
ئه‌مڕۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان به قۆناغێكی ناسكدا تێده‌په‌ڕێت كه ده‌رفه‌تی لێكترازان و پارچه‌بوون مه‌حاڵه بۆی چونكه دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌هه‌وڵی بێوچانی ئه‌وه‌دان كه درز بخه‌نه نێو ریزه‌كانمانه‌وه" ئه‌مڕۆ مه‌لاكان بوونه‌ته ئه‌و ئامرازه‌ی كه ماوه‌یه‌كه ده‌خوازن له‌ژێر پارێزگاری كردن له ئایین ئه‌و درزه یاخود ئه‌و رۆڵه بگێڕن كه داگیركه‌ران پێویستیان پێیه‌تی بۆیه هه‌ر رۆژه‌ی مه‌هانه بۆ شتێك ده‌هێننه‌وه رۆژێك (جێنده‌ره و رۆژێك خه‌ته‌نه‌یه و رۆژێك رێژه‌ی ئیسلامه له‌و هه‌رێمه و رۆژێك وه‌ڵامی نووسه‌ران و رووناكبیرانه و رۆژێ فه‌توای سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندان و ئازادیخوازان) كه پێمان وایه حزبه ئیسلامیه‌كان له پشت هاندان و پف كردنی ئه‌و مه‌لایانه‌ن " به‌ڵگه‌ش بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستیه ئه‌وه‌یه كه هه‌ركه‌سێ له میدیای ئیسلامیه‌كان بڕوانێت له‌م ماوه‌یه ئه‌م راستیه‌ی بۆ رۆن ده‌بێته‌وه" ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌رهه‌ق به دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ ئه‌نجامدراوه به‌دڵنیاییه‌وه به‌یانی هه‌مو لایه‌كمان ده‌گرێته‌وه بۆیه پێویسته ئاین بگنه‌ڕێته‌وه بۆ شوێنی بنه‌ڕه‌تی خۆی كه مزگه‌وته نه‌ك ئامرازێك به‌ده‌ستی ئیسلامی سیاسی و بۆ مه‌رام و پیلانه‌كانی دوژمنانی كورد له كوردستان به‌كاری بهێنن و ببنه مایه‌ی ئاژاوه‌گێڕی له‌كوردستان و بیری ئازادی تیادا بكوژن" هه‌روه‌ها یاساش پێویسته به یاسای كۆنه به‌عس كارنه‌كات و ره‌چاوی ئه‌وه‌بكات كه ئه‌و هه‌رێمه ئه‌مڕۆ ده‌خوازێت خۆی به‌هه‌رێمێكی دیموكراس و ئازاد بناسێنێت و با یاساش نه‌بێته داروده‌سته‌ی سیاسیه‌كان و كۆنه‌په‌رستان" مادده‌ی 403 كه هه‌موو ده‌نگێكی ئازاد كپ ده‌كات چونكه ئه‌و مادده‌یه له‌گه‌ڵ هاتنه سه‌ركاری (سه‌دام) ی گۆڕبه‌گۆڕ له یاسای سزادانی عێراقی جێگیركرا كه ئه‌و مادده‌یه رێگره له پێشكه‌وتنه دیموكراسیه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه"پێویسته حكومه‌تیش راستگۆیانه خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه نه‌ك له‌لایه‌ك بانگه‌شه‌ی ئازادی و دیموكراسی بكات و له‌لایه‌كی تر پاڵپشتی له كپ كردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئازاد بكات" نه‌ك حكومه‌ت به یاسای كۆنه‌كانی سه‌رده‌می به‌عسیه‌كان ئازادی بداته دادگا" ئێمه وه‌كو كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نووس و رۆشنبیر ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه و ئاگاداریه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موو لایه‌كمان له‌هه‌مبه‌ر ئیسلامی سیاسی و بڕیاری دادگا و دووڕوویی حكومه‌ت به‌رامبه‌ر به ئازادیه‌كان ئه‌م كامپینه سازده‌ده‌ین و دواتریش له‌م ڕۆژانه رێپێوانێك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سازده‌ده‌ین" ئه‌گه‌ر ده‌خوازیت به‌شدار بیت به نامه‌یه‌ك ئاگادارمان بكه‌وه.
This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it
+9647704452628
1- شێرزاد عومه‌ر مه‌حمود/ سه‌رنووسه‌ری (گۆڤاری ئێوه)
2- مه‌ولود ئافه‌ند/ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (ئیسرائیل – كورد)
3- سه‌روه‌ت محه‌مه‌د ره‌حمان/ به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی (گۆڤاری ئێوه)
4- رزگار كۆچه‌ر/ رۆژنامه‌نووس/ دیكۆمێنتار
5- دڵزار حه‌سه‌ن/ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس
6- خالید ده‌ربه‌ندی/ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس
7- سیروان گه‌ڕه‌شێخانی/ ئه‌دیب و شاعیر
8- نه‌جات عومه‌ر/ نووسه‌ر
9- هاژه هه‌ولێری/ نووسه‌ر و وه‌رگێڕ
10- رێكخراوی رێگا بۆ پرسه نیشتمانیه‌كان
11- شوان عه‌زیز/ رۆژنامه‌نووس
12- یادگار ئه‌حمه‌د/ قوتابی
13- نه‌شوان ئه‌حمه‌د/ خوێندكار
14- چیار ئه‌حمه‌د سالار/ دیزاینه‌ر
15- هه‌مه‌وه‌ند ئه‌حمه‌د/ چالاكوان له بواری ژینگه
16- نه‌سرین جه‌لال/ فێرخواز
17- رووخۆش حه‌مه‌كه‌ریم/ چالاكوان له بواری مافی مرۆڤ
18- مه‌لا محێدین به‌درخان/ ئیمام خه‌تیب
19- سه‌نگه‌ر سه‌لیم/ رۆژنامه‌نووس/ په‌یمانگه‌ی راگه‌یاندن
20- كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیب/ نووسینگه‌ی باشوور
21- عه‌دنان كۆچه‌ر/ نووسه‌ر/ له‌نده‌ن
22- مه‌لا سه‌ید باقر سه‌ید ته‌ها به‌رزنجی/ ئیمام خه‌تیب
23- یادیگار موعته‌سه‌م/ قوتابی
24- سه‌عید عارف باپیر\نیگارکێش و نوسه‌ر
25- مه‌هدی خالید خه‌مبار/ نووسه‌ر و شاعیر
26- سه‌روه‌ر پێنجوینی/ نووسه‌ر و توێژه‌ر
27- شێرزاد عه‌زیز/ راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی كوردی ماملۆ
28- هیوا شوانی/ به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی/kurdistanigawre. com
29- كاكۆ عه‌بدوڵلا/ نووسه‌ر
30- خالید ده‌ربه‌ندی/ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس
31- عه‌باس رۆسته‌م/ خانه‌نشین/ به‌ریتانیا
32- مه‌نمی عه‌زیز
33- ئاری عوسمان خه‌یات/ كفری
34- عومه‌ر فارس / به‌رپرسی کوردستان نێت
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
| < Prev | Next > |
|---|





