ئیره ئارشیفی ساڵی 2011 یه
به‌ڕێزان ئارشیفی ساڵی 2011 ی کوردستان نێت نزیکه‌ی 6000 شه‌ش هه‌زار بابه‌تی جۆراوجۆری تێدایه له‌ڕێگای ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه ده‌توانیت ته‌واوی بابه‌ته‌کانی 2011 بدۆزیته‌وه
| ئه‌گه‌ر گوڵ نینه دڕكیش مه‌بن |
|
|
|
| Tuesday, 27 January 2009 07:59 |
|
تاریق مه‌لا تاهیر: رووداوه‌كانی شاری غه‌ززه لای هه‌موو كه‌سێكی خاوه‌ن ویژدان روون و ئاشكرایه كه هێزه دڕنده و خوێنڕێژه‌كانی ئیسڕائیل به گه‌لی كورد به درێژایی مێژوو زوڵم و سته‌م و زۆرداری و ناخۆشی و ناڕه‌حه‌تی زۆری بینیوه، چاك ده‌زانی ده‌ست درێژی و سته‌م كردن و ده‌ربه‌ده‌ری و ماڵوێرانی و كاولكاری چه‌ند ناخۆشه، بۆیه جێی خۆیه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌موو گه‌لێكی چه‌وساوه دابین و هاوخه‌م و هاوسۆز بین له گه‌ڵیان، بی ئه‌وه‌ی ته‌ماشای ره‌نگ و نه‌ته‌وه و زمان و ئایینیان بكه‌ین. ئێمه‌ش وه‌كو زانایانی ئایینی ئیسلام، به‌شێكی زۆرمان له وتاره‌كانماندا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌مان كردوو هاوسۆزی و هاوخه‌می خۆمان ده‌ربڕی، بی ئه‌وه‌ی فشاری هیچ لایه‌نێك و كه‌سێكمان له‌سه‌ر بێت، ئه‌وه‌ش به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمان زانی، هه‌روه‌كو ئیدانه‌ی هه‌موو خراپه‌كاریه‌ك و زۆرداریهكمان كردووه له‌ناو خۆمان، هه‌ر له تۆپبارانه‌كانی هێزه‌كانی توركیا‌و ئێران و... هتد، به ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆمان ده‌زانین به‌رگری له خاك و نیشتمانی خۆمان بكه‌ین و منه‌ت له‌سه‌ر كه‌س ناكه‌ین، پێویست ناكا كه‌سیش موزایه‌ده‌ی كوردایه‌تیمان له‌سه‌ر بكا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی داخه ئه‌وه‌یه كه‌سانێك كه هه‌تا دوێنی ره‌خنه‌و ناره‌زاییان له وتاری مامۆستایان ئه‌وه‌بوو باسی شته هاوچه‌رخه‌كان ناكه‌ن و وتاره‌كان دووباره‌ن و زۆربه‌ی باسی نوێژوو رۆژوو زه‌كات و... هتد، ئێستا به پێچه‌وانه‌وه بوونه‌ته خه‌م خۆری خه‌ڵك و ده‌ڵێن: باسی غه‌ززه ده‌كه‌ن و نزایان بۆ ده‌كه‌ن و ئیسرائیل به كافر داده‌نێن. من هیچ گله‌ییه‌ك له‌وانه ناكه‌م، چونكه به‌لای من چۆن من ئازادم له وتاردان با خه‌ڵكیش ئازاد بێت و چ ده‌نوسی با بنوسی، چ ده‌ڵی با بڵی، به‌ڵام هه‌قوایه به دادپه‌روه‌ری و به ئینساف شت بنووسێت و خۆی كوێر نه‌كا به‌رامبه‌ر به راستیه‌كان و له ژێر كاریگه‌ری هیچ كه‌سێك و لایه‌نێكدا نه‌بی. ئیسرائیل پێویست ناكا ئێمه به كافری دابنێین، چونكه مانگی چوارده پێویست به ئاماژه‌كردن ناكا، جا نازانم چ زێده‌ڕۆییه‌ك به‌رامبه‌ر به ئیسرائیل كراوه تا ئێمه مامۆستاكان تاوانبار بكه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شتان پی خۆش نیه و به‌و شێوه‌یه له ئێمه رازی نینه، فه‌رموو به مایه‌ی خۆتان هه‌ستنه‌وه و ئێمه‌ش له‌مه‌ودوا له وتاره‌كانماندا هه‌ر باسی نوێژوو رۆژوو بۆ خه‌ڵك ده‌كه‌ین و پێمان مه‌ڵێن: باسی رووداوه