ئیره ئارشیفی ساڵی 2011 یه
به‌ڕێزان ئارشیفی ساڵی 2011 ی کوردستان نێت نزیکه‌ی 6000 شه‌ش هه‌زار بابه‌تی جۆراوجۆری تێدایه له‌ڕێگای ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه ده‌توانیت ته‌واوی بابه‌ته‌کانی 2011 بدۆزیته‌وه
| زمانی دۆران وبردنه‌وه له‌په‌راوێزی كۆتایی شه‌ری غه‌زه‌دا |
|
|
|
| Monday, 26 January 2009 19:50 |
|
ئامانج عه‌بدوڵا سوور: له‌گه‌رمه‌ی شه‌ری غه‌زه‌دا گروپی ناتوری كارتای یه‌هودی له ته‌واوی ئه‌وروپا دا خۆپیشاندانیان سازدا به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان شه‌ری غه‌زه كۆمه‌ڵێك دیمه‌نی تاڵی به‌دوای خۆیدا كێشكرد بۆ كورد له‌هه‌موو گه‌لانی تر زیاتر هه‌ژێنه‌ر بوو ئاخر ئێمه له‌وه سه‌ختریشمان بینیوه. هه‌ربۆیه ئه‌وه‌نده‌ی به‌دوای كۆڤانی دیمه‌نه‌كانه‌وه بووین ته‌نی له دۆخه‌كه‌وه وردنه‌ده‌بوینه‌وه ئاخر خۆ حه‌ماسیش چكلێت وگوڵی نه‌گرتۆته ئیسرائیل بۆجارێكیش ئه‌م پرسیاره‌مان له‌خۆمان نه‌كرد؟ ئه‌ودیمه‌نانه كه‌سانگه‌لێكی جوله‌كه‌ی په‌لكێشكرد تائاستی خۆپیشاندان وسوتاندنی كارتی شوناسیان كه‌چی دیمه‌نی تاوانه‌كانی حه‌ماس ده‌رهه‌ق به جولكه وته‌نانه‌ت خودی فه‌له‌ستینیه‌كان خۆشیان هه‌ر له‌گوله‌بارانكردنی دیله‌كانی سه‌ربه‌فه‌تح و تابه‌كارهێنانی ژن ومناڵی غه‌زه وه‌ك قه‌ڵای به‌رگری مرۆیی تاقه ناره‌زاییه‌كی له‌نێو عه‌ره‌بدا نه‌نایه‌وه، له‌وه‌ش بترازی قه‌سامیه فۆبییه‌كانیان كرده میدالیای شانازی عروبه‌یان!!ئه‌م دیمه‌نه هێند كه‌له‌ته‌زێنه تائه‌وئاسته‌ی شوناسی عه‌ره‌بت له كۆنگره فشۆڵه لێكهه‌ڵوه‌شاوه‌كه‌یان دا بۆ وردتر ده‌كاته‌وه كه‌بۆجارێك دان به‌كیان ونه‌ته‌وه‌یه‌كدا نانێن كه‌بوونی هه‌یه معمه‌رقه‌زافی سه‌ركرده‌ی لیبیای لێده‌رچێت كه‌داوای ده‌وڵه‌تێكی هاوبه‌شی عه‌ره‌بی جوله‌كه ده‌كات ئه‌وانی دیكه پربه‌گه‌رویان هاوارده‌كه‌ن بۆ نه‌مانی نه‌ته‌وه‌یك كه بوونی هه‌یه ئه‌م كلتوری پر له‌غه‌زوی عاره‌ب خۆیه‌تی كه له غه‌زووی ژه‌هراوی سه‌رده‌می خه‌لافه‌ته‌وه پشتاوپشت بۆی ماوه‌ته‌وه بروابوون به‌چه‌مكی هێز بردونی به‌ره‌و ئه‌و خه‌یاڵ پڵاوه‌ی له‌خۆیان زیاتر كه‌سی دی نه‌بێت، ئه‌وه‌بۆیه له‌هه‌رشه‌رێكدا به‌رامبه‌ر به‌دۆراو له‌له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن وخۆیان براوه لای ئه‌وان گرنگ ئه‌وه‌یه ماونه‌ته‌وه، ئه‌وده‌مه‌ی حه‌ماس له‌سه‌دا شه‌ستی ژێرخانی ده‌ته‌پی وسه‌دان مقاومی!!له‌به‌ركانی جه‌نگدا دیل ده‌بێت وله‌دوارۆژه‌كانی شه‌ردا سه‌ركدره‌یه‌كی وه‌ك سیام له‌ده‌ست ده‌دا هێشتا زۆرنای سه‌ركه‌تنی به‌ده‌مه‌وه‌یه ئاخر ئه‌وه‌به‌لایه‌وه سه‌ركه‌وتنه ژونكه خۆشی ده‌یزانی كه‌كوژێته‌وه هه‌رنیه ماوه!! عه‌ربێك وئه‌وی تر به ئه‌ندازه‌ی تاڵه مویه‌ك جیاوازنیه له‌وپه‌ری چه‌پیانه‌وه تائه‌وپه‌ری راست له‌مه‌شرقیانه‌وه تامه‌غریب هه‌موویان كۆكن له سه‌رتاقه چه‌مكی له‌نێوبردنی به‌رامبه‌ر كۆده‌بنه‌وه له‌سه‌ر سفره‌ی تاعونی غه‌زو!!كه‌چی هه‌رله‌خه‌یاڵی حوشتر ودنیای یۆتۆپی ته‌ی ده‌كه‌ن!! ئه‌وه‌بۆیه له‌عیراقیش به‌ئه‌ندازه‌ی عروبه‌ی خۆیان بیرده‌كه‌نه‌وه‌وهه‌نگاو ده‌نێن ره‌نگه ئه‌وه‌هنترینیان به‌ر عێراق كه‌وتبن بۆیه تاقیه‌ت ده‌بێت بانگ بۆ چاره‌سه‌ر هه‌ڵبدا و ئه‌وان هه‌ر كۆسپی دێننه رێگه ئاخر ئه‌وان هه‌ربه‌چه‌مگی هێز بیربكه‌نه‌وه بۆیه ده‌بێت به‌هێز وه‌ڵام بدرێنه‌وه.. ئامانج عه‌بدوڵا سوور |
| Last Updated on Thursday, 16 April 2009 20:40 |