هه‌میشه ئه‌و مرۆڤانه‌ی به‌ئاشكرا و ناوی خوازراو به‌قه‌ڵه‌مه‌كانیان گله‌یی و ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵات ده‌گرن، زۆری هه‌ره زۆری ڕه‌خنه كان ئاراسته‌یی به‌رپرسان ده‌كرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به پله‌یی یه‌كه‌م به‌رپرسه‌كان، به‌رپرسن له كه‌م وكوڕیه‌كان، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه‌ش بزانین به‌ته‌نها به‌رپرسه‌كان ناتوانن خراپه‌كاری بكه‌ن، ئه‌گه‌ر چه‌ند كه‌سانێكی گه‌نده‌ڵ نه‌بن و به‌رده‌وام به‌ده‌وریی به‌رپرسه‌كان نه‌سووڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و به‌رپرسه تووشی گه‌نده‌ڵی بكه‌ن و به‌ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی ئه‌و به‌ر پرسه، پڕووشكی گه‌نده‌ڵی به‌ر ئه‌وانیش بكه‌وێت، كه له‌ڕاستیدا ئه‌و جۆره‌یی دووه‌م ڤایرۆس وگه‌نده‌ڵ و تاوانباری سه‌ره‌كین!! باسكردنی ئه‌و جۆره كه‌سانه به ته‌نها پێناسه‌یه‌ك بوو بۆ كه‌سی گه‌نده‌ڵ و هه‌وێنی به‌رهه‌م هێنانی گه‌نده‌ڵ، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه باسی بكه‌م و تیشكی بخه‌مه سه‌ر چه‌ند ڕاستیه‌كه له خۆپاراستن له‌و جۆره كه‌سانه، وه باسكردنی كه‌مێك له كاركردنی ئه‌و به‌ڕێزانه، له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره ڤایرۆسانه.
(شوان محمد ته‌ها) كارگێڕی لقی دوو بوو، به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخراوه جه‌ماوه‌ریی و پیشه‌ییه‌كان بوو، له‌كاتی ناسینی تائه‌و كاته‌یی ده‌ستم له‌كار كێشاوه له لقی دوو نه‌متوانی خۆشم بوی، چونكه ئه‌و مرۆڤێك بوو هه‌میشه به‌گومان قسه‌یی ده‌كرد، به‌گومان بڕیاریده‌دا، به‌تووڕه‌ییه‌وه ده‌ست خۆشی ده‌كرد، به‌تووڕه‌ییه‌وه پێشوازی ده‌كرد، ئه‌و ڕه‌فتاره‌یی ئه‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سانێكی دیاریكراو بوو، كه به‌نده یه‌كێك بووم له‌و كه‌سانه، به‌ڵام له‌كۆتایدا له مه‌زنی ئه‌و پیاوه گه‌یشتم، ئه‌و كاته‌ی نێوان من وئه‌و له‌و په‌ڕیی ناخۆشیدابوو، هه‌ندێك سه‌رۆك سه‌نته‌ر وتیپ له‌و په‌ڕیی پیاهه‌ڵدان دابوون به‌و، به‌ڵام ئه‌و هه‌میشه، ئه‌و جۆره ڕه‌فتارانه‌یی ڕه‌ت ده‌كرده‌وه و به‌ئه‌سه‌ف پێناسه‌یی ده‌كرد، ئه‌و كاته‌یی شوان محمد بووه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیڕاق، ماستاو چییه‌كان زانیان ده‌ستی له له مه‌كته‌بی پیشه‌ییه‌كان به‌ربوو له‌دانیشتنه‌كان به نه‌مانی بڵا له‌سه‌ریان باسیان ده‌كرد، ئه‌گه‌رچی پیاهه‌ڵدانه‌كانی سه‌ره‌تا وباسكردنه‌كانی كۆتایی ئه‌و په‌ڕی هه‌ڵه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه ڤایرۆسه‌كانن ڕاست وهه‌ڵه‌نازانن.
