|
گه‌لی کوردی سته‌م دیده و خاک ومال و ژیان لێ داگیرکراوو چه‌وساوه له ژێر چنگی داگیرکه‌رانی کوردستان، وه‌ک هه‌موو میلله‌تانی سه‌ر ئه‌م ڕووی زه‌مینه زمانێکی تایبه‌ت به خۆی و و پاراوه‌و شیرین و گه‌واراو ده‌وله‌مه‌ندی خودی هه‌یه و له هه‌موو ڕۆژگارانێ دا له سایه‌ی مامۆستایان و سه‌روه‌رانی خۆیه‌وه، توانیویه‌تی که زمانی زگماکی خۆی بپارێت و وه‌ک زمانێکی نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌تا ئه‌مڕۆکه‌ش هه‌ر له بره‌وو پێشکه‌وتن دابێت، گه‌لی کورد که ساله‌های ساله ئه‌م زمانه شیرینه‌ی باوانی خۆی له چنگ تواندنه‌وه‌و نه‌مان له ژێر چنگی ئه‌و هه‌موو دڕنده داگیرکه‌رانه‌ی تازی و ڕۆمی و عه‌جه‌م که هه‌میشه هه‌ولی نه‌مانی زمانی گه‌لی کوردیان زۆر داوه‌و، هه‌تا ئه‌م ساته‌ش له لایه‌ن گه‌لێ له داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه دانیان به‌کوردو زمانه‌که‌ی نه‌هێناوه و زمانی کورد به زمانێکی پوخت وله‌بارو ته‌واو‌عه‌یار و جوانی گه‌لی کورد نازانن و ئێستاش دنه‌ی له‌ت له‌ت کردن و هه‌ولی سوک کردنی زمنی کوردی هه‌روا ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت په‌یڤیشیان به‌م زمانه شیرینه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد ساله‌هایه قه‌ده‌غه کردووه و گه‌لی کوردیان به تورکی چیا ناو بردوه و، کوردستانی خاکی کوردیان به نیشتمانی خۆیانه‌وه ژماردوه‌و، لێ نه‌گه‌ڕاون که گه‌لی کوردیش وه‌ک تورک و عه‌جه‌م و عاره‌ب له سه‌ر خاکی خۆی دا خاوه‌نی کیانی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیه‌وه بێت و کورد‌و کوردستانیش سه‌ربه‌خۆو ڕه‌هاو ئازاده بێت، جگه له‌وه‌ش به هه‌موو شێوه‌یه‌که‌وه په‌لاماری کوردستانیان داوه و خاکی کوردیان به زۆر داگیر‌و وێران کردووه و گه‌لی کوردیان ڕه‌تاندووه، دیاره که هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌کیش له‌م جیهانه دا به بوونی زمانی تایبه‌تی خۆیه‌وه به نه‌ته‌وه ده‌ژمێردرێت و ناو ده‌بردرێت، ئه‌گه‌ر زمان نه‌بوو نه‌ته‌وه‌ش نابێت، هه‌ر بۆیه‌شه که دوژمنان زۆریان هه‌ولداوه و هه‌ول ده‌ده‌ن بۆ تێک‌شکاندن و نه‌مانی زمانی کوردی، به‌ڵام گه‌لی کورد تا ئه‌مڕۆکه له گه‌ل ئه‌و هه‌موو زوڵم و زۆرداری و چه‌وساندنه‌وه‌شیدا، مه‌ردانه‌و دلێرانه زمانی خۆی له تواندنه‌وه‌و نه‌مان له گه‌ل ئه‌و هه‌موو شێوه جیا جیایه‌ی خۆیه‌وه که زمانی کوردی پێ د‌ڵێن پار‌استووه، زمانی کوردی که بریتیه له زۆر زاراوه‌ی شیرین و جوان و تایبه‌ت به هه‌ر ناوچه‌یه‌کی کوردستانه‌وه که ئه‌م شێوه‌زارانه زۆره‌و هه‌ر مامۆستا‌و هۆزانوان و ئه‌وانه‌ی که خزمه‌تیان به زمانی