ئیره ئارشیفی ساڵی 2011 یه
به‌ڕێزان ئارشیفی ساڵی 2011 ی کوردستان نێت نزیکه‌ی 6000 شه‌ش هه‌زار بابه‌تی جۆراوجۆری تێدایه له‌ڕێگای ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه ده‌توانیت ته‌واوی بابه‌ته‌کانی 2011 بدۆزیته‌وه
| قسه‌وباسێك له‌باره‌ی یاده‌وه‌ریه‌كان ورۆژانی پشوو له‌كوردستان.. ئامانج عه‌بدوڵا سوور |
|
|
|
| Monday, 22 March 2010 09:08 |
|
هه‌رله‌سه‌ره‌تای مانگی ئاداره‌وه ئه‌مساڵیش به‌چه‌شنی ساڵانی رابردوو رۆژانی یاده‌وه‌رییه‌كان ده‌ستی پێكرد ئیدی به‌تاڵ وشیرنه‌وه وه‌ك باسمان كرد به‌رگی جودای بۆده‌پۆشین لی ده‌بێت وریابین نابێت وناكرێت واده‌ی یاده‌وه‌رییه‌تاڵه‌كان به پشوو ئه‌نجام بده‌ین ئاخر هه‌رگیز له‌یاده‌وه‌ری تاڵ‌دا پشوو ناده‌ین پشوودان هه‌ڵگری شوناسه‌كه‌ی خۆیه‌تی مرۆڤ كاتێك پشووده‌دات كه مه‌به‌ستێتی خۆشساتی بگوزه‌رێنی، كه‌چی به‌داخه‌وه لێره‌وله‌وی هه‌ندێك قه‌ڵه‌می له‌رزۆك وئینشا نوس په‌یدابوون له‌گۆتره‌و به‌مه‌به‌ستێكی دیاریكراو قسه‌یه‌كی نێو بازنه‌یه‌كی به‌تاڵمان به‌هه‌رزان پێده‌فرۆشنه‌وه ومه‌به‌ستیشان روونه كه باهۆزێكی چه‌واشه‌كارانه‌یه وبه‌ریتمی هه‌میشه‌ییان ده‌یانه‌وێت موخاته‌به‌ی زه‌ینی سۆزمان بكه‌ن گوایه بۆچ 16ی ئادار رۆژی كیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه نه‌كه‌ینه پشوو؟رۆژی دیكه كراوه‌ته پشووی فه‌رمی؟ له‌كاتێكدا هه‌موومان ده‌ست له‌سه‌ر سنگ بۆ رۆژی 16ی ئادار به‌پێوه‌ده‌وه‌ستین وئه‌و رۆژه به‌ماته‌می ده‌گێر ین كه ناكرێت وله‌هیچ قاموسێكدا جێی نابێته‌وه كه ئه‌و رۆژه كاره‌ساتباراوییه بكه‌ینه پشوو ئاخر پشووی چی؟هه‌موو ئه‌وانه ئه‌و پرسیاره‌یان له‌خۆ كردووه كه پشوو خۆشساتی به‌دووی خۆیدا كێش ده‌كات؟هه‌ربۆیه ده‌خوازین ئه‌و رۆژه هه‌موو به‌یه‌كه‌وه به‌رگی ره‌ش بپۆشین وده‌ست له‌سه‌ر سنك به‌پێوه بۆ قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته و مه‌زلومیه‌تی هه‌ڵه‌بجه رابوه‌ستین. ره‌وایه ره‌وا...
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه. |