
بۆ کاکە حەمە خاوەنی حیزبی شەهیدان
دیارە گەلۆ کاکە حەمە مێژوی خۆی لە بیر کردوە
یان مێژوی ئەو حیزبەی کە خۆی بە میراتگری دەزانێت کە خاوەنی زیاتر لە 4500 شەهیدی سەربەرزە!!!
لەمڕۆژانەدا یادی بیستو هەشت ساڵەی گەورەترین کارەساتی جەرگ بڕ کە بەسەر حیزبی سۆسیالیتی کوردوستاندا هات ئەویش شەهید بونی کۆمەڵێك پێشمەرگەی قارەمانی حیزب وە سەرکردەی خۆنەویست و قارەمان مولازم تاهیر عەلی والی بەگ، کە لە رۆژێکی سەختی زستانی قەندیل، لە ڕۆژێک کە دێوە زمەی شەری برا کوژی یەخەی ڕۆلە قارەمانەکانی کوردی گرتبوو کە هەرگیز ئەو شەرە بۆ گیانبەختانی ڕێگەی ڕزگاری و سەربەخۆیی خوازراو نە بوو، بازرگانانی شەڕ خۆشیان کردبوو بۆ پڕ کردنی ورگ و گیرفانیان.
لەوا ڕۆگێکی سەختدا ئەو قارەمانانە بە ئەرکی حیزبایەتیو ئەنجام دانی کارەکانی شۆڕش، بۆ ئەوەوی توشی میل هێنانەوی براکانیان نەبنەوەوو خۆێنی ڕۆڵەکانی کورد نەکەنە سوتەمەنی ئەو شەرەنەخوازراوە، ڕێڕەوی کاروانەکەیان گۆڕی لە ڕوبەڕوبونەوەی مەیدانی برا کوژی بۆ ڕوبەڕوو بونەوەی شەری بەفرو زریانی بێ بەزەیی، ئەوان سەربەرز بوون پشتیان لە شەڕی براکوژی کرد ڕویان لە مەرگی سپی کرد!
بۆیە سەرکردەی هەمیشە زیندوو بڕیاری دا لە جیاتی ئەوەی لە ناوچەی پشدەرو مەرگەوە بەرەو شارەزوورو هەورامان و قەرەداغ بڕوات، ڕووی کردە کوێستانە زریاناویەکەی قەندیل بۆ خۆ لادان لە ڕستنی خوینی کورد بەدەستی کورد، ئەوە بوو ئەو خۆ نەویستانە زریانی شومی لاجانە کۆنی قەندیل
ڕێگەی لیگرتنو بۆ هەتا هەتایی گیانی نەمریانی گەیاند کاروانی نەمران . بیست وهەشت ساڵ لەمەوبەر کاک تاهیری عەلی والی بەگ و مولازم عوسمان سەعید بەگی ئامۆزای و مامۆستا کامەران سەعید بەگی ئامۆزای و مامۆستا کەمال و مامۆستا عەبدوڵا فەیلەسوف و ئەنوەر کەرکوکی وکۆمەڵێک پ م و میوانی حیزب کاوەی شێخ لەتیفی حەفید کەلە ناو هیچ پارتێکی کوردستان ڕیگەیان پێ نەدا پستیک زەوی هەبی بۆ حەوانەوە
حیزبمان دەرگای میوانداری بۆ کردبوەوە بە تایبەتی شەهیدی سەرکردە کاک تاهیر بۆ ڕێز لە خۆی و بنەماڵەکەی گرتبویە خۆی، ئێستەش بۆ مرامی حیزبایەتی ئەو پارتانە باسی مەلیک مەحمودو حکوموتەکەی دەکەن.
باسەکەمان بۆ بەڕێز کاکە حەمەیە دەبوایە یادێکی ئەو شەهیدە قارەمانانەی بکردایەتەوە، هەر بۆ مەعنەویاتی خۆی چونکە تەنها خۆی ماوە کە ئەو کاتە لە ڕیزی حیزب بوبێت ئەگینا دەزانم ئەوە ئەرکی ڕاگەیاندنەکەیەتی بەڵام راگەیاندنەکەی و سەرکردایەتی یەکەیو بنکردایەتی یەکەی کۆنە سۆسیالیستێکیان تیا نەماوە تا مێژوی حیزب بزانن و ئەو ڕۆژانەیان لە بیر بێت کە ئەمڕۆیان دروست کرد بۆ مشەخۆران .
سەربەزو سەر بڵند بێ یادی شەهیدە قارەمانەکانی حیزبی سۆسیالیست و هوموو شەهیدانی کوردوستان وە شەهیدانی کارەساتی گەرگ بڕی قەندیل(کاک تاهیری عەلی والی بەگ وهەڤاڵەکانی کە مەرگێکی سپیان هڵبژارد دژ بە شەڕی برا کوژی).
سلێمانی
25-12-2010
بڕوا
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
| < Prev | Next > |
|---|