شیرینی کوردی کردوه‌و له فه‌وتان و نه‌مان ڕزگاریان کردووه، ئه‌وا له ده‌ڤه‌ره‌که‌ی کوردستانی خۆیانه‌وه به شێوه‌زاره‌که‌ی کوردی شیرینیان نوسیوه‌و بوونه‌ته چرای ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی کورد‌و کوردستان و پاراستنی زمانی شیرینی کوردی، ئه‌وان سه‌یداو شامێرانه هێنده زۆرن که ده‌توانین به‌ده‌ها ڕۆمان و باس وخواس و گه‌لێ شێکردنه‌وه‌یان له سه‌ر بنوسین و باسیان لێوه بکه‌ین. وا ئه‌مجاره‌ش له‌م به‌شه‌دا گیانی مامۆستای مه‌زن و هۆزانوانی ناودارو به توانا و دیار‌و زمان شیرین و پاراوه و ئه‌ستێره‌ی گه‌شی زاراوه‌ی کوردی هه‌ورامی، که ئه‌ویش وه‌ک مانگی تابانی ئاسمانی به‌رزی کورده‌واری ناوی له ناو مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی‌دا بۆ هه‌تایه ده‌دره‌وشێته‌وه، له‌م به‌شه‌دا چه‌ند هۆزانێکی ده‌خوینینه‌وه ده‌نوسین و باسی لیوه ده‌که‌ین، ئه‌وسه‌یدایه مه‌زنه جه‌نابی مامۆستا‌و زانا‌و مه‌زن و بلێمه‌تی کورد، سه‌یدای لێ هاتوو و هۆزانوانی مه‌زنی کورد نه‌مر حه‌زره‌تی، ، مه‌وله‌ویه‌ی، ، که یه‌کێکه له مامۆستا‌و زاناوشاره‌زاو شاعیر‌و فه‌یله‌سوفی ڕۆژگارانی خۆی. که به ناز ناوی، ، مه‌وله‌وی، ، ناوی ده‌رکردووه و به شێوه‌ی هه‌ورامی تا بڵێی هۆزانی جوان و له‌بارو ڕێک و پیکی کلاسیکی و هۆنیته‌وه و گه‌لێ له به‌رهه‌می به نرخی بۆ کورد‌و کوردستان به‌جێ هێشتووه، که سودێکی زۆریان هه‌یه بۆ خوێندنه‌وه‌و زانیاری و زانسته‌کانه‌وه، ئه‌و سه‌روه‌ره ناوی عه‌بدولره‌حیم کوڕی مه‌لا سه‌عیده، ، به شه‌ش پشته‌وه ده‌چێته‌وه سه‌ر مامۆستا مه‌لا ئه‌بووبه‌کری موسه‌ننیفه‌وه، ئه‌و سه‌روه‌ره واته مه‌وله‌وی ئه‌و زاته هێژایه له ساڵی 1806 له گوندی، ، تاوه‌گۆز، ، له ناوچه‌ی هه‌ورامان چاوی هه‌ڵیناوه و، له ساڵی 1882 مالاوایی له جیهاندا کردووه. ئه‌و مامۆستا‌یه‌و سه‌یدایه نه‌مره وه‌ک هه‌موو هۆزانوانانی کورد ئه‌سپی زانستی و هونه‌ری خۆی تاو داوه‌و خزمه‌تی به مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی کوردوه و، بۆیه‌که بۆ هه‌تایه ناوی ئه‌و سه‌یداو مه‌زنه له ناو مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی‌دا به زێر ده‌نوسرێته‌وه و قه‌ت نامرێت، دیاره که هه‌موو ئه‌وان مامۆستا و بلیمه‌ت و شاره‌زاو زنایانه هه‌میشه به دل وبه گیان شانازیان به زمانی شیرین دایک و باوکیانه‌وه کردوه‌و به زمانی زگماکی خۆیانه‌وه هۆزانیان هۆنیوه‌ته‌وه و شتی سه‌رده‌م و ڕۆژگارانی خۆیان بۆ گه‌ل ونیشتمانیان ڕوون کردۆته‌وه و، به داگیرکه‌رانی کوردستانیان گوتووه که کورد نامرێت وهیچ هیزێکیش نیه بتوانێت که زمانی شیرینی کوردی له ناو