
خه‌ڵكی دیموكراسی خوازی كوردستان
هاونیشتیمانیانی مرۆڤ دۆست
دوای خستنه رووی سه‌رجه‌م ناڕزاییه‌كان له لایه‌ن رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تییه‌كان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگای كوردی، به‌ڵام سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له 12/12/2010 واژووی له‌سه‌ر (یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان) كرد. كه تیایدا ماف و قه‌واره‌ی موماره‌سه‌كردنی ئازادی تیادا زه‌وت كراوه.
ئێمه وه‌ك كه‌مپینی (نا) بۆ یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان وێڕای هه‌وڵه‌كانمان و ئاگاداركردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له رێگای یاداشتێكی ناڕه‌زایی، هیچ یه‌كێك له هه‌وڵه‌كان بۆ واژوو نه‌كردنی ئه‌م یاسایه سه‌ری نه‌گرت. بۆیه ئێستاش له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی (یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان) و گرتنه‌به‌ری رێگای دیالۆگ و هه‌ڵمه‌ت و چالاكی مه‌ده‌نی.
ئه‌و خاڵانه‌ی له یاساكه‌دا كار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌یان ده‌كه‌ین، بریتین له:
1-بابه‌تی مۆڵه‌ت وه‌رگرتن.
2-خۆپیشاندانی له ناكاو.
3-خۆپیشاندانی تاكه‌كه‌سی و نێوده‌وڵه‌تی.
بۆ كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م ئامانجانه‌ش هه‌ڵمه‌تێكی واژوو كۆكردنه‌وه له سه‌رانسه‌ری كوردستان و عێراق و وڵاتانی ده‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین. پاشان كۆی واژووه‌كان له‌گه‌ڵ یاسا هه‌موار كراوه‌كه‌دا، له گردبوونه‌وه‌یه‌ك پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی كوردستان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و رای گشتی ده‌كه‌ین.
بۆیه به‌شداریكردنت له‌م هه‌ڵمه‌ته هه‌وڵدانێكه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ماف و ئازادییه زه‌وتكراوه‌كان.
بۆ ناردنی ئیمێل و پشتیوانیكردنتان ئه‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه به‌كار بهێنن:
This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
| < Prev | Next > |
|---|





