له ده‌ره‌نجامه‌كانى دۆخى شپرزى ولاَتى عیَراقه وه گاوره‌كانى ئه‌و ولاَته رِوو به رِوى نه‌هامه‌تى و كوشت و برِى و ده‌ربه‌ده‌رى بونه‌ته‌وه، زۆریَكیان پاشى ده‌ربازبونیان له‌و كوشت و برِین و رِاوه‌دونانه له‌به‌ر نه‌توانینى سه‌فه‌ركردنیان به‌ره‌و هه‌نده‌رانبیَت یاخود هه‌ر هۆیه‌كى دى له كوردستاندا گیرساونه‌ته‌وه‌و له‌لایه‌ن حكومه‌ت و هاولاَتیانیشه‌وه ریَزى زۆریان لیَگیراوه. . . ئه‌وان میوانن و كوردیش به‌هه‌ردو حوكمى ئاینى پیرۆزى ئیسلام و خانه‌دانى و سینه‌سافى كوردایه‌تى له‌ئاستیان خۆى به‌خاوه‌ن ماڵ نازانیَت، جگه له‌م گاوره میوانانه‌ى كه به‌هۆى ناله‌بارى ناو ولاَتى عیَراقه‌وه هاتونه‌ته هه‌ریَمه‌كه‌مان ریَژه‌یه‌كى تر له‌گاور دانیشتوى ئه‌م هه‌ریَمه‌ى ئیَمه‌ن و وه‌ك هه‌ر تاكیَكى تر‌ى كورد له موسوڵمان و كاكه‌یى و یه‌زیدى به جیاوازى كه‌مى و زۆرى رِیَژه به هه‌موو مافیَكیان ئاشنان و ئه‌ركى هاوولاَتى بونیشیان له‌ئه‌ستۆیه. . . شتیَك ئه‌م رِۆژانه‌ى گوزه‌ركردنى كریسمس سه‌رنجى رِاكیَشام " گاوره‌كانى كوردستان له سلیَمانى و عه‌ینكاوه‌ى هه‌ولیَر ئه‌و یاده‌ى خۆیان به به‌شدارى گاوره ئاواره‌كانى عیَراق ده‌ست پیَكردوه‌و قه‌داسه‌ته‌كانیان به ئارامترین و جوانترین ستانداردى ئاینى خۆیان ده‌به‌ن به‌رِیَوه " زمانى زاڵ و زمانى كه‌شه ئاینیه‌كانیان خویَندنه‌وه‌ى ده‌قه تایبه‌تیه‌كانیان جگه به‌كار نه‌هیَنانى زمانى كوردى هه‌موو زمانیَكى تره‌و زاڵترین خیتابى به‌كارهیَنراویان به زمانى عه‌ره‌بى یه، ئاسایى ده‌بوو ئه‌گه‌ر گاوره ئاواره‌كانى كه‌رِاده‌ى به‌غا یان موسڵ بۆ به‌رِیَوه‌بردنى قه‌داسه‌ته‌كان زمانى عه‌ره‌بى به‌كاربیَنن به‌لاَم بۆ ئه‌وانى كه خۆیان به دانیشتوى رِه‌سه‌نى ئه‌م هه‌ریَمه ده‌زانن و وه‌ك هه‌ر تاكیَكى كوردى تر به جیاوازى ئاینیانه‌وه كوردن و پیَویستبوو زمانى زاڵ هه‌ر كوردى بوایه، ئه‌گه‌ر كوردبن و له‌میَژه شه‌ریكه به‌شى ئه‌م ولاَته‌ن یانى زمانى كوردیش ده‌زانن خۆ ئه‌گه‌ر نه‌یزانن زۆر عه‌یبه‌یه خۆت به نه‌ته‌وه‌و گه‌لیَك بناسیَنیت و زمانه‌كه‌ى نه‌ئاخافیَنى!، ئینجا خۆ ئاینى گاورى ئاینیَكى لۆژیك و زاراوه عه‌ره‌بى نیه تا هیَنده قورس به‌كارهیَنانى له‌هجه‌ى عه‌ره‌بییان مه‌به‌سته! تۆبڵیَى كاسۆلیك و پرۆستاته‌كانى رِۆماو مۆسكۆش به عه‌ره‌بى ئیلقاى په‌رِاوه ئاینیه‌كانیان بكه‌ن؟! به پیَچه‌وانه‌ى ئاینى ئیسلامه‌وه كه سه‌رله‌به‌رى ده‌قه قورئانى و فه‌رمووده‌ییه‌كانى عه‌ره‌بین كه‌چى وتاربیَژ و واعیزه‌كانى به‌كوردى پرۆسه ئاینیه‌كان ئه‌دا ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ریش ده‌قه عه‌ره‌بیه‌كان وه‌ك به‌ڵگه‌و پاڵپشتى به‌كاربهیَنن خیَرا رِاڤه كوردیه‌كه‌شى ده‌كه‌ن !