به‌رێت وبیتوێنته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌ستێکی پیرۆزی نه‌ته‌وایه‌تی و خاک و نیشتامانیه‌و جێگای شانازی کورد‌و کوردستانه، هه‌ر بۆیه‌شه که ده‌بینین مامۆستا ودڵسۆزانی کورد له ڕابوردودا سرودی ژیان و مانی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان به زمانی شیرینی کوردی بۆ کورد‌و کوردستان چڕیوه‌و، زۆر سه‌رکه‌وتوانه هۆنراوه‌ی به پێزی کلاسیکی و نوسینی له باریان بۆ گه‌ل و نیشتمانیان داڕشتوه‌و نوسیویانه، که ئه‌وان هۆزان و نوسین و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی ئه‌وان مامۆستا‌و زانا‌و گه‌وره مه‌ردانه، بۆ هه‌میشه هێمای هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و خۆشه‌ویستی و سه‌رکه‌وتن و خه‌بات وتێکۆشانی بێ وچانن بۆ کورد‌و کوردستان
1806 - 1882
خامه شـه‌ق وه‌رده‌ن ده‌م مه‌کــــــرده‌وه
زار زار مــــــه‌نــــــالــــۆ وه‌ده‌م ده‌رده‌وه
تۆ پا شــــــکه‌سته‌ی به‌ردهه‌رده‌ی ده‌رد
جه‌م‌کۆت، مه‌ینه‌ت، ته‌ن‌لاغه‌ر، ڕه‌نگزه‌رد
یا له شوێنێکی تردا چه‌نده به ناسکی وجوانی ده‌فه‌رموێت و ده‌ڵێت:
ئه‌مشـــه‌و دیاره‌ن با‌نگم بێ شه‌رمه‌ن
زایه‌له‌ی سه‌متۆر، که‌لله‌که‌م گه‌رمه‌ن
یاخودئاوا هه‌ستی دڵی خۆی ده‌هۆنێته‌وه‌و ده‌ڵێت:
شــــه‌ون خـــه‌لوه‌ته‌ن مـاڵ بێ ئه‌غیاره‌ن
ئاله‌م گشت خه‌فته‌ن، دۆس خه‌وه‌رداره‌ن
له شوێنێکی تر داده‌فه‌رموێت و ده‌ڵێت:
گول چۆن ڕووی ئازیز نه‌زاکه‌ت پۆشــــان
وه‌فراوان چۆن ســه‌یل دیده‌ی من جۆشان
یا خود له‌م دوو دێره‌دا ئاوا سرودی هه‌ست و ده‌روونی خۆی ده‌چڕێت و ده‌یهونێته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت:
های جه شــنۆی وه‌ش، ڕوح ئه‌فزای کاوان
ئای جه شاخه‌ی تاف، ســافی ســــــه‌راوان
یان له سوێنێکی تردا ئاوا ده‌فه‌رموێت و ده‌ڵێت:
قاران قه‌تاران، قولینگان حـــه‌وایی
حه‌یفه‌ن باڵاکه‌ت شه‌و به ته‌نیایی
وه‌یان حه‌زره‌تی مه‌وله‌وه‌ی به‌م شیوه شیرین و مه‌زن و جوانیه‌وه په‌رواز ده‌کات و یئلهامی هۆزانی خۆی دهده‌ڕازێنته‌وه و تا ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی سروشتی جوانی هۆزان و ئاوا ده‌ڵێت:
باله‌خانه‌ی جه‌م، دڵ دیوانی تۆن
بانه‌ناو وه‌خاک ئاســــــتانی تۆن
تکه‌ش عجز کرد، خه‌یاڵت تێسدا
ئازیز بۆ جارێ پا بنێیه پێشــدا
من پێم وایه که مه‌وله‌وی هێنده مه‌زن و زناو به توانا بووه، که ده‌توانم بڵێم له‌م ڕۆژگارو داهاتوشدا که‌متر که‌سان هۆزانوانانی ئه‌وا ده‌بنه‌وه که بتوانن له روی جوانی و فه‌لسه‌فه‌و مانای له‌بارو پڕ له خۆسه‌ویستیه‌وه ئاوا په‌یداببنه‌وه و خۆیان له قه‌رای جه‌نابی مه‌وله‌وی بده‌نه‌وه.
