رۆژهه‌ڵاتی ناوین كۆرپه‌یه‌كی دووگیانی هه‌یه، به‌ڵام تائێستا ئه‌و سكه دانه‌نراوه. ئه‌گه‌رچی ئه‌و سكه چه‌ندین سه‌ده‌یه كۆرپه‌كه‌ی هێشتووه‌ته‌وه‌و ناوی كۆرپه‌كه زانراوه، به‌ڵام ژینگه‌ی له‌دایكبوونی گونجاو نییه، چونكه مه‌ترسی خنكاندنی هه‌یه. ئه‌و كۆرپه‌یه له‌سنووری زێدی خۆیدا وڵاته‌كه‌ی میسۆپۆتامیایه‌و ناونیشانێكه بۆ زیاتر له 50 ملیۆن مرۆڤ كه تا ئێستا له‌ژێر چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاوازدا خاك‌و وڵاته‌كه‌یان به‌شكراوه. ئه‌وكۆرپه‌یه له‌لای راوێژكاری ئۆبامه‌وه (بارگ خانا) ـی خاوه‌نی پێشبینییه‌كان كه له‌جیهاندا قسه‌كانی به هه‌ند وه‌رده‌گیردرێت، ناوی لێنراوه ده‌وڵه‌تی كوردیی و پێشبینی كردووه له‌چه‌ند ساڵی داهاتوودا له‌دایك بێت.
به‌ڵام خۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردی به‌بێره‌چاوكردنی جیوگرافیاو بارودۆخی ئابووری كارێكی وا ئاسان نییه، نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌زاران ساڵ مێژووی كوشتنی تاكه‌كانی و چیرۆكی جینۆساید‌و زه‌وتكردنی ئازادییه‌كان و داگیركردنی خاكه‌كه‌ی پێیه. نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ساده‌ترین پێشێڵكردنی مافی تاكه‌كانیدا چیرۆكی كچێكی پێییه كه له ئامه‌د ناتوانێت به‌زمانی دایكی بخوێنێت، به‌ڵام چیرۆكی ئه‌و منداڵه‌ش به‌و ئه‌ندازه‌یه بێهیوابوون نییه، چونكه ده‌زانێ له‌داهاتوودا وه‌ك چۆن كۆندالیزارایسی وه‌زیری پپێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتوویه‌تی كۆرپه‌كه له‌دایك ده‌بێت، ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه به‌پێنوسێك نووسیویه‌تی كوردستانی گه‌وره. ئاشكرایه كاتێ مافی چاره‌ی خۆنووسین بوو به‌پره‌نسیپی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تی كه خاكه‌كه‌ی لێدابه‌شكراوه‌و لكێندراوه، جیابوونه‌وه‌ی به‌دوای خۆی دێنێت. ده‌وڵه‌تی كوردستانی ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تادا یه‌ك پارچه‌ی كوردستان له‌ژێر هه‌ولێر كۆبكاته‌وه، ئه‌وا له‌داهاتوودا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پارچه‌كانی تری كوردستانیش باوه‌شێك ده‌بێت. له‌ژێر خوێندنه‌وه‌ی پێشبیینه‌یاكان بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی و چیرۆكی ئه‌و كچه‌ی كه ناتوانێت به‌زمانی دایك بخوێنێت، ده‌توانین بابه‌ته‌كه له‌سه‌ر مێزی شه‌تره‌نجێكه‌وه وشه‌كانی ریزبكه‌ین و شیبكه‌ینه‌وه، چونكه سروشتی رۆژهه‌ڵاتی ناوین له‌تێڕوانینی وڵاته باڵاده‌سته‌كانی جیهان ته‌واو له‌یارییه‌كی شه‌تره‌نج ده‌چێت.
یاریه‌كه له‌عێراق جیاوازه‌و هه‌رێمی كوردستانیش له‌مێژووی یارییه‌كی مه‌رگه‌وه به‌ره‌و داهاتووی یاریه‌كی قورس‌تر ده‌چێت، تا له‌نێو یاریه‌كه‌دا به‌جه‌نگێكی ئابووری كشومات نه‌كرێت. ئه‌گه‌رچی پێشبینییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌نه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی له‌رووی سیاسییه‌وه ئه‌و هه‌رێمه نیشانه‌ی ده‌وڵه‌تبوونی تێدایه، به‌ڵام كاملبوونی بۆ ئه‌وهه‌نگاوه مه‌ترسی دروستبوونی قه‌یرانی ئابووریه. ره‌نگه ئه‌مه‌ش به‌فرۆشتنی غازی كورد بۆ یه‌كێتی ئه‌ورووپاو هه‌نارده‌ی ته‌واوی نه‌وتی كوردی بۆ بازاره‌كانی جیهان نه‌خشه‌ی ده‌وڵه‌تبوونی بوونی كورد له‌پێگه‌ی ئابووریدا پتر سنووری بكێشرێت. یاریه‌كه له‌عێراق به‌ستراوه‌ته‌وه به‌ناوچه دابِراوه‌كانی وه‌ك كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌وه، به‌ڵام داواكردنی ئه‌و ناوچانه‌ش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌ته‌وقیتی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردیدا گونجاوترین كاتێكه. چونكه تاراده‌یه‌ك كورد له‌و پارچه‌یه‌دا له‌یارییه‌كه‌دا شاره‌زای وه‌رگرتووه‌و میری رژێمی پێشوو كشوماتكراو قه‌ڵاكانی كورد له‌سیاسه‌تێكی میانڕۆدا سیسته‌می حوكمڕانی كوردستانیه‌ت ده‌پارێزن. به‌ڵام یاریكه بۆ كورده‌كانی باكوور له‌توركیا ته‌واو جیاوازه‌و میره‌كان كشومات نه‌كراون. قه‌ڵاكانیش بێگانه‌ن و زۆر جاریش سه‌ربازه‌كان كه به‌كوشت ده‌ده‌رێن كوردن. ئیتر ده‌بێ كورد له‌و پارچه‌یه‌دا یارییه‌كه پێچه‌وانه بكاته‌وه‌و ئه‌مجاره سه‌ربازه‌كان به‌به‌رگی ئاشتیی ره‌وانه‌ی جه‌نگ بكات، به‌مهه‌نگاوه پلیتی بڕینی شوێنی میره‌كان ئاسانتر ده‌بێت. به‌مه دوو رێگه له‌به‌رده‌م میره باڵاكانی ئه‌وێدا هه‌یه، ئه‌گه‌ر میر ده‌ست له‌وانه‌ی شه‌ر هه‌ڵنه‌گرێت و فێری وانه‌ی ئاشتی نه‌كرێت، ئه‌وا كورسیه‌كه‌ی كشومات ده‌كرێت. چونكه ئه‌و كچه‌ی له‌ئامێد پێنوسه‌كه‌ی نووسیویه‌تی كوردستانی گه‌وره، هه‌رچه‌نده چه‌كی پێنییه، شوێنی میریشی ناوێت، به‌ڵام ده‌یه‌وێت سنووری جیوگرفیای خاكه‌ی جیابكرێته‌وه. میریش ده‌زانێ یارییه‌كه له‌داهاتوودا چۆلكردنی حوكمی ئه‌وانه، به‌ڵام كچه‌كه ته‌نیا سه‌یری نووسینه‌كانی ده‌كات و چاوه‌ڕێ رۆژهه‌ڵاتی ناوینه كۆرپه‌كه‌ی دابنێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
| < Prev | Next > |
|---|





