دوای تێپه‌ڕبونی 11 ساڵ به‌سه‌ر 12 هه‌مین کۆنگره‌ی پارتی دێموکراتی کوردستانه‌وه له سه‌ره‌تای کۆتای هاتنی ساڵی 2010 پارتی ناوبراو کۆنگره‌ی 13 به‌ست .
جێگای ئاماژه پێکردنه که کۆنگره‌ی پارتی تا ڕاده‌یه‌ک که‌وته سه‌رزاری میدیاکانه‌وه وه دیدو بۆچونی جیاوازی لێکه‌وته‌وه له هه‌موشیان گرنگتر مافی چاره‌ی خۆنوسین بوو له لایه‌ن میدیا بیانیه‌کانه‌وه وه له ناوه‌وه‌ی هه‌رێمیش به شێوه‌یه‌کی گشتی هاوڵاتیان کۆنگره‌ی پارتی به کۆنگره‌یه‌کی تازه‌که‌ره‌وه‌ی نابینن به‌ڵکو به درێژکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بارزانیه‌کانی داده‌نێن وه له لایه‌ن چه‌ندین ئه‌ندامانی ناو پارتیشه‌وه پێیان وایه ئه‌م پارته هیچکاتێک ڕێگه نادات ده‌سه‌ڵات شۆڕبکرێته‌وه بۆ ناو کادیره‌کانی به‌ڵکو بێزارن له‌و ڕێژه زۆره‌ی بارزانیه‌کان که سه‌رکه‌وتون بۆ ئه‌نجومه‌نه‌نی سه‌رکردایه‌تیو پۆسته سیادیه‌کان .
به بڕوای چاودێرانی سیاسیش پێیان وایه ئه‌و ناکۆکیه‌ی که له‌نێوان نێچیرڤان بارزانی و مه‌سعود بارزانی هه‌یه پردێک بووه بۆ سه‌رکه‌وتنی ڕێژه‌یه‌کی زۆر له بارزانیه‌کان وه به‌تایبه‌ت که‌سه نزیکه‌کانی هه‌ردولا، ئه‌مه‌ش بۆته جێگای نیگه‌رانی له لایه‌ن لایه‌نگرانی پارتی دێمۆکراتی کوردستان .
هه‌ر به بڕوای چاودێرانی سیاسی پێیانوایه به‌هۆی لاوازی په‌یامه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی که له یه‌که‌م ڕۆژی کۆنگره‌که خوێندیه‌وه شکستێکی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، وه ناکۆکیه‌کانی ناو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ته‌قینه‌وه له کاتێکدا مه‌سعود بارزانی ووشه‌ی ( مافی چاره‌ی خۆنوسینی ) به‌کار هێنا ڕاسته‌وخۆ له هامان ڕۆژدا نێچیرڤان بارزانی ڕه‌تی قسه‌کانی کرده‌وه ووتی مه‌به‌ستی مه‌سعود بارزانی جیابونه‌وه له عێراق دانیه به‌ڵکو مه‌به‌ستی ئه‌و ووابوه که چۆن کورد به‌دوای مافی چاره‌ی خۆنوسیندا خه‌بات ده‌کات ئه‌واش ئه‌ندامانی کۆنگره مافی چاره‌ی خۆنوسینیان هه‌یه، هه‌ر بۆیه چاودێرانی سیاسی وایلێکده‌ده‌نه‌وه که ئه‌مه سه‌ره‌تای ته‌قینه‌وه‌ی کێشه‌کانی ناو بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه وه به بڕوای شاره‌زایانی سیاسی پێیان وایه که له کۆنگره‌یه‌کی ئاوا چاره‌نوس سازازدا نه‌یانتوانیوه دیالۆگ له‌سه‌ر ووتارو به‌رنامه‌و کاری داهاتوودا بکه‌ن هه‌ربۆیه‌شه هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یانکرد که خۆیان پێشه‌نگ بوون له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نێگه‌تیڤانه‌ی ووتاری سه‌رۆکی پارتی .
