
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی پێویست
بۆ/ڕای گشتی
كوردستانیانی به‌ڕێز
مرۆڤدۆستانی ئازیز
ئێمه وه‌كو بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی ناوخۆی قه‌ڵادزی دوای شانزه ساڵ مانه‌وه‌ی برینه‌كانی جه‌سته‌مان به‌تیمارنه‌كراوی پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی (25_7) له‌لایه‌ن خانمی سه‌رۆكی عێراق بانگهێشت كراین بۆ باره‌گای مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی له‌سلێمانی كه‌هه‌واڵی ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشت بوو ئێمه به‌شداری ده‌نگدان ناكه‌ین ئێمه سه‌ردانمان كرد به‌ڵام تائه‌م چركه ساته كه‌بڕیاربوو دوای هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌ی له‌تواناییدا بێت بۆمان بكات و دواتر بڕیاره‌كه دواخرا بۆ دوای پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق ئه‌وه حكومه‌تیش پێكهات به‌ڵام تائه‌م چركه ساته خانمی سه‌رۆكی عێراق ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به‌ئێمه‌ی دا نه‌ك هه‌ر باسیان لێوه نه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵكو ئێمه دڵنیاین كه‌له‌بیریشی چۆته‌وه ئێمه پێشتر له‌ڕێگه‌ی هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه‌وه بڕیارمان دابوو كه‌سكاڵا له‌سه‌ر به‌ڕێزان تاڵابانی و بارزانی تۆماربكه‌ین به‌ڵام دوامانخست بۆ دوای پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق چونكه له‌لایه‌ن ڕاوێژكارێكی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه داواكاریه‌كانمان لێوه‌رگیرا به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بگه‌یه‌نرێته ده‌ستی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووبكرێینه‌وه به‌ڵام به‌ڵێنه‌كه‌ی ئه‌وان و به‌ڵێنه‌كه‌ی محمود عوسمان كه‌كاندیدی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بوو بۆ په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ویش داواكانی لێوه‌رگرتین بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌یه‌نێته ده‌ستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیمان به‌ناوبراوه‌وه كردووه ئه‌ویش وه‌ڵامێكی ئه‌وتۆی نه‌داوینه‌ته‌وه كه‌جێگه‌ی دڵخۆشی ئێمه بێت ئێمه لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نینین كه باشتر وایه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ڵێنیان به‌ئێمه داوه و داواكانی ئێمه‌یان وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووبكرێینه‌وه باشتر وایه په‌له‌بكه‌ن له‌وه‌ڵامدانه‌وه چونكه ئێمه دوای شانزه ساڵ له‌چاوه‌ڕوانی و ده‌ستی ده‌ستی پێكردن ئێمه بۆ دواجار ناچار ده‌بین كه‌چیتر دان به‌خۆمان دانه‌گرین چونكه پێشنینانی ڕه‌حمه‌تی ده‌فه‌رموون جام كه‌پڕبوو لێی ده‌ڕژێت جامه‌كه‌ی ئێمه‌ش پڕبووه و ده‌مێكه لێی ده‌ڕژێت و پێمان وایه چۆڕێكی تیاماوه بۆیه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م چۆڕه ئاوه كۆتایی پێبێت وه‌ڵامبدرێینه‌وه چونكه بێزاربووین له‌به‌ڵێنی وا كه‌جێبه‌جێنه‌كرێن و چه‌ندین جار ده‌رفه‌تمان پێداون كه‌قه‌ره‌بووبكرێینه‌وه و به‌ڵام هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كیان نیه بۆیه باشتر وایه هه‌ریه‌كه له (هێرۆخان خانمی یه‌كه‌می سه‌رۆكی عێراق و محمود عوسمان كاندیدی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و حاجی حاجی برایم ڕاوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان) وه‌ڵامی داواكانمان بده‌نه‌وه كه‌ئایا ئێمه شایسته‌ی ئه‌وه‌ین قه‌ره‌بووبكرێینه‌وه یان نا چونكه ئێمه له‌یه‌ك چركه ساتدا (21) شه‌هید و (8) بریندارمان له (24_8_1994) دا به‌هۆی شه‌ڕی نه‌خوازراوی ناوخۆوه له‌كۆتاییدا چیتر چاوه‌ڕوانی دا نابین بۆیه داوا له‌پارێزه‌ران و یاساناس و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و مرۆڤدۆستان ده‌كه‌ین هاوكاریمان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی دادگاوه مافی خوراومان وه‌ربگرینه‌وه.
سڵاو له‌خوێنی شه‌هیدانی كوردستان به‌تایبه‌تی قه‌ڵادزی
حسێن حاجی علی
له‌جیاتی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی ناوخۆی قه‌ڵادزی
(07701554724)
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
| < Prev | Next > |
|---|





