
بۆ ڕای گشتی ..
كوردستانی تێكۆشه‌ر و ئازادیخوازان مرۆڤدۆستان لای هه‌مووان ئاشكرایه كه سزای سێداره تائێستا له‌لایه‌ن به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی وه‌كو سزایه‌كی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه به‌سه‌ر ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كورد ده‌سه‌پێنرێت و جگه له‌گه‌لی كوردیش چه‌ندین نه‌ته‌وه‌یی تر ڕۆڵه‌كانیان ئه‌م سزایه‌یان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت له‌به‌رئه‌وه وه‌كو نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان كه‌مپینێك پێك ده‌هێنین به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند چالاكیه‌كی مه‌ده‌نی و بۆ ئه‌وه‌ی له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌گوێره‌ی توانا و په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆمان ده‌نگی ناڕازی گه‌له‌كه‌مان بگه‌یه‌نین به‌و كه‌سایه‌تیه ئاینی و ئاشتیخوازانه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران كاریگه‌ریان هه‌یه و داواكانیان به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت ئێمه له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ده‌مانه‌وێت ئاماژه بكه‌ین به‌وه‌ی گه‌لانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌كورد و عه‌ره‌ب و فارس و توركه‌وه له‌سه‌ر خاكێك ده‌ژین ده‌بێت له‌م پێناوه‌شدا ده‌بێت به‌یه‌كه‌وه بژین و یه‌كتری سه‌ركوت نه‌كه‌ن له‌م ڕووانگه‌یه‌وه ئێمه ئامانجمان ئه‌وه‌یه كه هه‌ستی كه‌سایه‌تیه ئاشتیخوازی و ئاینیه‌كانی جیهان بجوڵێنین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئێران ناچاربكه‌ن به‌حه‌رامكردنی ئه‌م سزایه ئێمه‌ش له‌ڕوانگه‌یه‌كی یاساییه‌وه لاریمان نیه له‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك تاوان بكات ده‌بێت به‌گوێره‌ی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دا بكرێت و له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا ئه‌م سزایه بوونی نه‌مێنێت چونكه ده‌بێته هۆی چاندنی تۆی دووبه‌ره‌كی له‌نێوان گه‌لاندا و هیچ مانایه‌ك بۆ به‌یه‌كه‌وه ژیان ناهێڵێت و ده‌كرێت له‌جێگه‌یدا په‌نا بۆ مامه‌ڵه‌ی تر ببرێت
كوردستانیانی تێكۆشه‌ر
مرۆڤدۆستانی ئازیز
به‌ده‌نگ هاتنی گه‌لی كورد له‌هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان و له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه سیاسه‌تمه‌دارانی كورد خاڵی وه‌چه‌رخانێكی گرینگه له‌مێژووی گه‌له‌كه‌مان و ده‌كرێت ببێته سه‌ره‌تایی دروستبوونی سیاسه‌ت و ستراتیژێكی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی له‌نێوان گه‌لی كورد دا لێره‌شدا ده‌بێت لایه‌نه كوردیه‌كان به‌ئیسلامی و نیشتیمانیه‌كان له‌م پێناوه‌دا ڕۆڵی گرینگی خۆیان بگێڕن و بكه‌ونه تێكۆشانه‌وه،
له‌كۆتاییدا ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌سه‌ره‌تایی كاره‌كانمان به‌ناردنی نامه‌ی تایبه‌ت بۆ كه‌سایه‌تیه سیاسی و ئاینی و ئاشتیخوازیه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ین كه‌باوه‌ڕمان وایه كه ده‌توانن له‌م پێناوه‌دا ڕۆڵ بگێڕن لێره‌شه‌وه داوا له‌نوسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌كه‌ین به‌هاوكاری كردن و ناردنی سه‌رنج و تێبینیه‌كانیان پشتیوانی له‌كه‌مپینه‌كه‌مان بكه‌ن بۆ هه‌موو لایه‌كیش ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م كه‌مپینه په‌یوه‌ندی به‌هیچ كه‌س و لایه‌نێكه‌وه نیه و له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌نووس و نوسه‌رانی سه‌ربه‌خۆیی كورده‌وه پێكهێنراوه بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیخوازی نه‌ته‌وه‌یی له‌پێناو ڕزگاركردنی گیانی ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و نه‌ته‌وه‌كانی تر كه‌له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێداره‌یان بۆ بڕدراوه‌ته‌وه،
نا نا نا بۆ له‌سێداره‌دانی ئازادیخوازان
به‌ڵی به‌ڵی بۆ به‌یه‌كه‌وه ژیانی گـــــه‌لان
كه‌مپینی نا نا نا بۆ سێداره
هه‌رێمی كوردستان_هه‌ولێر
26-12-2010
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
| < Prev | Next > |
|---|





