له كاتێكدا وا مرۆڤایه‌تی له پێناو نزیكبوونه‌وه‌ی شارستانیه‌تی و ئازادی له سه‌رتاسه‌ری جیهان به كۆمه‌ڵێك هیوا و ئومێده‌وه پێ ده‌نێته ساڵێكی تازه‌وه" له‌كاتێكدا رژێمی سیسته‌م سێداره‌ی كۆماری ئیسلامی خه‌ریكی له سێداره‌دانی ئازادی و نكۆڵی كردن و سڕینه‌وه‌ی شارستانیه‌تێكی تره له رۆژهه‌ڵات" ئه‌م رژێمه فاشیسته بۆته له‌مپه‌رێكی هه‌میشه‌یی له‌به‌رده‌م ئازادیه‌كان و مافی نه‌ته‌وه‌كان و پێشكه‌وتنه‌كانی مرۆڤایه‌تی بۆیه بۆ دوور خستنه‌وه‌ی كێشه و ته‌نگه‌ژه ده‌ره‌كیه‌كان به‌به‌رده‌وام كه‌وتۆته گیانی هاوڵاتیانی ئازادیخواز و شۆڕشگێڕ و پێشكه‌وتووخواز" سیسته‌می مه‌لا ئه‌تۆمیه‌كان گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه هیچ نرخێك بۆ مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی نه‌هێڵێته‌وه و له سێداره‌دانی خه‌ڵكانی سڤیل و داكۆكیكاری ئازادی و مافه‌كانی مرۆڤ بكاته ریتمی ژیان و گوزه‌رانی ئه‌و وڵاته و تا به‌هۆیه‌وه درێژه به ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆی بدات كه وه‌ك ڤایرۆسێكی مشه‌خۆر به‌سه‌ر گیانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی و ئیرانیه‌كان به‌گشتی و نه‌ته‌وه‌ی كوردمان له‌و وڵاته بووه‌ته ده‌ردێكی كوشنده" خه‌باتی ره‌وای نه‌ته‌وه‌ی كوردمان له پێناو ئازادی و رزگاری و مافی نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌مڕۆ گه‌یشتۆته قۆناغێك كه له‌سه‌ر هه‌موو كوردێك پێویسته له پێناویدا تێبكۆشێت" هه‌ڵبه‌ت تێكۆشه‌رانی رێگای ئازادیش له پێناو مافی نه‌ته‌وه‌یه‌ك" له پێناو رووناك كردنه‌وه‌ی ئاسۆی دوارۆژی نه‌وه‌كان گیانی خۆیان به‌خت ده‌كه‌ن" ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر هه‌موو دونیا له سه‌نگه‌ری دژه شه‌ڕه و هه‌موو دونیا بانگه‌شه‌ی ئاشتی ده‌كات بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی ئه‌وا ئێمه‌ی كوردیش له‌گه‌ل ره‌وتی دونیاداین" به‌ڵام دیاره رژێمی مه‌لا ئه‌تۆمیه‌كان شه‌ڕ و ئاشتی و دیالۆگ و هه‌موو چاره‌یه‌كی مرۆیی ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه بۆیه رۆڵه‌كانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه به‌و په‌ڕی سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازیه‌وه به‌ره‌و په‌تی سێداره هه‌نگاو ده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر دڵۆپه خوێنێكیان ببێته رۆحی گوڵی سه‌ربه‌ستی و داری ئازادی له ئیران به گشتی و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به تایبه‌تی" له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه دیاره له‌ماوه‌ی رابردوو رژێمی مه‌لا ئه‌تۆمییه‌كان له‌و ولاته به ده‌یان و سه‌دان رۆڵه‌ی خه‌باتگێڕی كوردیان له سێداره داوه و بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌نه فشاره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و بڕگه و یاساكانی مافی مرۆڤ و . . . هتد" بۆ درێژه پێدانی هه‌مان سیاسه‌تی چه‌په‌ل و نامرۆیی رۆژی یه‌كشه‌مه 26/12/2010 رژێمی فاشیستی مه‌لا ئه‌تۆمیه‌كان