شیاوی باسکردنه له کاتێکدا ئه‌ندامانی ناو کۆنگره‌ی 13 پارتی مه‌سعود بارزانی به سه‌رۆکی پارچه‌کانی تری کوردستانیش وه‌سفیان ده‌کرد که‌چی ناوبراو یارمه‌تی ده‌رێکی به‌هێزه بۆ له‌ناوبردنی ( پارتی کرێکارانی کوردستان ) به ده‌ستی تورکیا، لایه‌نگرانی په‌که‌که پێیانوایه مه‌سعود بارزانی له بری ئه‌وه‌ی باس له مافی چاره‌ی خۆنوسینبکات باشتروایه هه‌ڵوێستێک له به‌رامبه‌ر تورکیادا بنوێنێت سه‌باره‌ت به بۆردومانه‌کانی ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به بیانوی چه‌کداره‌کانی په‌که‌که بۆیه پێیانوایه ووتاره‌که‌ی مه‌سعود بارزانی چه‌واشه‌کاریه یاخود نه‌بونی که‌سانی ئه‌کادیمیه له ناو ئه‌و پارته بۆ پێداچونه‌وه به ناوه‌ڕۆکی ووتاره‌که‌ی سه‌رۆکی پارتی .
ئه‌وه‌ی که زۆر سرنجی بینه‌ران و خوێنه‌ران بوو سه‌باره‌ت به کۆنگره‌ی پارتی له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم کۆمه‌ڵێک شیعارات بوون که له‌ڕاستی دا ئه‌م جۆره شیعاراتانه له ڕوانگه‌ی زمانه‌وانیه‌وه نه‌شاره‌زایی ڕاگه‌یاندکارانی کۆنگره‌ی پارتی ده‌رده‌خات له‌وانه
( کوردستانی باشور ) که ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا وواده‌رده‌خات به‌کارهێنانی ئه‌م جۆره ده‌سته‌واژه چه‌وته یان کامڵنه‌بونی ڕاگه‌یاندکارانی پارتیه یانیش بڕوایان به کوردستانی گه‌وره نییه چونکه له ڕاستی دا کوردستانی باشور بوونی نییه به‌ڵکو هه‌رێمی کوردستان، پارچه‌یه‌که له کوردستانی گه‌وره به ناوی
( باشوری کوردستان )
وه له لایه‌کی تره‌وه یه‌کێک له ڕاگه‌یاندکارانی کۆنگره پڕ به ده‌م هاوار ده‌کات بۆ مه‌سعود بارزانی ئه‌ڵێت ( ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی له ژێر ئه‌م ئاڵایه له دایک بوویت ) ئه‌مه‌شیان له ڕاستیدا سیاسه‌تی خۆسه‌پاندن ده‌رده‌خات که براده‌رانی پارتی پێیان وایه که به‌ته‌نها سه‌رۆکی پارتی له‌ژێر ئه‌م ئاڵایه له دایکی بووه باقیتریشی له قه‌نده‌هارو سۆماڵه‌وه له دایک بوون !
هه‌ر به گوێره‌ی ڕاپۆرته هه‌واڵێک که له ڕۆژنامه‌ی ( هاوڵاتی ) به‌رچاوکه‌وت که گوایه کۆمه‌ڵێک له کادرو ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی پارتی ڕایانگه‌یاندووه که ئاوا به ئاسانی پارتی بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی جێناهێڵین، زۆرینه‌ی ناڕه‌زایه‌کانی ناو کادرو هه‌وادارانی پارتی له‌سه‌ر هێنانه پێشه‌وه‌ی مه‌سروری کوڕی سه‌رۆکو ( یوسفی) برای نێچیرڤان بارزانیه که پێیان وایه ئه‌م پارته که چۆن له ڕابردودا بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌ستی به‌سه‌رداگرتووه له ئاینده‌شدا ئه‌گه‌ر به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌کی جدی نه‌بێت ئه‌وا دۆخه‌که به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات .
This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
| < Prev | Next > |
|---|





