
گه‌ر من نه‌یڵێم، كی ئه‌یڵێت:
ئه‌و ده‌مه‌ی له سۆران بووم، زۆر كه‌م فه‌ڵته‌ی نه‌زانانم ئه‌بینی. لی ئێستا كه له هه‌ولێرم، فه‌ڵته چیه! كوفر ده‌بینم. كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی زانكۆی سلاحه‌دین شوێنی به‌رهه‌مهێنانی هونه‌رمه‌نده بۆ ئه‌م وڵاته سوپاسیان ئه‌كه‌ین بۆ ئه‌م خزمه‌ته گه‌وره‌یه‌ی به كوردستان‌مان ئه‌كه‌ن. به‌س ئه‌ز ده‌پرسم ئه‌ری به‌رێز راگری كۆلێژ توخوا بۆ جارێكیش بینای كۆلێژت بینیوه، لێم ببوره كه وا ئه‌ڵێم ئاگات له هه‌ڵه مه‌زنه‌كانتان هه‌یه. شه‌رم دام ده‌گری كه به به‌رده‌م كۆلێژه‌كه‌ت ره‌ت ده‌بم. ئه‌و ده‌مه‌ی پروپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌تان كردبوو له رۆژنامه‌ی هه‌ولێر بۆ پێویستیتان به رۆبۆتێك من وام هه‌ست كرد ئه‌وه هه‌له‌ی چاپ بوو، یان مه‌ته‌ڵ بوو بۆ خوێنه‌ران. ئه‌وه‌یان بیر چوو، به‌س توخوا پێم بڵی كه ئاڵای پیرۆزی كوردستان له‌سه‌ر بینای كۆلێژتان هه‌ڵداوه، رۆژێك سڵاوت لێی كردووه، بینیوته چی به‌سه‌ر هاتووه. ئه‌زانی ئاڵاكه تژیه له قرێژو بیست‌و یه‌ك تیشكی خۆری تیادا نه‌ماوه، ئه‌زانی خۆره‌كه‌ی پێوه‌نیه. به سه‌س دڵنیام له‌به‌ر سه‌رقاڵیت به كاروباری هونه‌ر و كۆلێژ فریای ئه‌وه نه‌كه‌وتی، یان پێنج هه‌زار دینارتان نیه ئاڵایه‌كی تازه هه‌ڵواسی من شه‌رم دام ده‌گری كه باسی ئه‌وه ده‌كه‌م به‌س پێم بڵی ئه‌ی تۆ چ هه‌ستێكت هه‌یه كه به‌رپرسی له‌م كاره. ئه‌ری قوتابیانی كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان چۆن ئه‌توانن ئاڵای سه‌ر كۆلێژه‌كه‌تان وا ببینن. ئه‌و ده‌مه‌ی وێنه‌ی ئاڵاكه‌ی سه‌ر بینای كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانم گرت یه‌كی له قوتابیه‌كان پرسی ئه‌وه‌نده ئه‌و كۆلێژه‌ت خۆشده‌وی وێنه‌ی ده‌گریت، پێكه‌نین دای گرتم، به شه‌رمه‌وه پێم وت وێنه‌ی ئه‌و ئاڵایه بی خۆره ده‌گرم. وتی: جا ئه‌وه چیه، له ژووره‌وه شتی سه‌یر تری لێه، من ده‌پرسم ده‌بی چی لێ بی. كی ئه‌م نهێنیه ده‌زانی؟
زۆرن ئه‌و شوێنانه‌ی له‌م وڵاته له ناو زیاتر ته‌نیا شوێنێكن بۆ پاره به هه‌ده‌ر دان، ئاخر كاره‌سات نیه نه‌زانی ئاڵای وڵاته‌كه‌و چۆنه به به‌ره‌واژی هه‌ڵیواسی هه‌ژمه‌تی چی من نامرێنی له‌م وڵاته. ئه‌ری بۆ له پاره شوشتنه‌وه بلیمه‌تن، بۆ له قسه كردنا په‌یڤه‌كانتان گه‌وهه‌رن و پڕن له فه‌لسه‌فه، له هه‌موو شت له‌و سه‌ر هاتوونه‌ته‌وه به‌س بۆ خه‌می وڵات نابینان و نابیستن، ئه‌ری بۆ كه گه‌نجی ره‌خنه ده‌گری ده‌بی له دار بدری به‌راست ئه‌گه‌ر ئه‌وه هه‌ڵه‌ی ئه‌وانی دی بووایه چیتان ده‌كرد، چیتان ده‌وت؟
ئه‌ری گه‌لۆخه‌وتن هه‌تا كه‌ی، ئه‌ری قوتابیان بێرێزی به نیشتمان كردن تاكه‌ی قبوڵ بكری ئه‌ری بۆ كه‌س ورته‌یه‌كی لێوه نایه؟
به‌س پێم بڵێن رووی ده‌مم له كوی كه‌م، و ئازاره‌كانم بۆ كی باس كه‌م، ده پێم بڵێن كه‌ی شتێك به دڵی خۆم بنوسم سێبه‌رێَك نه‌م ترسێنی، كه‌ی وشه‌كانم باڵ بگرن و كه‌س باڵیان نه‌شكێنی. ئه‌وه ئه‌ركی منه وه‌ده‌نگ بێم و وشه‌كانم فێربكه‌م له چاو سوركردنه‌وه نه‌ترسێنو له نێو ئاپۆرای خه‌ڵكی له شه‌قه‌ی باڵبده‌ن و پر به گه‌رویان بقیژێنن و بڵێن به‌سه به‌سه ئیدی پربووین، نامانه‌وی ئاڵای وڵاته‌كه‌مان بی خۆر ببینین!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
| < Prev | Next > |
|---|





