
ژنێک ئە ناسم پڕە لەژیان. . . . زۆر حەز بەڕکابەری لەگەڵ پڕژیانا ئەکات
تابلۆیەکی تێر ڕەنگی سروشتی ژنیەتیەو. . . هەموو ڕەنگەکان لەناخیا زیندون
ئەو ژنە. . . وەکوو کانی ژیانی لێهەڵەقوڵێت
تینوەکان بۆ شکاندنی تینویەتیان ساباتێکیان هەڵداوە بەدیار حازر بونیەوە
ئەو هێشتا لە تێر بونی خۆی بەگومانە. . . . حازر نیە تۆو ئەو و ئەوان تێرکات
ژنێک ئەناسم زۆر لێو تێرە
، بە ملیۆنێک ماچ ئەڵێ یەک. . . عاشقە بە سروشتی بەرائەت
پاک بوونەوەلەسەرهەرهەسارەیەک بێت ئەو بۆی ئەچێت
ئەو ژنە ڕوی سورە، ، ، ، ، پایزیش زەردی ناکات
ئەو خۆی تۆی زۆر کردووە. . . زۆری تۆش لەناوی نابات
باکی نیە لە گولەی وێڵی خەمێکی لەناکاو بێت و بیپێکێ
بەختەوەری ئەبەدی نییە. . . . ئەو هەر ئەوەو و هەر خۆی ئەبێ
دواهەمین زستان گورزێکی بە ئازار بوو یای لە وڵاتی تەمەنی
تەنیا گوڵی بەختەوەری وەرزێکی پێ وەری، ، ، ، باخی ئومێدی مەحاڵە بەڕوی پەپوولەیا داخرێ
ئەو ژنەی من ئەیناسم دەریایەکە لە ئاوازی مەست. . . شەیدایەکی نوێی دەنگی هات گوێی بۆ بگرێ
بەڵام کەهات بیریچوبوو گوێچکەی لەگەڵ خۆیا بێنێ
خۆشی نەیزانی چی ئەوێ. . . ویستی بەشێتی خۆی بی شێوێنێ
ئەو ژنە خۆی ئەناسێ دەرگاشی نەبێ لە پەنجەرەی ئەدرێ
چونکە ئەو ژنە. . . بەردەوامی بەدەستە
مەرگیش کۆتایی ناهێنێ
ئاڤان ٢٠١٠
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
| < Prev | Next > |
|---|





