
تایبه‌ت ...
به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له ده‌رچووانی دانه‌مه‌زراوی زانكۆ و په‌یمانگاكان و دابینكردنی ده‌رماڵه‌ی مانگانه بۆیان تا ئه‌و كاته‌ی داده‌مه‌زرێن، ژماره‌یه‌ك ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگاو ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كان كه‌مپینێك پێكده‌هێنن..
كه‌مپینه‌كه داوا له هه‌موو ده‌رچووانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان و ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كان ئه‌وانه‌ی تائێستا به هه‌رهۆكارێكه‌وه‌بێت ده‌رفه‌تی ده‌مه‌زراندنیان له كه‌رتی گشتیی‌دا بۆ نه‌ڕه‌خساوه، پشتگیری خۆیان بۆ ئه‌م كه‌مپینه ده‌رببڕن..
له‌به‌شێكی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی (كه‌مپینی پشتگیری له ده‌رچووانی دانه‌مه‌زراو و دابینكردنی ده‌رماڵه‌ی مانگانه بۆیان) دا هاتووه: ئێمه‌ش وه‌كو گه‌نجانی ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگا و ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه مپینێكمان بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه له‌هه‌رێمی كوردستان و سودمه‌ندبوونی ئه‌و گه‌نجانه‌ی خوێندنیان ته‌واوكردووه پێكهێناوه‌و، داوا له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین به‌ده‌م داواكاریی گه‌نجانه‌وه‌بێن و بڕێك هاوكاری مانگانه ببه‌خشرێته ئه‌و ده‌رچووانه تا ئه‌وكاته‌ی داده‌مه‌زرێن.
هه‌روه‌رها له‌كۆتایی راگه‌یاندراوه‌كه‌یاندا هاتووه:" داوا له هه‌موو ده‌رچووانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان و ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كان ئه‌وانه‌ی تائێستا به هه‌رهۆكارێكه‌وه‌بێت ده‌رفه‌تی ده‌مه‌زرانیان له كه‌رتی گشتیی‌دا بۆ نه‌ڕه‌خساوه، پشتگیری خۆیان بۆ ئه‌م كه‌مپینه ده‌رببڕن، كه دواجار ناو و داواكاری گه‌نجان ده‌كرێته پڕۆژه‌یه‌ك و كه‌مپینه‌كه‌تان ئاراسته‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌تی ده‌كات".
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی راگه‌یانراوه‌كه‌یه:
( (كه‌مپینی پشتگیری له ده‌رچووانی دانه‌مه‌زراو و دابینكردنی ده‌رماڵه‌ی مانگانه بۆیان) )
له ئێستای هه‌رێمی كوردستاندا ژماره‌یه‌كی زۆر له ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگا و ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كان به‌ده‌ست دانه‌مه‌زراندن و بێكارییه‌وه گرفتارن، ساڵ له دواساڵ كێشه‌كه له‌زیادبووندایه حكومه‌تی هه‌رێمیش پلانێكی ئه‌وتۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌و دابینكردنی هه‌لی كار له كه‌رتی گشتیی و تایبه‌تدا له‌به‌رده‌ستدا نییه.
له‌ئێستادا حكومه‌تی عیراق وه‌كو ڕێگه چاره‌یه‌كی سه‌ره‌تایی و هاندانی خوێندكاران و بێ هیوانه‌بوونیان دوای ته‌واوكردنی قۆناغه‌كانی خوێندن، له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه له‌هه‌وڵی دابینكردنی بڕی 100 هه‌زار دیناردایه بۆ قوتابی خوێندكارانه‌ی خوێندنیان ته‌واوكردووه تا ئه‌وكاته‌ی داده‌مه‌زرێن.
ئێمه‌ش وه‌كو گه‌نجانی ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگا و ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه مپینێكمان بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه له‌هه‌رێمی كوردستان و سودمه‌ندبوونی ئه‌و گه‌نجانه‌ی خوێندنیان ته‌واوكردووه پێكهێناوه‌و، داوا له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین به‌ده‌م داواكاریی گه‌نجانه‌وه‌بێن و بڕێك هاوكاری مانگانه ببه‌خشرێته ئه‌و ده‌رچووانه تا ئه‌وكاته‌ی داده‌مه‌زرێن.
داوا له هه‌موو ده‌رچووانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان و ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كان ئه‌وانه‌ی تائێستا به هه‌رهۆكارێكه‌وه‌بێت ده‌رفه‌تی ده‌مه‌زرانیان له كه‌رتی گشتیی‌دا بۆ نه‌ڕه‌خساوه، پشتگیری خۆیان بۆ ئه‌م كه‌مپینه ده‌رببڕن، كه دواجار ناو و داواكاری گه‌نجان ده‌كرێته پڕۆژه‌یه‌ك و كه‌مپینه‌كه‌تان ئاراسته‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌تی ده‌كات.
سه‌رپه‌رشتیارانی كه‌مپین: شاخه‌وان عه‌لی ده‌روێش
دانا ره‌سوڵ ئیبراهیم
تێبینی// به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی پشتگیریتان بۆ كه‌مپینه‌كه ده‌توانن ناوی سیانی و ناونیشانتان له‌ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵ یاخود ناردنی كورته‌نامه‌وه بگه‌یه‌ننه كه‌مپینه‌كه.
This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it
07501133703
07703598749
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
| < Prev | Next > |
|---|