چه‌ند ڕۆژێك به‌رله‌وه‌ی ده‌ست به‌كاربێت وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری (حاكم شاكر) م ناسی له‌و كاته‌یی، من و پارێزه‌ر (سه‌نگه‌ر هادی قه‌ساب) بانگهێشت كرابووین بۆ ماڵی كاك یاسین ڕۆشبه‌یانی، ئه‌ویش له دانیشتنه‌كه بوو ئه‌وه‌ی له‌یادم ناچێت له‌و دانیشتنه پێم گووت له‌وكاته‌یی پۆسته‌كه‌ت به‌جێده‌هێڵی په‌شیمانی له‌هه‌ندێك كه‌سی ڤایرۆس نازانم ئه‌وكات له قسه‌كانم گه‌یشت یان نا؟به‌ڵام ئیستا ڕاستیه‌كانی بۆ ده‌ركه‌وت، حاكم شاكر له‌سه‌ره‌تایی ده‌ست به‌كاربوونی تاماوه‌یه‌كی زۆریش به‌هه‌مان بیرۆكه‌ی سه‌ره‌تایی كاریده‌كرد، به‌ڵام له‌كۆتایدا ڤایرۆسه‌كان و مشه‌خۆره‌كان ده‌وروبه‌ریان داگیركرد و ڕێگربوون له‌زانینی ڕاستیه‌كان، هه‌ركاتێك هه‌ندێك جانه‌وه‌ری ناپه‌سندم ئه‌بینی به‌شێوازێك موجامه‌له‌ی حاكم شاكر ده‌كه‌ن ڕقم له‌خۆشم ده‌بۆ وه، زۆركات له‌گه‌ڵ (مسعود مسته‌فا) باسی پاكی ئه‌و پیاوه و ڤایرۆسه‌كانی ده‌ورووبه‌ریمان ده‌كرد، به‌ڵام من ئه‌و كات نه‌م ده‌ویست بۆ یه‌كجاریش ڕووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ جه‌نابی حاكم شاكر باسی بكه‌م، چونكه ده‌چووه خانه‌یی موجامه‌له، له‌كاتێكدا هه‌مان ئه‌وكه‌سانه‌ش به‌ناوی خوازراو جوێن وبابه‌تی ناشیاویان له‌سه‌ر ئه‌وبڵاوده‌كرده‌وه هه‌ربۆخاتری ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پشتی كه‌سانێك جێگایی خۆیان باشتربكه‌ن، چه‌ند ڕۆژێك به‌رله‌وه‌ی ماڵئاوایی له‌پۆسته‌كه‌ی بكات وخانه‌نشین بێت چاومان پێككه‌وت وبیرم خسته‌وه ئه‌و كاته‌یی ئێره جێده‌هێڵی ڤایرۆسه‌كان باش ده‌رده‌كه‌ون و ڕێك واده‌رچوو، هه‌مان ئه‌و كه‌سانه ئێستا له ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی حاكم شاكر به‌هه‌ڵه‌بزانن و داوایی میهره‌بانی له‌به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تازه بكه‌ن، من سوپاسی حاكم شاكر ده‌كه‌م له ماوه‌ی كاركردنی بچوكترین كاری بۆمن نه‌كردووه، به‌ڵام مرۆڤێكی دڵسۆزبوو بۆ كاره‌كه‌یی، پێویسته ده‌ست خۆشی بكرێت.
(كامه‌ران شێرزاد) به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ڕێكخراوه‌كانه له وه‌زاره‌تی دارایی، ماوه‌یی (5) ساڵ كاروباره‌كانی ئێمه وسه‌رجه‌م سه‌نته‌ره كان لای ئه‌و بوو، باسكردنی ئێستای ئه‌و پیاوه به‌نده به‌نه‌مانی ئێمه لای ئه‌و و گواستنه‌وه‌مان بۆ وه‌زاره‌تێكی تر، كامه‌ران شێرزاد مرۆڤێك بوو هه‌میشه حه‌زیده‌كرد هاوكاری پڕۆژه‌یی ڕێكخراوه‌كان بكات وبه‌ره‌و پێشیان ببات، به‌ته‌نها ئێمه‌نه‌بێت!!ئه‌ویش به‌ته‌نها له‌به‌ر قسه‌یی چه‌ند كه‌سانێك، كه له‌كاركردن لاوازبوون و چاویان به‌ده‌سكه‌وته‌كانی ئێمه هه‌ڵنه‌ده‌هات، به‌ڵام ئه‌و كه‌سێك بوو زۆر پاك ودڵسۆزبوو بۆكاره‌كه‌ی هه‌رگیز نه‌تده‌توانی تۆمه‌تباری بكه‌یی به ناڕاستی دیسان ده‌ڵێم به‌ته‌نها به‌هه‌ڵه قه‌سه‌كردنی چه‌ند كه‌سانێك له‌گه‌ڵ ئێمه وابوو، ئه‌و كاتانه‌یی سه‌ردانی ئه‌وم ده‌كرد بۆكاروباری ئیداری چه‌ند كه‌سانێكم ده‌بینی موجامه‌له‌یان ده‌كرد وقسه‌یی زۆر گه‌وره‌تریان له‌توانی ئه‌و مرۆڤه ده‌كرد، به‌ڵام له‌دواین بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ لابردنی به‌خشینی مانگانه‌ی ڕێكخراوه‌كان له‌وه‌زاره‌تی دارایی، هه‌مان ئه‌و مشه‌خۆرانه بێ وه‌فایانه تانه له كاره‌كانی ئه‌و ده‌ده‌ن وبۆیه‌كجاریش خه‌یاڵی ڕابردووی خۆیان ناكه‌ن!!