بڕیاریان داوه ئاشقێكی تری ئازادی و تێكۆشه‌رێكی كورد به‌ناوی(حه‌بیبوڵا له‌تیفی) له سێداره بده‌ن" بۆیه ئێمه وه‌كو كۆمه‌ڵێك رۆشه‌نبیر و چالاكوانی سیاسی و مرۆیی و رێكخراو و كه‌سایه‌تی كه له خواره‌وه ناومان هاتووه ئه‌م بڕیاره ریسوا ده‌كه‌ین و داواش له هه‌موو خاوه‌ن هه‌ست و ویژدانێكیش ده‌كه‌ین له جیهان كه هه‌ول بده‌ین به هه‌موو لایه‌ك ئه‌م سنورێك بۆ ئه‌م بڕیاره نامرۆییانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران دابنرێت و بڕیاری له سێداره‌دانی(حه‌بیبوڵا له‌تیفی) و هه‌موو ئازادیخوازه‌كانی نێو زیندانه‌كانی ئیران كه ئه‌و بڕیاره نامرۆییه‌یان بۆ ده‌رچووه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه" داواكاریشین له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو پارت و رێكخراوه‌كانی كوردستان كه له رۆڵه‌كانی كورد له رۆژهه‌لاتی كوردستان خاوه‌ن ده‌ركه‌وێت و چیتر ئازادیخوازان و تێكۆشه‌رانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌و پارچه‌یه نه‌بنه خۆراكی مه‌لا ئه‌تۆمییه‌كان" له‌م پێناوه‌شدا ئێمه كار و خه‌بات و چالاكیمان به‌رده‌وام ده‌بێت و رۆژی شه‌مه رێكه‌ووتی(25/12/2010) كاتژمێر(3) له پاركی شانه‌ده‌ر له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایی ئه‌نجام ده‌ده‌ین و داواكارین له هه‌موو مرۆڤێك له هه‌موو ئازادیخوازێك هاوده‌نگمان بێ بۆ ریسواكردنی كۆماری ئیسلامی ئێران.
1- كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیب/ نووسینگه‌ی باشوور
2- عه‌لی مه‌حمود/ رێكخراوی چاودێری كوردۆساید/ چاك
3- شێرزاد عومه‌ر مه‌حمود/ سه‌رنووسه‌ری (گۆڤاری ئێوه)
4- ده‌زگای دۆستایه‌تی(ئیسرائیل – كورد)
5- مه‌ولود ئافه‌ند/ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری(ئیسرائیل – كورد)
6- ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌كانی گه‌نج
7- هه‌ڤاڵ نه‌ژاد/ نووسه‌ر
8- رزگار كۆچه‌ر/ رۆژنامه‌نووس و دیكۆمێنتار
9- سه‌روه‌ت محه‌مه‌د ره‌حمان/ رۆژنامه‌نووس
10- سیروان گه‌ڕه‌شێخانی/ ئه‌دیب و شاعیر
11- نه‌جات عومه‌ر/ نووسه‌ر
12- هاژه هه‌ولێری/ نووسه‌ر و وه‌رگێڕ
13- مه‌لا محێدین به‌درخان/ ئیمام خه‌تیب
14- سیروان عه‌باس/ چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
15- ێكخراوی رێگا بۆ پرسه نیشتمانیه‌كان
16- - دڵزار حه‌سه‌ن/ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس
17-خالید ده‌ربه‌ندی/ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس
18- مه‌لا سه‌ید باقر سه‌ید ته‌ها به‌رزنجی/ ئیمام خه‌تیب
تێبینی/ تكاده‌كه‌ین له هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه به‌شداری ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه ده‌بن با له‌كات و ساتی دیاری كراوه‌وه ئاماده‌ی شوێنی مه‌به‌ست بن" بۆ زیاتر زانیاری و به‌شداربوون په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌و ناونیشانه:
07704452628
Kempin21@gmail. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
| < Prev | Next > |
|---|





