ئه‌مه په‌ندێكی جوانی پێشینانه‌و بۆ سوودو ئاموژگاری كردنی هه موو تاكێكی كۆمه‌ڵگه گوتراوه، مه‌به‌ست لێی وریا بوونی مرۆڤه له‌وه‌ی ده‌یڵێ و له‌وه‌ی پێی ده‌كرێت، نابێت به زمان شیروتیر بهاوی و ده‌ستیشت چیلكه‌یه‌كی پێ هه‌ڵنه‌گیرێت..
له‌م رۆژانه‌دا دوو رووداوی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌مان له‌م ته‌رزه له كوردستان سه‌ری هه‌ڵداو تا راده‌یه‌كیش سووكه ده‌مه‌قاڵێیه‌كیان بۆ خاوه‌نه‌كانیان درووست كرد.
یه‌كه‌میان وشه‌ی (جه‌نده‌ر) بوو كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه مه‌لای مزگه‌وته‌كانه‌وه نیشتن به‌سه‌ریداو به‌بێ ده‌سپارێزی و زانینی زانیاری له‌باره‌ی وشه‌كه‌وه كه‌وتنه سوتاندنی ته‌رو وشكی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ته‌نانه‌ت وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بووه ئامانجی فتوای شه‌ری سه‌رتاسه‌ریان، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی زانیاری و ماناكه‌یان له‌لایه‌ن خوی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و یه‌كێتیه‌كه‌ی خۆیانه‌وه پێ گوترا، یه‌كسه‌ر كه‌وتنه ئاوكردن به ئاگره‌كه‌یاندا، تا ئێره ئاساییه.
ئه‌وه‌ی ئاسایی نییه خه‌ته‌ری زمانه له هه‌ڕه‌شه‌و كوشتن و بڕبن خه‌ته‌ری زمان كردنه به ئاگرو به‌ده‌ستیش نه‌توانینی داگیرساندنی تاڵه شقارته‌یه‌ك، به زمان حكومه‌ت وێران كردن و له ئه‌ساسیشدا ده‌ستی كورتی بۆ مه‌عاشه‌كه‌ی بێت...
رووداوی دووه‌میان زمانه پڕ له زبریه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆنه سه‌ڕه‌رای زۆری درێژیه‌كه‌ی، ده‌ستێكی ئێجگار كورتیشی له‌گه‌ڵدایه كه ته‌نانه‌ت به‌ردێكی پێ ناخرێته سه‌ر كه‌ڵه‌كێكی رووخاوی بنارێكی چۆڵی وڵاته‌كه‌ی.
لایه‌كی ئۆپۆزسیۆن پێی عه‌یب بوو له‌گه‌ڵ لیستی ده‌سه‌ڵات بچێته به‌غدا و له‌گه‌ڵ ئه‌وان شتێكی پێ ببڕێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ده‌سه‌ڵات نه‌ڵێت: به‌زیاد بێت و ماڵتان ئاوا، له‌وانه‌شه له‌به‌ر شه‌رمی زمانه‌كه‌ی ده‌ستی گێڕابێته‌وه چونكه زۆرجار زمان وا له خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كات ده‌ستوپێی ئه‌به‌ستێته‌وه و تووشی شه‌رمی په‌شیمان بوونه‌وه‌ی ئه‌كات به‌ڵام ناشتوانێت ئیعلانی په‌شیمان بوونه‌وه‌كه‌ی بكات.
ئه‌ویش زمانی نه‌یهێشت هیچ بچێته ده‌ستیه‌وه، به‌ڵام ئه‌میان وه‌ك یه‌كه‌م نه‌هات پاش حاڵی بوونه‌كه‌ی به‌ردێكی بخاته سه‌ر و قه‌پاتی بكات، كه‌زانی زمان سه‌ری ده‌سكه‌وته‌كانی خوارد، كه‌وته‌وه سوڕانه‌وه‌ی زمانی و دیسانه‌وه هه‌رخۆی باش و هه‌رخۆی چاك و هه‌رخۆی پاك ده‌ستی پێ كرده‌وه، من پێم وایه ئه‌و جۆره ئۆپۆزسیۆنه هێشتا له‌و په‌نده كوردیه نه‌گه‌یشتوون واته نه‌گبه‌تیه‌كانی زمانی درێژ‌و ده‌ستی كورت، یان خه‌تای ده‌سه‌ڵاتیشی تێدایه چونكه نه‌یتوانیوه یان نه‌یزانیوه مانای ئه‌و په‌نده‌یان بۆ روون بكاته‌وه، رۆشنبیرانیش خه‌تایان هه‌یه ئه‌وانیش زۆرجار بۆ نه‌گبه‌تیه‌كه‌ی ده‌كه‌ونه بیرچوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌نده‌و دوای درێژی زمانیان ده‌ستی كورتیان داوای لێبوردن ده‌كات، ئه‌مه له مه‌حكه‌مه، كه‌چی ده‌ستی قه‌ڵه‌مه‌كه‌یان له‌تاو شه‌رمی زمانیان ئیتر له‌و بابه‌ته به‌باش و به‌خراب یه‌ك وشه نانووسێت
هه‌زار ره‌حه‌مه‌تتان لێبێت پێشینان بۆ خۆتان و بۆ په‌نده جوانه‌كانتان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
| < Prev | Next > |
|---|





