ئیره ئارشیفی ساڵی 2011 یه
به‌ڕێزان ئارشیفی ساڵی 2011 ی کوردستان نێت نزیکه‌ی 6000 شه‌ش هه‌زار بابه‌تی جۆراوجۆری تێدایه له‌ڕێگای ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه ده‌توانیت ته‌واوی بابه‌ته‌کانی 2011 بدۆزیته‌وه
| ڕه‌شه‌بای وه‌رزێک … شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د بچکۆل |
|
|
|
| Tuesday, 27 January 2009 06:01 |
|
ب چاوی له‌ڕووتا هه‌ڵهێنا ئاره‌زوویه‌ک له‌دوای دۆزه‌خی ئه‌م مه‌رگه‌چیت پێ ئه‌دا توڕه‌بوونت له‌باوه‌شی په‌شیمانی... ده‌رگای شانۆیه‌ک دائه‌خات هێدی هێدی له‌گه‌ڵ ته‌می حه‌زه‌کانت، ووردت ئه‌کات ئیتر ڕۆژا نی ڕابردوو له‌ده‌فته‌ری یاده‌کانما ئه‌سڕێته‌وه نه‌نێرگزو نه‌گوڵاڵه‌ش له‌باخی تۆ بۆن ناکه‌م و ناچنمه‌وه ئه‌مه‌دوا ووشه‌ی خه‌مێکه‌سا ڵانێکه‌ڕۆحم ئه‌خوا له‌باڵای خۆ شه‌ویستیت ئه‌با و وورده‌وورده‌جوانیت به‌ره‌و پیری ئه‌با ئه‌بێ قه‌ده‌ر چی له‌پایز ئاڵانبێ... وا گه‌ڵاکان به‌هه‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شه‌با بارگه‌و کۆچیان ئه‌گوێزنه‌وه ته‌مه‌ن هێنده‌ی پێ نه‌ماوه، خه‌زان با ڕو له‌ماڵمان کا ئه‌مڕۆش نه‌بێ سبه‌ی پایز که‌پرێکی نوێم هه‌ربۆ ئه‌کا بۆ یه‌ڕۆحم به‌ده‌ستی خۆم له‌ناو دڵما ده‌ر ئه‌هێنم ئه‌گه‌ر دڵیش ڕازی نه‌بێ ئه‌ویش دوا جار ئه‌خه‌وێنم جارێکی تر نه‌پێلوی چاو نه‌سیما و نه‌زه‌رده‌خه‌نه‌ی ڕووی من به‌میوانیش نایه‌نه‌وه‌سه‌ر ئه‌وڕێیه‌ی تۆی پیا ئه‌ڕۆیت مه‌گه‌ر سوتفه‌له‌یه‌کمان بات هه‌ره‌سی ڕقم نه‌رم کات ده‌نا بڕۆ جارێکی تر بۆ سه‌ردانیش مه‌یه‌ره‌وه هه‌واری من چۆڵ و هۆڵه‌و جێگا ی تۆی تیا نابێته‌وه من تازه‌دوای ساڵانێکی پڕ له‌نووری خۆ شه‌ویستی چیت پێ بڵێـم که‌تۆ چوار چاو که‌ژاڵی دڵ غه‌رقی دنیای ماته‌م ئه‌که‌یت له‌پێناوی بو نی خۆتا ڕه‌شه‌بای وه‌رزێک هه‌ڵ ئه‌که‌یت بۆ نازانی دوو سوێسکه‌ی دڵ، دوو ئاوێنه‌ی ڕونی ژیان له‌گه‌ڵ خۆتا ڕا پێچ ئه‌که‌ی، له‌گێژه‌نی ونبوونێکا، ونیان ئه‌که‌یت؟ ئیتر ده‌ستی نه‌زانینت له‌ژێر چه‌نه‌ی په‌شیمانی دادت نادات که‌ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ری و خۆ شه‌و یستیم له‌غو ر به‌تا گڕ تێ به‌ر ده‌یت...
... . سوید
|