کوردستان نێت ٢٠٠٩ - ٢٠١٠

...because open source matters

Friday
Jan 16th
Text size
  • Increase font size
  • Default font size
  • Decrease font size

ئیسلامی سیاسی سواڵگەر یان فێڵباز ... دکتۆر کارزان خانەقینی

دوای دۆڕانی هێزی ئیسلامی سیاسی بە تایبەت لە کوردستاندا، (سیاسەت مەدارانی بە ناو ئیسلامی ) دەستیان کردووە بە سواڵکردن لەم و لە ئەو، بە شێوەیەکی تر.

دادگایی کردنی دکتۆر فەرهاد پیر باڵ یەکێکە لە شێوەکانی ئەو سواڵ کردنە، هەڵبەتە ئەمە یەکەم جار نی یە کە ئیسلامی سیاسی ئەدۆڕێ و تەنها لە کوردستان نەبووە، بەڵکوو لە هەموو جیهاندا ئیسلام بەرەو نەمان ئەڕوات، هەم لە بواری سیاسیەوە، هەمیش لە بواری دەسەڵات بە دەست هێنان، ڕوون و ئاشکرایە، کە لە بنەڕەتا ئیسلامی سیاسی دۆڕاو بووە و هۆیەکەیشی ئەگەڕێتەوە بۆ نەگونجاوی ئەو بیر تەسکانە لەگەڵ کۆمەلگا پێشکەوتووەکاندا، جونکە جیهان ناوەستێ بۆ چەند ەسێکی بێ میشک ببێتە سەرکردەی و بەرەو کوێرایی بیبات، جیهان هەمیشە بەرەو پێشکەوتن ئەڕوات و لاناکاتە دواوە، جا ئەو بیرە تەسکەی عەقلیەتی ئیسلامیە لای کەسانێک وەکوو کۆمەڵگای کوردی قەت نایەتە پەسەند کردن. ئەمڕۆ ململانێکی دوو قۆڵ هەیە، ئەویش لە نێوان دوو جۆرە کۆمەڵگایە، یەکێکیان زۆر سەرکەوتوو و پێشکەوتووە و یەکێکیان لە قۆناغی سەرکەوتن و پێشکەوتندایە. کە واتە جێگای دواکەوتوو تێدا نابێتەوە.

لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شێوازی پێشکەوتن یەکێکە لەو دوو قۆناغە، وهەوڵ ئەدرێت بەرەو پێشکەوتن هەنگاو بنێت و ئەوەش هۆیەکە بۆ قبوول نەکردنی هێزی ئیسلامی سیاسی وەکوو ڕیبەر بۆ جونبوشی ڕزگاریخوازی کوردستان. لەبەر ئەوە سەرکردایەتی کورد لەو بڕوایەدام کە بە هیچ جۆرێک قایل نابن کە هێزی سیاسی ئیسلامی ڕەنجی خەباتی ساڵەهای ساڵی ئەوان بەو ئاسانیە لەدەستیان دەربهێنێت، هەر ئەوەش هۆیەکی ڕوون و ئاشکرایە کە نەهێڵن ئەو جۆرە هێزانە سەرکەون.

هەنگاوی سەرکردایەتی کورد لە هەرێمی کوردستان بۆ کەم کردنەوەی بوودجەی ئەو جۆرە هێزانە زۆر گرنگە لەم کاتە ناسکەی گەلی کورد و دەستکەوتەکانی. بەوەش رێگا لە دەست تێوەردانی ئەو هێزانە کەم ئەکاتەوە لە ئیش و کارو بەرەو پێشەوە چوونی گەلەکەمان.

جا لە بەر ئەمە ئەو هێزانە دەستیان کردۆتە شیوازێکی تری دەست تێوەردان و هەوڵ ئەدەن دەستی کوشندە لە جەرگی میلەتەکەمان بوەشێنن و دادگایی کردنی ڕۆشنبیرانیش یەکێکە لەو کارە نا بەجێ یانەی ئەو هێزانەیە، یەکەم بۆ پارە خڕ کردەنەوە بەو ڕێگا ناشەرعی یە، دوەم بۆ پەرەپێدان بە سەپاندنی ئاجێندای هێزە ئیسلامیەکان کە لە سەرەوەی هەموویان تورکیایە.

ئەم سواڵکردنە ئەبێت ببێتە خاڵێکی زۆر گرنگ وخەتەرناک بۆ ئەوەی دەسەلاتی کوردی لە هەرێمی کوردستان ئاگادری بێت و بە ووردی لێی بکۆڵێتەوە، چونکە نەک تەنها مەبەستی ئەوان لێدانی لایەنی ڕۆشنبیریە بەڵکوو مەبەستی ئەوان بە کارهێنانی ستراتیژێکی سەلەفی و تیڕۆریسمە بۆ دەوڵەتی خیلافەی ئیسلامی لە کوردستاندا، چونکە ئیتر هیچ ڕیێگایەک نەماوە نەیگرنە بەر و هەروەها رێگای نیشتەجێ بوونیان لە هیچ ووڵاتێکی جیهاندا نەماوە جگە لەو بەشە ساوێلکەی کوردستانە کە هەمیشە لە ژێر هێڕشی دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستانە.

 بروام بێت ئەم جۆرە هەڵس و کەوتەی ئەم هێزانە هەروەها بۆ پشتگیری کردنە لە (دەوڵەتی بەناو ئیسلامی عیراق و ڕێکخراوی تیرۆریستی ئە لقاعدەش. بۆیە پێویستە هیچ کاتێک نە میللەتی کورد نەش سەرکردایەتی کورد چاوپۆشی لەمانە بکەن، یەکەم بە داخستنی ئەو قۆتابخانەو فێرکردنی تایبەت بە (شەریعەت) و هەروەها ڕێ نەدان بەو هێزانە بۆ وەرگرتنی هیچ جۆرە یارمەتی یەک لە دەوڵەتەکان کە پشتگیری یان لە دەکەن و قەدەغە کردنی گفتوو گۆ لە بە بێ ئاگاداری حکوومەتی هەرێم لە دەوڵەتەکان وەکوو تورکیا و سەعوودیە و ئە و دەوڵەتانە کە لەسەر ئاستی جیهان بە پشتگیری تیررۆر ناویان هەیە، ئەمەش ئەبێتە هۆی سەرکوت کردنیان و ڕاو نانیان لە خاکی کوردستان، یان هەر نەبێ بکەونە ژێر چاودێری هێزە ئەمنیەکانی کوردستان تاکوو ببنە عیبرەت بۆ هێزە توندڕەوەکانی تر و نەتوانن چی دی بە دواڕۆژی میللەتەکەمان یاری بکەن.

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 
We have 18 guests online