ئه‌گه‌رچی من خۆم بۆ چه‌ندین جار گله‌یم له كامه‌ران شێرزاد كردووه له‌لای ڕه‌شید تاهیر له‌سه‌ر كاره‌كانی ئه‌و به‌رامبه‌ر به ئێمه، به‌ڵام ڕه‌شید تاهیر گووتوویه‌تی من خۆم تێكه‌ڵی كاری ئه‌و ناكه‌م، چونكه دڵنیام هه‌ڵه‌ناكات!!!له‌وكاته‌یی كامه‌ران شێرزاد به‌خشینی مانگانه‌یی ئێمه‌یی به‌یه‌كجاری بڕی، پێویسته ئه‌و ڕاستیه بڵێین مرۆڤی وه‌ك ئه‌وه كه‌مه به‌و شێوه‌یه دڵسۆزبێت بۆ كاره‌كه‌ی سوپاس بۆ ماوه‌ی ڕابردوو، بۆ هه‌رهاوكارییه‌ك و پاڵپشتیه‌ك وئاسانكارییه‌ك بۆئێمه‌ت كردبێت، هیوادارین ڤایرۆس ومشه‌خۆره‌كانت ناسیبێت.
ئه‌وه ماوه باسیی بكه‌ین ئه‌زموونی كاركردنی ماوه‌یی ڕابردووی ئه‌و به‌ڕێزانه بوو، كه به‌چ شێواێك كاریان كردووه وبڕوایان به‌پیاهه‌ڵدانی چ كه‌سانێك كردووه، كه‌ئێستا به‌پێچه‌وانه‌وه به‌خراپی باسیان ده‌كه‌ن، من هه‌رگیز به‌بی بنه‌ماقسان ناكه‌م وبۆچوونی خۆم له‌سه‌ر هیچ بابه‌تێك ده‌رنابڕم تاوه‌كو دڵنیانه‌بم، كه‌سێك به‌ناوی (ئاریان فه‌ره‌ج) بۆته به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ولاوان، من تائێستا نه‌بینیومه نه‌ده‌یناسم ونه‌هیچی له‌باره‌وه ده‌زانم، به‌ڵام به‌هۆی پرسینم له فه‌رمانبه‌ران وخه‌ڵكی ناو دیوان زۆریان گه‌واهی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ده‌ن، كه مرۆڤێكی هێمن وله‌سه‌ره‌خۆیه‌له‌كاركردن، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌ی له‌باره‌یه‌وه بزاندرێت هه‌وڵی كوتله‌و پیاوپیاوێن نادات، كه ئه‌وه خاڵی سه‌ركه‌وتنه، هه‌میشه ده‌ڵێن به‌ته‌نها ڕخنه ده‌گرن چاره‌سه‌رتان لانی یه!له‌لایه‌كی تر وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك بۆ كه‌سی خاوه‌ن كاری باش وبه‌رده‌وام بوون له‌سه‌ری، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر به‌یانی هه‌ڵه‌یه‌ك له‌ویش بزانین وكارێكی نابه‌جی ببینین ئه‌وا بێ وه‌ستان قسه‌یی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین وپه‌نجه ده‌خه‌ینه سه‌ر خاڵه لاوازه‌كان، به‌ڵام له‌ئێستادا كه‌سێكی وه‌ك ئاریان فه‌ره‌ج له‌كاره‌كانی سه‌ركه‌وتووه و باشه، پێویسته به‌هێنانه‌وه‌ی چه‌ند نمونه‌یه‌ك له‌و نمونانه‌ی سه‌ره‌وه ئاگاداربكرێته‌وه بۆ خۆپاراستن له چۆره ڤایرۆسانه وبنبڕكردنی كوتله‌كاری وئاگاداربوون له هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤی پاك له‌پاشان به‌چ شێوازێك ڕێز له دڵسۆزیان گیراوه.
com.yahoo@safeenhawlery
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
| < Prev | Next > |
|---|