ده‌با لێره‌دا به‌م پارچه هۆزانه‌ی مه‌وله‌وی نه‌مر که‌ێی دڵی خۆمان شاد بکه‌ین و مێشکی خۆمان بۆ چه‌ند ساتێک زاخاو بکه‌ینه‌وه و، له گه‌ل ئه‌م زاته مه‌زنه دابین و به دڵ و گیانه‌وه هه‌زاران سلاوی نه‌مری و خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌و سه‌یدایه هه‌رده‌م زیندووه‌مان بنیرین و گیانی بۆ هه‌میشه شادتر بکه‌ین و، وه‌ک هه‌موو هۆزانوانان و گه‌وره‌مه‌ردانی کورد سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازیشی بۆ دابنه‌وێنین، که ده‌فه‌روێت ئاو ده‌ڵێت:
زۆسانه‌ن‌وه‌ی ڕه‌نگ، وه‌گه‌ردن یاوان
گێجـیان لول گێــج، کلێـله‌ی کـــاوان
چه‌شیرین‌زه‌ڕگه‌ر، هه‌وای‌تۆفی‌سه‌رد
گوشـواره نه‌گوش، نه‌ونه‌مامان‌که‌رد
په‌ی نیگای بالای نه‌مامی بێ گه‌رد
یه‌خ ئایێنه گرت، به‌مچارشێوئاوه‌رد
ئه‌ی‌مه‌حبوب‌خاس‌وه‌ی‌به‌نای‌ته‌مــام
مه‌نالۆپه‌ی‌به‌زم‌ساقی‌وشێه‌شـه‌وجام
ساقی پاک نیه‌ن‌چه‌سه‌ردی ده‌ی دی
هه‌وا وه‌ش که‌رۆ، ه‌شه‌ی نۆشای مه‌ی
ئاخر، سه‌رمه‌شقه‌ن‌په‌ره‌ی مه‌یخۆران
وارده‌ی‌ی و به‌رده‌ی وه‌یارده‌ی یاران
زوانکه‌ی ســــــــۆزو ده‌سته‌که‌ی پیاله
بکیـــــــــانۆ ڕێــــزو ڕه‌حمــه‌ت پــــیاڵه
ڕه‌حمـــه‌ت وه‌ڕووی خاک، ڕستگاراندا
پیــــــــــــاله‌دا وه‌ده‌م، ئینــــــتزارانـــدا
دێره‌ن با ئێمه‌یــــــچ، نه‌ی گـوزه‌ره‌وه
جـامێ وه‌سه‌ر نین، ده‌ست وه‌سـه‌ره‌وه
*
مرۆڤ که چاوی به دیوانه‌که‌ی مه‌وله‌وی نه‌مر ده‌خشێنی و لاپه‌ره پڕ له نرخه‌کانی دیوانکه‌ی هه‌ڵده‌داته‌وه، چاوی به گه‌لێ له هۆزانی گه‌واراو شیرین و جوان و پڕ له مانای خۆشه‌ویستی و جیهانێ له فه‌لسه‌فه‌و زانین و جوانی و له‌بارو، پڕ له مانا ده‌که‌وێت، که هه‌رگیز ده‌ستت له هه‌لدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه زێڕینه‌کانی دیوانی ئه‌و هۆزانوانه گه‌وه‌ره‌و مامۆستای وێژه‌و ئه‌ده‌بی کوردی حه‌زره‌تی مه‌وله‌وی شل نابێت و، هه‌میشه حه‌ز به‌وه ده‌که‌یت که هۆزانه‌کانی بخوێنیته‌وه و وازیان لێ نه‌هێنیت، که ئه‌و دیوانه به‌نرخه‌ی سه‌یدای نه‌مر مه‌وله‌وی بۆ ئه‌وه ده‌بێت که ده‌ها په‌رتوکی به‌سود و دکتۆرای شانازی له سه‌ر ئه‌و هۆزانانه بنوسرێته‌وه‌و شێ بکرێنه‌وه. هه‌زاران هه‌زار سلاو له گیانی پاکی نه‌مرت بێت ئه‌ی سه‌روه‌رو مامۆستا‌و جێگای شه‌نازی نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و کوردستان جه‌نابی مامۆستا مه‌وله‌وی تاوه‌گۆزی. دریژه‌ی هه‌یه بۆ به‌شیکی تر له ناوی هۆزانوانێکی نه‌مری ره‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|