، ئه‌م هه‌ریَمه‌ى ئیَمه وه‌خته ببیَته لانه‌ى دڵ رازى كردنى هه‌موو نه‌ته‌وه‌و ئاینه زه‌مینى و ئاسمانیه‌كانى دنیا، ئه‌ڵیَى تاقیگه‌ى جیهانیه‌و هه‌ركه‌س بیه‌ویَت شتیَك تاقى بكاته‌وه بیَت و له‌م ولاَته سینه سافه‌ى ئیَمه‌دا تاقی بكاته‌وه! ئه‌گه‌رنا بۆ زیاتر له بۆنه‌و قه‌داسه‌ت و كۆبونه‌وه‌یه‌كى تیَدا بیَ خه‌م به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نریَت كه‌چى كه‌مترین ئه‌رزش له به‌ئاخاوتن كردن و ختیابكردنه به زمانه رِه‌سه‌نكه‌ى كه‌نارى ده‌خه‌ن و هه‌ر نایشى زانن " ئاخر رِه‌وایه خه‌ڵكیَكى رِه‌سه‌نى ولاَت زمانى فه‌رمى هه‌ریَم كه كوردیه كه‌نارى بخه‌ن و له‌برى ئه‌وه زمانى تر به‌كاربیَنن؟! له هه‌موو دنیادا ئه‌وه‌ى ئاگاى له ئاهه‌نگه‌كانى كریسمسى گاروه‌كانى كوردستان بوبیَت بیَ سیَ و دوو برِیار ده‌دات زمانى هه‌ریَم ته‌نیا عه‌ره‌بیه، له‌به‌رامبه‌ر دنیایه‌ك چاكه‌ى ده‌سه‌لاَتى كوردى دا ئیَ بۆ ئه‌و مافه ساده‌یه‌ى هه‌ریَم كه به‌كارهیَنانى زمانه‌كه‌یه‌تى زه‌وتى عه‌ره‌به‌كان ده‌كه‌ن له‌كاتیَكدا له‌ویَنده‌ریَ جیَگه‌یان نه‌بوه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ى له قه‌تڵوعام قوتارى بوبیَت سه‌رگه‌ردان بوه !، نورى كوردبیَت و خۆرى كوردبیَت زمانه‌كه‌ى فه‌رامۆشكات كورد نیه!، زۆر نیگه‌رانبوم كاتیَك دیتم گاوره‌كانى كوردستان له‌برى به‌كارهیَنانى زمانى كوردى زمانى تر به‌كاردیَنن " ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ئاینیه دیاره‌نه‌شیان كه لیَره‌و له‌ویَ له چاوپیَكه‌وتنیَكیاندا به ئاخاوتنى كوردى ده‌هاتنه گۆ هیَنده نارِیَك و خوار زمانى كوردیان به‌كار ده‌هیَنا(و ده‌هیَنن) ته‌نگه تاوت ده‌كه‌ن و بیَ تاقه‌تت ده‌كه‌ن. . . ده‌سه‌لاَت و ده‌سه‌لاَتى رِۆشنبیرى هه‌ریَم به‌تایبه‌تى له‌و برِوایه‌دا نیم ئه‌گه‌ر كه‌نیسه‌كان ئالاَى ڤاتیكانیش بشه‌كیَننه‌وه خۆیان بله‌خشیَنن به‌لاَم هه‌موو تاكیَكى رِۆشنبیرى كورد كه له قه‌داسه‌ت و بۆنه ئاینى و به‌تایبه‌تى كریسمسى گاوره‌كانى كوردستان ده‌رِوانیَت مافى خۆیه‌تى ئه‌و گومانه بكات داخۆ ئه‌گه‌ر كوردن بۆ كوردى به‌كار ناهیَنن و ده‌قه موناسیبه‌كانى تایبه‌ت به كریسمسه‌وه به كوردى نه‌كراوه. . . تۆ بڵیَى ئه‌وانیش به‌كارهیَنانى زمانى هه‌ریَم به رِه‌وا نه‌بینن ئومیَدى نه‌مانى له زمان نه‌زاینینه‌كه‌یانه‌وه ده‌ست پیَبكه‌ن؟!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
| < Prev | Next > |
|---|





