرۆڤ له‌ژیانی ناڕه‌حه‌تیدا ترسی له‌ڕۆژه ناخۆشه‌كانی ژیان هه‌یه ئه‌ونده ترسی له‌مردن نیه. ئه‌و ژیانه‌ی كه‌زۆربه‌ی كات هه‌مووی مردنه. ئه‌وانه‌ی ته‌نیا له‌مردندا له‌وانه‌یه پشووی ناخ بدۆزنه‌وه چونكه ئه‌وانه‌ی هه‌یانه بۆ ژیان كه‌مه به‌ڵام بۆ مردن زۆره. ئایا مرۆڤ له‌سروشتی خۆیدا چاوچنۆكه؟ له‌پێناوی پاره‌و چاوچنۆكیدا به‌سه‌دان ملیۆن گیانی كردۆته قوربانی، هه‌ر مرۆڤیشه له‌پیناوی ئازادی ودژ به‌روتاندنه‌وه‌و كه‌رامه‌تی به‌سه‌دان ملیۆن گیانی له‌میژووی مرۆڤایه‌تیدا كردۆته قوربانی. كه‌واته مرۆڤ چیه كه هه‌ردوو سیفه‌ته‌كانی تیدان؟ مرۆڤ باشتر وایه زۆرتر بیربكاته‌وه له‌وه‌ی كه خۆی چیه، نرخی چیه‌و چه‌نده. گه‌وره‌ترین نهینی ژیان بریتیه له‌مردن گه‌وره‌ترین نهینی ژیان بریتیه له‌مردن. له‌یه‌كه‌م چركه‌ی له‌دایكبونه‌وه روبه‌روی مردن ده‌بینه‌وه. له‌مردندا ته‌واوی چیرۆكی ژیان كۆده‌بیته‌وه. ئه‌گه‌ر وابێت كه‌ئه‌مرۆ ده‌بێت بمریت و تۆ ئاوریك بۆ دواوه بده‌یته‌وه بۆ ژیان كامانه‌ن هه‌ست و فكره راسته‌قینه‌كانت ده‌رباره‌ی ژیان كه جێت هێشتوون؟ ئایا هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تێدا ده‌دۆزیته‌وه كه‌ویستوته له‌ژیاندا به‌ده‌ستیان بهێنیت؟ خۆشه‌ویستی ومردن ده‌توانیت له‌مردنی كه‌سێكی زۆر خۆشه‌ویستدا روبه‌روی بیته‌وه. مرۆڤ له ئه‌زه‌له‌وه له‌مردن ترساوه، چونكه ده‌زانێت رۆژێك دێت كه ده‌بێت بمرێت و ئه‌مه‌ش یاسای ژیانه. هه‌روه‌ك چۆن ژیان هه‌یه هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش مردن هه‌یه. مردن پرۆسه‌یه‌كی حه‌تمیه له ژیانی هه‌موو زینده‌وه‌رێكدا. مرۆڤ حوكمی ژیان وحوكمی مردنیش دراوه به‌سه‌ریدا، هه‌ربۆیه قورسترین چركه له‌ژیانی مرۆڤدا ئه‌و چركه‌یه‌یه كه‌له‌دایك ده‌بیت چونكه له‌م ساته ژیانه‌وه ئیتر روبه‌رووی زۆرانبازی ده‌بیته‌وه له‌گه‌ل ژیان وله‌گه‌ل مردن‌دا. مرۆڤ پێویسته فێری ئه‌وه بێت به‌هیوا بژی مرۆڤ پێویسته فێری ئه‌وه بێت به‌هیوا بژی. هه‌وڵ بدات له‌و ئیمكانیه‌ته كه‌مه‌ی كه‌هه‌یه‌تی باشترین شتی لێ دروست بكات. بۆ پیویستیه رۆحیه‌كانی خۆی بزانیت چۆن خۆشی له‌سروشت وه‌رده‌گری، ئه‌وانه‌ی كه‌نازانن چۆن به‌دوای پێویستیه رۆحیه‌كانیاندا بگه‌ڕێن له‌گول و سه‌وزایی و ده‌ریا و شاخ، له‌و كه‌ژه‌ی كه‌تۆ لات خۆشه، له‌موزیك وفه‌نتازی ژیان. به‌ڵام زانینی خۆشی وه‌رگرتن هونه‌رو فه‌نتازیه، ژیانێكی بێ كه‌ڵكیش مردنێكی زووه. چه‌ندن ژماره‌ی ئه‌و ملیارده‌رو ملیۆنه‌ری دۆلارانه‌ی كه‌نازانن بیتهۆڤن كێیه، گوێی بیستن و هه‌ستیان نیه بۆ میوزیك، چوونه مۆزه‌خانه‌و شانۆگه‌ری وخوێندنه‌وه‌ی رۆمان، ملیۆنه‌رێكی دۆلار له‌وڵاتێكی دواكه‌وتوی كلاسیك‌دا. چه‌ندن ئه‌وانه‌ی ده هه‌زار دۆلاریان سه‌رف كردبێت بۆ شوێنی ڕۆشنبیری؟ بۆ مه‌سره‌ف كێشانی منحه‌ی خوێندكارێك بۆ وڵاتێكی تر بۆ بوارێكی به‌سوود بۆ نه‌ته‌وه، هی شانۆكار، هی خوێندكار‌و نوسه‌ره هه‌ژاره‌كان. به‌ڵی ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كیفایه‌تت ئه‌دا ده‌وڵه‌مه‌ندت نه‌كات، ئه‌وا هه‌موو سه‌روه‌تی ئه‌م دنیایه‌ش ده‌وڵه‌مه‌ندت ناكات وكفنیش گیرفانی نیه. ئه‌وانه‌ی به‌هه‌ژاری ده‌ژین به‌لام به‌ده‌وله‌مه‌ندی ده‌مرن.
د. سالار حه‌مه‌سور باسیره مامۆستا له‌كۆلیجی یاسا‌و زانسته رامیاریه‌كان
|