
ئه‌مڕۆ له هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان له كاتژمێر3 له پاركی شانه‌ده‌ر كۆبوونه‌وه‌ی نا بۆ له سێداره‌دانی(حه‌بیبوڵا له‌تیفی) به‌ڕێوه‌چوو كه تیایدا چه‌ندین كه‌سایه‌تی و گروپ و رێكخراو و لایه‌نی سیاسی و چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه. . . ده‌نی و مرۆیی و چالاكوانی سیاسی و رۆژنامه‌نووس و نووسه‌رانی ئه‌و شاره به‌ڕێوه‌چوو كه له خواره‌وه ناوه‌كانیان هاتووه و سه‌ره‌تای كۆبوونه‌كه به‌م وتاره ده‌ستی پێكرد له لایه‌ن رۆژنامه‌نووس شێرزاد عومه‌ره‌وه خوێنرایه‌وه و دواتر به‌یاننامه‌ی رێكخه‌رانی كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوی كوردۆساید/چاك خوێنرایه‌وه و دواتریش به‌یاننامه‌كانی پارتی سه‌ربه‌ستی كوردستان و پارتی ئازادی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان پێشكه‌ش كرا" هه‌روه‌ها به‌ڕێز دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ و ژیوار ره‌سوڵی به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی به‌یان وتارێكی به‌و بۆنه‌یه خوێنده‌وه و دواتریش له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی زیندانییانی سیاسی کوردستان/رۆژهەڵات وتارێك پێشكه‌ش كرا" له كۆتاییدا به‌ڕێزان عه‌لی مه‌حمود و هه‌ڤاڵ نه‌ژاد به ناوی رێكخراوی چاودێری كوردۆساید و رێكخراوی ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌كانی گه‌نج كۆتاییان به كۆبوونه‌وه‌كه هێنا" ئه‌وه‌ی شایانی باسه سبه‌ی رۆژی یه‌ك شه‌مه 26/12/2010 كاتژمێر دووی نیوه‌ڕۆ له هه‌مان شوێن پاركی شانه‌ده‌ر به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوانتر چالاكی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین درێژه‌ی ده‌بێت و داوا له‌هه‌موو رۆشنبیران و كه‌سایه‌تی و رێكخراو و گروپ و لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین له به‌شداریبوونیان ئاگادارمان بكه‌نه‌وه و هه‌ر به‌ڕێزیكیش هاوده‌نگمان ده‌بێت ده‌توانێ په‌یوه‌ندیمان پێوه بكات.
وتاری ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ:
((به‌ناوی مرۆڤایه‌تی" به‌ناوی ئازادی" به‌ناوی كوردستان))
به‌ڕێزان ئه‌م كاته‌تان باش و به‌خێرهاتنی هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌ین بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌م ئه‌ركه مرۆیی و نه‌ته‌وه‌ییه" به‌ڕێزه‌كان ده‌بوایه ئه‌مڕۆ ئێمه له‌م كات و ساته‌دا لێره كۆببینه‌وه بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕینمان به‌رامبه‌ر به جوڵانه‌وه‌كانی ئێران له هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت هاندانی هه‌ندێ كه‌سایه‌تی و گروپ له‌لایه‌ن ئیرانه‌وه بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه و ناكۆكی و لێكترازاندنی نێوماڵی كورد له رێگه‌ی تۆخ كردنه‌وه‌ی هه‌ندێ پرسی ناوه‌ختی به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه له‌باره‌ی(چه‌مكی جێنده‌ر) روویدا و پرسی دادگایی كردنی به‌ڕێز دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ به مادده‌ی 403 " به‌ڵام كرده‌وه و ره‌فتاره نامرۆییه‌كانی ئێران بۆ به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادی له‌و وڵاته ده‌رهه‌ق به كورد و داخوازیه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له پارچه‌ی به‌زۆر لكێنراو به ئیرانه‌وه ناچاری كردین بۆ به‌ده‌نگه‌وه هاتنمان بۆ براكانمان بۆ هاو ره‌گه‌ز و نه‌ته‌وه‌كه‌مان بێین لێره كۆببینه‌وه" كۆببینه‌وه تا ده‌نگی خۆمان" په‌یامی خۆمان به هه‌موو كوردێك به هه‌موو مرۆڤێك بگه‌یه‌نین بۆ وه‌ستاندنی شاڵاوه‌كانی ره‌شه‌كوژی و ره‌شبگیری و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و له سێداره‌دان له ئیران" بۆ ئه‌وه‌ی ئێران له‌وه دڵنیا بكه‌ینه‌وه كه كۆماری ئیسلامی كۆماری له سێداره‌دانه كۆماری ژێرپێ خستنی مافه‌كانی مرۆڤه كۆماری ره‌شه‌كوژی و كپ كردنی ده‌نگه‌كانه" كۆماری ئیسلامی زیندانێكی گه‌وره‌یه بۆ گه‌لانی ئێران به گشتی و نه‌ته‌وه‌ی كوردمان به تایبه‌تی" ئێمه لێره كۆبووینه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆمان بگه‌ینینه حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌موو گروپ و لایه‌نه سیاسیه‌كان" لێره كۆبووینه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆمان بگه‌ینینه رێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له مافه‌كانی مرۆڤ و رێكخراوه نێوده‌وله‌تیه‌كان و نوێنه‌ران و كونسڵخانه‌ی وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان" لێره كۆ بووینه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆمان بگه‌ینینه ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی باشوور كه بۆ كوشتنی عه‌ره‌بێك له فه‌له‌ستین شین ده‌گێڕن و میدیا و مزگه‌وته‌كانی لێ پڕ ده‌كه‌ن و بۆ له‌سێداره‌دانی سه‌دان تێكۆشه‌ری كوردیش بێ هه‌ڵوێست و بێ ده‌نگ ده‌بن" به‌ڕێزه‌كان ئێمه لێره كۆبووینه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆمان بگه‌ینینه ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه بۆ گیانی یه‌كتر هه‌میشه خه‌نجه‌ر له كاڵانن و بچووكترین هه‌ڵه‌ی یه‌كتر ده‌بینن و ماڵپه‌ڕ و میدیاكانی لێ پڕ ده‌كه‌ن و بۆ له‌سێداره‌دانی ئازادیخواز و تێكۆشه‌رانی رۆژهه‌ڵات بێ ده‌نگ و بێ هه‌لوێستن" ئێمه لێره‌ین تا ده‌نگمان بگاته ئه‌و لایه‌نانه‌ی رۆژهه‌ڵات كه له بری پارچه‌بوون و سه‌نگه‌ر له‌یه‌كتری گرتن كه ته‌نها دڵی مه‌لا ئه‌تۆمیه‌كانی پێ خۆش ده‌بێت با به كار و چالاكی و خه‌بات و هه‌ڵوێست یه‌كبگرن تاوه‌كو بتوانن ده‌نگی حه‌بیبوڵا له‌تیفی و هه‌زاران تێكۆشه‌ر و زیندانی و مافخوراو به كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بگه‌یه‌نن و تاوه‌كو كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی گوێمان لێ‌بگرن" بۆ رێزلێنان له خه‌بات و به‌رخودان و گیانی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگای رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ی كورد" بۆ رێزلێنان له سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگای ئازادی و مرۆڤایه‌تی ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی. . . .
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه:
- كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیب/ نووسینگه‌ی باشوور
- رێكخراوی چاودێری كوردۆساید/ چاك
- گۆڤاری ئێوه
- نوێنه‌رایه‌تی ده‌زگای دۆستایه‌تی(ئیسرائیل – كورد)
- نوێنه‌رایه‌تی باشووری كۆما جڤاكێن كوردستانێ KGK
- ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌كانی گه‌نج
- رێكخراوی رێگا بۆ پرسه نیشتمانیه‌كان
- رێکخراوی را بۆ پرسە نەتەوەییەکان
- پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان
- رێکخراوی خەباتی شۆرشگێری کوردستان
- رابوونی خوێندکارانی کوردستان
- حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
- فیدراسیۆنی زیندانییانی سیاسی کوردستان/رۆژهەڵات
- پارتی ئازادیی کوردستان
- کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK
- حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
- پارتی نیشتمانی کوردستان
- تەلەڤزیۆنی ئازادی
- یەکێتی لاوانی دیموکرات لە کوردستانی عێراق
- یەکێتی گشتی قوتابیان
- گروپی میزۆپۆتامیای نوێ
- د. فەرهاد پیرباڵ/ رووناكبیر
- شێخ موراد شێخ مه‌عشوق خه‌زنه‌وی/ نه‌وه‌ی شه‌هید شێخ مه‌عشوق خه‌زنه‌وی
- مه‌لا محێدین به‌درخان/ ئیمام خه‌تیب
- مومتاز حەیدەری/ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری K21
- بێکەس حەمەد قادر
- ژیوار رەسوڵی – به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی بەیانی
- هه‌ڤاڵ نه‌ژاد/ نووسه‌ر
- رزگار كۆچه‌ر/ رۆژنامه‌نووس و دیكۆمێنتار
- سه‌روه‌ت محه‌مه‌د ره‌حمان/ ب. نووسینی گۆڤاری ئێوه
- سیروان گه‌ڕه‌شێخانی/ ئه‌دیب و شاعیر
- نه‌جات عومه‌ر/ نووسه‌ر
- هاژه هه‌ولێری/ نووسه‌ر و وه‌رگێڕ
- سیروان عه‌باس/ چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
- هێمن فەرید- چالاکی کۆمەڵگەی مەدەنی
- رامیار جەوهەر
- مام هەژاد
- ئاراڵ کاکل/ رۆژنامەوان
- عوسمان کەرەمی
- ئاڤان فارس جاف/ رۆژنامەنووس
- رەفیق شوکری/ رۆژنامەوان
- سەعید سەلیم/ قوتابی
- عەلی سەدیق/ رۆژنامەنووس
- موحەمەد عومەر
- نه‌وزاد عومه‌ر مه‌حمود
- بێستون عومه‌ر حه‌سه‌ن/ راگه‌یاندنكار
- محه‌مه‌د جه‌مشیدی/ رۆژنامه‌نووس
- ئاسۆس ئه‌حمه‌د سه‌عید/ رۆژنامه‌نووس
- عزه‌ت مسته‌فا ره‌حمان/ فه‌رمانبه‌ر
- شاخه‌وان عومه‌ر حه‌سه‌ن/ پسپۆڕی بواری IT
- ئه‌حمه‌د خالس/ خاونی گروپی فریشته نێت
- عومه‌ر فه‌رهادی/ په‌یامنێری رادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا/ به‌شی كوردی
- دڵزار زرار/ رۆژنامه‌نووس
- مه‌لا محه‌مه‌د سه‌عید/ ئیمام خه‌تیب
تێبینی/ تكاده‌كه‌ین له هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه به‌شداری ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه ده‌بن با له‌كات و ساتی دیاری كراوه‌وه ئاماده‌ی شوێنی مه‌به‌ست بن" بۆ زیاتر زانیاری و به‌شداربوون په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌و ناونیشانه:
07704452628
This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
| < Prev | Next > |
|---|