واقیعیه‌كان و رووداوی هه‌فته بكه‌ن، با چیتر رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان نێن و بڵێن: باسی ژن كوشتن و مافه‌كانی ئافره‌تان بكه‌ن، با چیتر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نێن و بڵێن: باسی مادده هۆشبه‌ره‌كان و تهلقیحات بكه‌ن، با چیتر وه‌زاره‌تی ژینگه نێن و بڵێن: باسی ژینگه‌و پاك و خاوێنی بكه‌ن، با چیتر پێمان نه‌ڵێن: ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كان بكه‌ن... هتد، وه‌كو ده‌ڵێن: جارێك له دێیه‌ك مامۆستایه‌ك له وتارداندا هه‌ر باسی پێغه‌مبه‌ر (موسی) ( (سه‌لامی خوای لێبێت) ) بۆ خه‌ڵك ده‌كرد، هه‌ندی له خه‌ڵكه‌كه‌ش گله‌ییان كرد‌و چوونه لای و گوتیان: باشه مامۆستا خۆ ئێمه جوله‌كه نینه هه‌نده باسی موسامان بۆ ده‌كه‌ی؟. هه‌رچه‌نده من خۆم به پارێزه‌ری هیچ كه‌س و لایه‌نێك نازانم، به‌ڵام له راستیشدا وتاری هه‌ینی ده‌بی هه‌ڵقوڵاوی رووداوه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا بێت، ئینجا وتار بێژ ده‌بی بزانی له دونیا چ باسه، حاڵی موسڵمانان چۆنه، جه‌نابی سیستانی به‌و ته‌مه‌نه پیره‌ی خۆی زۆر ئاگاداری واقیع و هه‌واڵه‌كانی جیهانه، ئه‌ی بۆ ئێمه بێ‌ئاگا بین له‌م جیهانه‌دا؟. ئینجا كه‌سانێك به خۆیان به مافی خۆیان ده‌زانن باسی هه‌موو شتێك بكه‌ن و له ده‌رگای هه‌موو ماڵیك بده‌ن، به‌ڵام بۆ ئێمه كاتێك باسی واقیعێكی رۆژانه بكه‌ین، به گومانێكی خراپ ته‌ماشامان ده‌كه‌ن، منیش له‌گه‌ڵ ئهوهدانیمه له وتارداندا ناوی خه‌ڵك بهێنین و كه‌سایه‌تی له‌كه‌دار بكه‌ین، ئینجا هه‌ندی بابه‌تی تایبه‌تی هه‌یه ده‌كری به نووسین له‌سه‌ری بدوێین، نه‌ك له وتاردان، نابی ئێمه هه‌موو هه‌وڵ و كۆششمان ته‌رخان بكه‌ین بۆ وتاردان و زمانی نوسین و قه‌ڵه‌میش فه‌رامۆش بكه‌ین، كه به داخه‌وه هه‌ندی له مامۆستایان وازیان له نووسین هێناوه، ئه‌گه‌ر هه‌نجه‌تیان ئه‌وه‌یه بابه‌ته‌كانیان بڵاوناكرێته‌وه، به‌ڕای من جێیه‌ك هه‌ر ده‌بی بڵاوی بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر نا سایته‌كانی ئینته‌رنێت زۆرن بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه به شێك له مامۆستایان نازانن كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت به‌كار بهێنن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو خولانه‌ش كه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆی كردوونه‌ته‌وه. له كۆتاییدا هه‌ق وایه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له هه‌وڵی ئهوهدابی كه ئاستی وتاره‌كان به‌رز بكاته‌وه و هانمان بدا بۆ ئه‌وه‌ی وتاره‌كان واقیعی بن، نه‌ك به‌ره‌و دواوه‌مان بكشێنێته‌وه و له سه‌نگه‌ری كه‌سانێك راوه‌ستی كه نه حه‌ز به ئێمه ده‌كه‌ن و نه ئایینهكهشمان، بۆیه هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان رێزمان كه‌م بكه‌نه‌وه‌و لهكهدارمان بكه‌ن، هه‌رچه‌نده هه‌وڵی باشیان داوه، به‌ڵام جار به‌جاریش بێئومێدمان ده‌كه‌ن.
|