Skip to content
You are here:

ئیره‌ ئارشیفی ساڵی 2011 یه‌

به‌ڕێزان ئارشیفی ساڵی 2011 ی کوردستان نێت نزیکه‌ی 6000 شه‌ش هه‌زار بابه‌تی جۆراوجۆری تێدایه‌ له‌ڕێگای ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌توانیت ته‌واوی بابه‌ته‌کانی 2011 بدۆزیته‌وه‌

له‌ ساڵیادی ڕۆژی له‌ دایك بوونم چه‌بكێ گوڵ هه‌گبه‌یه‌ك پڕ له‌ هه‌نسكی فیراق بۆ سه‌ر گۆڕی دایكی ئازیزو هه‌میشه‌ له‌ یادم … سه‌رهه‌نگ خامۆش PDF Print E-mail
Monday, 26 January 2009 19:33

هێنده‌ی دووری هه‌ناسه‌یه‌ك

كه‌ له‌ سه‌فه‌رێكه‌وه‌ جێمابێ

ته‌مای گه‌ڕانه‌وه‌ی

له‌ قه‌راخی ئاوازێكی (مۆزارت)

 جێ هێشتبێ

ئه‌وه‌نده‌ی دووری چاوه‌كانی عه‌ده‌م

كه‌ له‌ شوێن پێی

هه‌نگاوه‌كانی (زۆربا) ڕاده‌مێنێ

دوورم لێت

چۆن پێت بگه‌م؟

مه‌گه‌ر ئاوێزانی

تارماییه‌كانی قه‌ده‌ر بم

په‌نجه‌كانم

له‌پرچی ئاسمان بئاڵێنم

تا له‌ باوه‌شی یه‌قیندا هه‌ڵمگرێ

بمداته‌ ده‌ست (با) كه‌ی (سوله‌یمان)

بێم... حه‌ریفت بم

ته‌مه‌ن خۆی خسته‌

نێو مالۆچكه‌یه‌ك پڕ له‌ بیره‌وه‌ری

یه‌قین بووم

له‌ ڕه‌حمه‌ته‌كانی خودا

له‌ پاڕانه‌وه‌ی (ئاده‌م)

له‌ به‌رده‌م سوره‌ته‌كانی عیشق

ئه‌مشه‌و

شه‌وی له‌ دایكبوونمه‌

شه‌وی تروكانی

پێلوی چاوی شاعیرێكه‌

بۆ گه‌ڕان

 به‌ دوای گومانه‌كانی ئه‌زه‌ل

به‌دوای وشه‌كانی شیعرێك

كه‌ هه‌رگیز نه‌یتوانی

ناونیشانێكی بۆ داڕێژێ

شه‌وی گلدانه‌وه‌ی

خه‌ونه‌كانی منداڵیمه‌

له‌ به‌رده‌م

تارماییه‌كانی سه‌راب

كه‌چی نه‌ قه‌ده‌ر لێی پێچامه‌وه‌

نه‌ ڕۆژگاریش

گوێی له‌ سه‌دای ئازاره‌كانم ڕاگرت

* (نه‌ دایكیشم

گۆرانیه‌كه‌ی بۆ هۆنیمه‌وه‌)

ئه‌ی شكۆفه‌ترین

خه‌می لێك دابڕان

ئه‌ی جوانترین دایك

تۆ له‌ كوێی؟

له‌م سه‌فه‌ره‌

بێزار نه‌بووی

من هه‌موو كات

له‌ تارمایی گه‌ڕانه‌وه‌ت ڕاده‌مێنم

ده‌ستێكم پڕه‌

له‌ چه‌پكێ گوڵی باخچه‌كه‌مان

ده‌سته‌كه‌ی تریشم

به‌ هه‌ناسه‌كانی به‌زه‌یی سپاردووه‌

تا په‌نجه‌كانم

له‌ ته‌نیایی هه‌ڵده‌وه‌رێن

هه‌ر چاوه‌ڕوانتم...

Xamosh_s@hotmail. com

* (هه‌موو ساڵێك له‌م شه‌وه‌دا دایكم به‌ ده‌نگه‌ پڕ له‌ سۆزه‌كه‌ی به‌ گوَرانیه‌ك جه‌ژنی له‌ دایك بونمی ده‌ڕازانده‌وه‌)