
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
سه‌باره‌ت به نه‌بوونی (ژن) له‌كابینه‌ی حكومه‌تی نوی ی عێراقدا
-سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق
-سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق
-سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
-پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كان
له‌گه‌ڵ هه‌وڵ و خه‌بات و ماندوبوونی چه‌ندین ساڵه‌ی ئافره‌تانی عێراق، كه‌هه‌میشه هاوشانی پیاوان له‌تێكۆشان و قوربانیدان و فیداكاری به‌رده‌وام بوون و خه‌بات و كۆششیان هیچی له هه‌وڵدانی براكانیان كه‌مترنه‌بووه‌و نیه، مه‌خابن له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی كابینه‌ی نوی حكومه‌تی عێراقدا له21/12/2010، په‌راوێزخستن و نه‌خوێندنه‌وه‌و پشتگوی خستنی به‌شداری سیاسی ژنان وه‌ك ڕۆژی ڕوناك دیاره‌و به‌هیچ به‌هانه‌و بیانویه‌ك ناشاردرێته‌وه.
ئێمه وه‌ك ڕێكخراوی یه‌كگرتووی خوشكان:
-داواكارین له‌سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ئه‌م په‌راوێزخستنه‌په‌سه‌ند نه‌كات و ده‌سه‌ڵاتی یاسایی خۆی بخاته‌كار بۆ پاراستنی ده‌ستورو جی به جی كردنی به‌نده‌كانی كه‌تیایدا ڕێژه‌ی به‌شداری ژن به 25% جێگیركراوه.
-داواكارین كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خه‌مخۆرانه‌تر له خه‌می به‌شداری ژناندا بێت و لانیكه‌م ده‌كرا له‌كوتله‌كه‌ی خۆی، چه‌ند ژنێكی بۆ وه‌رگرتنی پۆسته وه‌زارییه‌كان، بپاڵاوتایه.
-هه‌روه‌ك داواكارین له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كار بكات بۆ هه‌مواركردنی ئه‌و بڕگه ده‌ستورییه‌ی كه‌باس له به‌شداری ڕێژه‌ی 25% ژنان ده‌كات له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌جۆرێك كه ده‌سه‌ڵاتی جی به جی كردنیش بگرێته‌وه.
-له‌كۆتاییشدا داواكارین پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كان دادپه‌روه‌رانه‌تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی ناو پارته‌كانی خۆیان بكه‌ن، كه هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌وه‌نده كادیری لێهاتوویان هه‌یه كه‌بتوانن وه‌زاره‌تێك به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌به‌رن،
تاچیتر گه‌ل و حكومه‌ت له‌تواناو لێهاتنه‌كانی نیوه یان زیاتری كۆمه‌ڵگه بێبه‌ش نه‌بن و ئاماده‌یی و لێهاتوویی ژنانیش په‌راوێزنه‌خرێن.
-سه‌ركه‌وتووبێت خه‌باتی ڕه‌وای ئافره‌تان بۆ هێنانه‌دی مافه‌ڕه‌واكان و خزمه‌ت كردن به‌گه‌ل و نیشتمان.
-نا بۆ سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌و نه‌خوێندنه‌وه و په‌راوێز خستن.
یه‌كگرتووی خوشكانی ئیسلامیی كوردستان مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت 22 /12/2010
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
| < Prev | Next > |
|---|





